Archive

Monday, July 3, 2017

وەبیر هێنانەوەیک دەرباری کاک خالید عەزیزی


وێنە: کاک خالید عەزیزی

رەحیم رەشیدی
مخابن ئەم رۆژانە دەبینین کە هەوڵێکی بێرەحمانە دژ بە کاک خالید عەزیزی دەستی پێکردەوەو زۆر تۆمەتی نەشیاوی وەپاڵ خراوە کە جێگای مخابنە. ئەو پیاوە شیاوی ئەو بێرێزی پێکردنە نیە.
تەنیا ئەوە وەبیر دێنمەوە کە کاک خالید لە دەورانی سکرتێری خۆی‌دا، هەنگاوی باش‌و شێلگیرانەی بۆ وەسەریەک خستنەوەی دێموکرات نا. کاک خالید تاکوو ئەو جێگایە چوەپێش کە ئامادە بوو ھەمووان لە ژێر ناوی حدکاو ئاڕمەکەی، بە سکرتێری بەرێز کاک مستەفا هیجری دەست بە تێکۆشان بکاتەوە. ئەمن خۆم ئەمەم لە کاک خالید بیستوە!. 
ئەگەر ئەمڕۆ لە ئاست ئەو تۆمەت وەپاڵدان و بێ رێزیانە بە کاک خالیدو کەسایەتییەکانی دیکەی گەلەکەمان بێدەنگ بین، نەک کەسمان قازانجی لێناکات، بەڵکوو ئەوە یارمەتی بە جێگر کردنی کولتوورێکی خراپ دەکەین کە لە ئاکامدا هەموومان پێوەی دەستووتێین.
رەخنەگرتن‌، زۆر جیاوازە لە جنێوفرۆشی‌و لۆمپێنیزم، ئەوەی ئێستا هەیە ئەگەر کۆماری پەتو سێدارەش رێینەخستبێ، بێ گومان ئاکامەکەی بە زیانی ئێمەو قازانجی ئەو دەسەڵاتە دەوزەخیەیە. هەر بۆیە پێویستە کە هەر کەسێکی نیشتمانپەروەر لە لای خۆیەوە هەوڵ بدات بەرپەرچی ئەو جنێوفۆرشی و تۆمەت وەپاڵدانانە بداتەوە بۆ ئەوەی ئاستی کاری سیاسیی و حیزبی لەوە پتر ژەهراوی نەکرێ.

کارو ئەرکی ئێمە یەکتر شکاندن نیە، بەڵکوو دوژمن شکاندنە!

No comments: