ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا "مێدیا نیوز"، سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی "کۆمیته‌ی یه‌کبوون" وتووێژێکی له‌گه‌ڵ پێکهێنام، به‌داخه‌وه له کاتی ریکلام کردن بۆ وتووێژه‌که به هۆی هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکیه‌وه له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ناوبراوه‌وه، له وشه‌ی "هێلکه‌ی بۆگه‌نیو"، به جێگای "هێلکه‌ی ڕژاوو بڵاوه‌بوو" که‌ڵک وه‌رگیرابوو. له حاڵێکدا له ده‌قی وتووێژه‌که‌دا وشه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه به‌کار نه‌هێنرابوو.
سه‌ره‌ڕای روونکردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌و لابردنی ئه‌و وشه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه بوه بیانوویه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی تاقمێک له ڕواڵه‌ت‌دا بۆ داکۆکی کردن له "کۆمیته‌ی یه‌کبوون"و له بنه‌ڕه‌تدا بۆ هێرش کردنه سه‌ر که‌سایه‌تی من، له هیچ بوختان، چه‌واشه‌کاری‌و قسه‌و قسه‌ڵۆکێک خۆیان نه‌بوێرن، به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ک دێر له‌سه‌ر ناوه‌رۆکی ئه‌و وتووێژه بنووسن، له هه‌مووی سه‌یرتر، زۆربه‌ی هێرشه‌کان به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌قی وتووێژه‌که هاتنه ئاراوه، ئه‌ویش به چاوساغی که‌سێکی بێ ناو‌و نیشان!.
هه‌ڵبه‌ته، لانیکه‌م له ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا ئه‌و جۆره نووسینانه‌و شوێنی بڵاووکردنه‌وه‌که‌یان، نه‌ک هه‌ر من، هیچ که‌سایه‌تیه‌کی سیاسیی، خه‌باتگێڕو کوردپه‌روه‌رێک نه‌ماوه نه‌که‌وێته به‌ر په‌لامار، قسه‌ی سووک‌و ناوزڕاندن، له‌م باره‌وه ئه‌و جۆره ناوه‌ندانه به‌شی شێریان پێده‌بڕێ، شوێنێک که به شاهیدی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ڕاو به‌ویژدان تاکوو ئێستا هیچ چه‌شنه یارمه‌تیه‌کی به پێکهێنانی که‌شی ئارام‌و شارستانی بۆ دیالۆگ نه‌کردوه.
که‌سانی ئه‌وتۆو شوێنگه‌لێک که له ماوه‌ی ڕابردووداوو له هه‌وڵێکی بێ ئاکامدا، به مه‌به‌ستی خه‌وشدار کردنی که‌سایه‌تی ئێمه، ئاماده بوون، هه‌موو سنوورێک ببه‌زێنن‌و ناوی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی ئه‌م دوایانه‌ی رێگای ئازادی کوردستان‌و کورد به تیرۆریست ناو به‌رن، ئیدی ئه‌و جۆره که‌س‌و شوێنانه چ چاوه‌ڕوانیه‌کیان لێ ده‌کرێ...
له کۆتایی‌دا داوام له به‌رێزانی "کۆمیته‌ی یه‌کبوون" ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی سه‌ربه‌خۆن با هه‌ڵوێستی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو بێ رێزی‌و سووکایه‌تی‌و نفره‌ت پرژێنییه‌دا ڕوونبکه‌نه‌وه که له‌و ماوه‌داو له ژێر سێبه‌ری دڵسۆزی بۆ ئه‌وان به ئێمه کراوه. به سوپاسه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان
24 03 2010

تاڵۆکه:
1 comment:
سلاو کاک ره حیم به راستی جوانه سه ریک مان لی دهwww.naslnovjavan.blogfa.comهنرم
Post a Comment