Archive

Saturday, June 7, 2014

برای هێژام مامۆستا حەسەن قازی


برای هێژام مامۆستا حەسەن قازی

پاش سڵاو و رێز

بەداخەوە ئاگادار بووم کە سەر لە بەیانی رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٦ی ژووەنی ٢٠١٤، گەورە خاتوونی کورد، گەوەرتاجی سەدری قازی، کچی شەهید قاسمی سەدری قازی، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە تاڵەوە، لە ناخی دڵەوە پرسەتان پێدەڵێم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
لەوە تێدەگەم کە ئامادە نەبوونتان لەسەر گڵکۆی دایکت و نەبوونی دەرفەت بۆ دواماڵئاوایی لێکردنی، چرکەساتێکی بەژانە. لێ ئەوەش بەشێک لەو نرخەیە کە مرۆڤی خودان هەڵوێست و ولاتپارێز، بۆ ئازادی و بەختیاری مرۆڤەکان و رزگاری نەتەوە ژێر دەستەکان، پێشکەشی دەکەن.
لەگەڵ ئەوەی کۆچی دوایی دایک، روداوێکی ئازارخولقێن و بەژانە، لەوە دڵنیام کە ئێوە وەکوو پەروەردەکراوی قوتابخانەی کوردایەتی، لە بەرانبەر ئەم خەمەدا خۆراگر و پشوودرێژ دەبن.
دایکی بەرێزتان، جیا لە ئاوێتە بوونی بنەماڵەکەی لەگەڵ رێبازی کوردایەتی، وەکوو خەباتکارێکی دلسۆزی کورد و کوردستان، چەرمەسەری و ئازاری زۆری دیت، لێ بە سەربەرزی و رووسووری ژیا و هەرگیز دوژمن نەیتوانی ڕوانگە و بیر و باوەری لەسەر ئازادی و سەربەستی بۆ کورد و کوردستان بگوڕێ، ئەمەش شانازییەکە کە پاش مەرگی ئەو ئازیزە، بۆ هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر، لە سەراسەری گۆی زەوی، بەجێ ماوە و ژیان و ڕابردووی ئەو شێرە ژنە، بۆتە گەنجینەیەکی بەنرخی نەتەوەیی!

جارێکی دیکە لەم بۆنە تاڵەدا، ئەوپەڕی هاوخەمی خۆم بە ئێوە و لە رێگای ئێوەشەوە بە گشت ماڵبادە داخدارەکەتان ڕادەگەیەنم.

لەگەڵ سۆز و هاوخەمی دووبارەم دا
براتان
رەحیم رەشیدی
واشینگتۆن

٠٦/٠٧/٢٠١٤

No comments: