Archive

Monday, July 17, 2017

شەهیدانی کۆساڵان



دایە نەهیەم بە گریانەوە هاواری کرد و وتی پێم "نێو ئەم درەختانە گوڵی جوانی تێدا ڕوواوە کە بە خوێنی کاکۆ و سەرکەوت ئاودێر بوون ئەم گوڵانە"
لە ساڵرۆژی شەهیدبوونی کاکۆ و مامۆستا سەرکەوت دا، دایە نەهیم، دایکی شەهید کاوە جەوانمەرد، چووبوو بۆ "بوریەر"، دوو جامانەی بردبوو بۆ کاکۆ و مامۆستا سەرکەوت. هەروەها ۱۱ چڵ گوڵی سووریشی بردبوو بە هێمای ۱۱ هەڵۆکەی کۆساڵان و بوریەر.
کاکۆ باوانەکەم نازانیین دوا مەنزڵت لە کوێیە لەگەڵ هاوڕێکانت بەڵام لەم جێگەیە لەگەڵ مامۆستا سەرکەوت دوایین هەناسەتان تێکەڵ بە بۆنی نیشتمان هەڵمژیوە. ناو ئەم درەختانە بە خوێنی ئاڵی ئێوە گوڵی تێداڕواوە وگیانتان بە بەر خاک و رۆژهەڵاتدا کردەوە.
ئەوەندە شۆرشگێرانە شەهیدبوون و هەرمانێک هەرمانن وەسفی ناکرێ جەوانمەردە قارەمانەکەم!
ئەژین ڕەزابی

No comments: