لە ماوەی ڕابردوودا کەس یان کەسانێک بە ناوی جۆراوجۆرەوە، بۆ مەبەستو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، لە تۆڕی جیهانی فەیسبووکدا بە ناوی کەسو کاری دوکتۆر قاسملوو بە تایبەتی لە ژێر ناوی "نەوەی" ئەو رێبەرە گەورەدا چالاکیان دەست پێکردوە. لەم بارەوە دەتوانین ئاماژە بە ناوەکانی "مەمو زینو ئاپۆ قاسملوو" بکەین.
پێویستە بە ئاگاداری هەموو لایەک بگەیەنین کە ئەم کەس یان کەسانە هیچ پێوەندیەکیان بە بنەماڵەی شەهید دوکتۆر قاسملوو یان خاتوو نەسرین قاسملوو نیە. تەنانەت بەرێوەبەرانی ئەو ناونیشانانەی ئاماژەیان پێکرا، لە رێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵیان داوە کە شوێنی ژیانی نەسرین خانم قاسملوو بزانن، کە ئەمەیان بۆ خۆی زۆر پرسیار خولقێنە!
بە لەبەر چاوگرتنی ئەو راستییە کە کوردەکان لەبەر خۆشەویستیو سۆزی بەرچاویان بۆ دوکتۆر قاسملوو رەنگە زۆر گوێ بە ناسنامەی ئەو جۆرە کەسانە نەدەنو بە بێ پرسیار کردنو ئاگادار بوون لە لایەنە شاراوەکانی مەبەستی ئەو کەس یان کەسانە لەگەڵیان ببنە دۆستو زانیاریان بدەنێ، ئەم ڕوونکردنەوە پێشکەش بە هەموو لایەک دەکەم.
هاوکات لە ماوەی ڕابردوودا بە دەیان کەس لەم بارەوە پرسیاریان لێکردوومو بە ئەرکی سەرشانی خۆمم زانی کە ئەم زانیاریانە بە ئاگاداری هەموو لایەک بگەیەنم بۆ ئەوەی لە راستی بابەتەکە ئاگادار بن.
لەگەڵ رێزدا
ڕەحیم رەشیدی
واشینگتۆن
١٠/٠٤/٢٠١١
No comments:
Post a Comment