Archive

Monday, October 30, 2017

٧٠٠ ماڵی نهینی ئێران لە شاری سلێمانی!



٧٠٠ ماڵی نهینی ئێران لە شاری سلێمانی!


رەحیم رەشیدی
رێکەوتی ١٣ی نوامبری ساڵی ٢٠١٣، دەیڤید پۆلاک و مایکیڵ نایتس لە راوێژکارانی پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوەو لێکۆڵەرانی ناسراو لە ئەنستیتۆتی واشنگتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک، هاورێ لەگەڵ جەمیز جێفری باڵوێزی بەریی ئەمریکا لە تورکیا و عێراق، لە کۆرێکدا لە واشنگتن لەسەر پێگەی هەریمی کوردستان و هەرەشەی جیرانەکانی قسەیان کردو ناوەرۆکی راپۆرتێکی مەیدانی خۆیان شیکردەوە کە لە ساڵی ٢٠١١داو پاش مانەوەی چەند مانگ لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیان کردبوو...
ئەوان ئاشکرایان کرد کە بە گوێرەی زانیارییەکانی کەسی دووهەمی بزوتنەوەی گۆڕان؛ کۆماری ئیسلامی ئێران ٧٠٠ ماڵی بۆ سیخوری کردن لە شاری سلێمانی هەیە. پاشان کاربەدەستێکی پلەبەرزی هەرێمی کوردستان پێی وتوون کە ئەوە رێژەیە بۆ سالی ٢٠٠٧ دەگەرێتەوەو هەنووکە ئەو رێژەیە واتە لە ساڵی ٢٠١١دا زۆر پترە...
من ئەو کات راپۆرتێکم ئامادە کرد کە بە وردی ئەوە شیکرابوەوە کە ئێران هەوڵ دەدات هەرێمی کوردستان وەکوو لوبنان لێبکات و تەنانەت هەموو هەوڵی ئەوەیە کە هێزێکی وەکوو حیزبوڵای لوبنان لە هەرێمی کوردستان بونیاد بنێ. مخابن کوردستان تی ڤی هەرگیز ئەو راپۆرتەی بڵاو نەکردەوەو تەنانەت کاربەدەستانی هەرێم ئەو زانیاری و راپۆرتانەیان بە جیددی نەگرت. 
ئەمریکایەکان دەڵێن: 'زانیاری سەرچاوەی هێزە'.


No comments: