بڕياره كاتژمێر ٧:٠٠ى سه‌ر له ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتی 6ى ئازار/ مارسى ٢٠١٨، ، فيلمى (پێشمه‌رگه)، له نێو كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به ئاماده‌بوونى چه‌ند كۆنگرێسمان و سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكى پیشان بدرێت.
فيلمه‌كه باسى قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه ده‌كات له شه‌ڕى دژى داعش.
پێشتريش رۆژى ٢٨یى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى ٢٠١٧ ئه‌و فيلمه له رێكخراوی ه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، به ئاماده‌بوونى چه‌ند ديپلۆماتكارى ناسراوى جيهان و له نێوایان دا نوێنه‌ری فه‌رانسه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نيشاندرا.
بۆ كه‌سانێك كه له ده‌ڤه‌ری واشنگتن ده‌ژین، بۆ زانيارى زياتر و ناونووسين بۆ به‌شداري كردن، كليك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌ن و ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن: پێشمه‌رگه
فيلمى پێشمه‌رگه، ساڵى رابردوو له فێستيڤاڵى كانى سينه‌مايى نمايشكرا.
ده‌رهێنه‌رى فيلمه‌كه (برنار هێنری ى ليڤى) به يه‌كێك له دۆسته راستگۆكانی كوردستان و پشتيوانانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ناوبراو له ١٩٤٨ له جه‌زائير و له بنه‌ماڵه‌يه‌كى فه‌ره‌نسى به ره‌چه‌ڵه‌ك جوو له دايكبووه و كارى رۆژنامه‌وانى له كاتى شه‌ڕى نێوان هيندستان و پاكستان له ١٩٧١ كردووه و له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، بۆ چاودێريكردنى پرۆسه‌كه، ناوبراو جیا له ده‌رهێنانی به‌لگه‌فیلم، نووسه‌رو فه‌یله‌سووفێكی ناوسراوی جیهانیشه.
No comments:
Post a Comment