نەمر مام عەلی گوڵی
بەداخێکی زۆرەوە ئاگادارم بووم کە مام عەل گوڵی، پێشمەرگەی دێرین و خەباتکاری تاکوو سەری رێگای ئازادی کوردستان، رۆژی هەینی رێکەوتی٢٩ی ڕێبەندان، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە.
ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٩٧ی زایینی، کاتێک لە شاری کەرکووک و لە رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران دەست بەکار بووم، لە نزیکەوە لەگەڵ مام عەلی ئاشنا بووم.
مام عەلی پیاوێکی ئارام و سەبوورو کەم قسە بوو. رێزی هەموو کەسی دەگرت و کارەکانی بە دڵسۆزی رادەپەڕاندو باوەرێکی زۆری بە رێبازەکەی هەبوو.
بێ گومان هەواڵی کۆچی دوایی مام عەلی، خەمباری کردم و زۆر بیرەوەری تاڵ و شیرینی، ئەو سەردەمەی لا نوێ کردمەوە.
بە بۆنەی مەرگی ئەم ئازیزەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری و گشت دۆست و هەڤاڵانی دەکەم و هیواخوازم کە ئاوات و ئامانجە بەرزەکانی مام عەلی کە هەمان ئازادی کوردستان بوو هەرچی زووتر وەدیبێت.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی مام عەلی گوڵی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان
رەحیم رەشیدی
واشنگتن
No comments:
Post a Comment