Archive

Monday, March 13, 2017

کتووپڕ!


رەحیم رەشیدیهێندێک جار پێویستە بۆ قوتاربوون لە تەنگەبەری و دۆخێکی چەقیوو نادۆستانە، کتووپڕ لەسەر بڕیارێک ساخبیتەوە کە هەرگیز خۆتت بۆ ئامادە نەکردوە. گرینگ نیە کە پاشتر چ دەوترێ و چۆن شرۆڤەی ئەو هەنگاوەت دەکرێ، ئەوە بایەخدارە کە نەهێڵی ئەو شتانە بوترێ و روو بدەن کە دژبەرانت خۆیان بۆ کردن و وتنی بەرانبەر بە تۆ ئامادە کردوە.
ئەگەر خێرا ساخنەبیتەوەو ئازایەتی ئەوەت تێدا نەبێ کە بە پەلە هەلێک بقۆزیتەوە یان دەست لە شتێک بەردەی، ئەوە بەردەوام دەبێ لە بازنەیەک دا بسووڕێیتەوە کە ئاستی روانیین و هەڵسووکەوتت زۆر نزم و هەرزان بەها دەکات.پێم وایە باشترە کە مرۆڤی ژیرو خاوەن ئەندێشە، نەچێتە نێو یاری و کایەیەکەوە کە رۆڵگێرو ئەکتەرە سەرەکییەکانی نادیارن و هەوڵدەدن لە ژێر دەمامکدا بتکەنە دەستەچیلە و دەسکەلای خۆیان. چوونکە ئەگەر بابەتێک ڕوون و ئاشکرا نەبێ، هەر بڕیارێکی لە بارەوە بدەیت، بەردەوام دەتوانێ ئەو درزە بهێڵێتەوە کە بەرژەوندیخوازان هەر تاو ناتاوێ، لە پێناو شتێکدا کایەت پێبکەن کە تۆ بە باشی لێت ڕوون نیە ئەو شتە چیەو بە هەر بارێکدا شرۆڤەی بکەی ئەوە ئەوان هەر قەوانی خۆیان لێدەدەنەوە...ریسک و سەرشێتی لە یاری سیاسیی دا نابێ بتخاتە کەلەبەرێکی ئەوتۆوە کە مافی بیرکردنەوەو بڕیاردانت لێبستێنێ. چوونکە ژیان بە ئیرادەو باوەڕ بە خۆبوونەوە خۆشە!

No comments: