Archive

Tuesday, May 26, 2015

تکایەکی برایانە!

رەحیم رەشیدی

ڕوون و ئاشکرایە کە پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات بۆ شەڕ لەگەڵ هیچ لایەنێکی کوردی نەچوونەتە چیای "کێلەشین". ئەوان ئامادەش نەبوون شەڕی براکوژی بکەن و بە کردەوەش سەلماندویانە. تکایە چیدی "ژەهری کۆماری ئیسلامی" لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا بڵاومەکەنەوە، بەسە ئیتر بیانووی ئابڕووتکێن بۆ کردەوەیەکی پڕ لە شورەیی و تەژی لە مەترسی مەهێنەوە...
ئەوانەی بەراستی خەمخۆری ئاشتی، تەبایی و یەکریزین؛ بە جێگای شرۆڤەی بێ بنەماو لێکدانەوەی بێسەرەوبەر یان هەڵوەراندنی قین و کێشەی تایبەتی و دەروونی خۆیان، لەم ساتە ناسکەدا، ئەگەر راست دەکەن و بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە نەخوازراوە بەپەرۆشن، ئەوە باشترە بە جێگای ئەو هاتوهاوارە ناسازە، بە دەنگی بەرز هاوار بکەن: "بەڵێ بۆ ئاشتی و نا بۆ شەری کوردکوژی!.". ئەوجار دەشێ بێژین کە دڵسۆزو خەمخۆری ئەم نەتەوەیەن!
لەگەڵ ئەوەی بە ناڕەوا زامدارو خوێناوی کراین، دیسان هەڵوێستی ئێمە پێداگرییە لەسەر ئاشتی و دوپاتیشی دەکەینەوە بۆ خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئیزن لە کەس وەرناگرین و تەنیا پشت ئەستوور بە هێزی لە بڕاننەهاتووی کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستانین.

بژی برایەتی و هاوپێوەندی کوردستانی

No comments: