ناو هەر گەل و نەتەوەیەکدا ئەو تاکە ڕۆشنبیر و تێکۆشەرانەی بە دڵ گیان لەگەڵ دۆزی ڕەوای نەتەوەکەیاندان و لە هەر دەرفەتێک بۆ سەربەرزیی نیشتمان کەڵک وەردەگرن، بێگومان لەناو گەل و نەتەوەی خۆیان خۆشەویستن و وەک نیشتمانپەروەر و دڵسۆز دێنە ئەژمار و ڕێز لە خەبات و تێکۆشان و دڵسۆزییان دەگیرێت. لە بەرانبەردا ئەوانەش کە پشت لە نەتەوە و نیشتمانی خۆیان دەکەن و دەبنە دارەدەست و چاوساغی دوژمنان بۆ خەوشدارکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەیان بە خائین و نیشتمانفرۆش دێنە ئەژمار و لەناو گەل و نەتەوەی خۆیان بە سووک چاویان لێ دەکرێت. لەم سۆنگەیەوە دەکرێ بڵێین لەناو نەتەوەی کوردیش بە درێژایی مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێو و خەباتی بێوچانی بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی لە هەردوو دەستەی "نیشتمانپەروەر و نیشتمانفرۆش" هەن، لەم بابەتە کورتەدا هەوڵ دەدەین بەراوردێک لە نێوان ڕەحیم ڕەشیدی، ڕۆژنامەنووسی دڵسۆزی کورد کە دانیشتووی ئەمریکایە لەگەڵ عیرفان قانعی فەرددا بکەین، کە کەسێکی خۆفرۆش و نیشتمانفرۆشە و لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە یەکێک لە مۆرەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ناوچەکە و بە پلان و بەرنامەوە هەوڵی شێواندنی مێژوو و دۆزی ڕەوای کورد و خەوشدارکردنی سیما و کەسایەتی و ڕێبەرانی بزووتنەوەی کورد و کوردستانی داوە.
مێژوو لە هەر قۆناغ و سەردەمێکدا بە جۆر و شێوازێکی دیکە دووپات دەبێتەوە، هەر قۆناغێکی مێژووی بزووتنەوەی ڕەوای کورد کۆمەڵێک کەسایەتیی دڵسۆز و نوخبەی تێکۆشەر پێ دەگەیەنێت، کە ئەگەرچی بە جەستە لەناو خاکی نیشتمان نین و هاوکات لەبەر خەبات و پێداگرییان لە کوردبوون لە وڵات دوور خراونەتەوە و لە هەندەران هیچ دەرەتان و دەرفەت و دەسەڵاتێکیان نییە، بەڵام هەموو هەوڵی خۆیان بۆ سەربەرزیی نیشتمان دەخەنە گەڕ و خەمیان دۆزینەوەی دۆست و لایەنگری دڵسۆزە بۆ کورد و کوردستان و لە هەر دەرفەتێک بۆ گەیاندنی دۆزی ڕەوای کورد بە نێوەندە نێودەوڵەتییەکان کەڵکیان وەرگرتووە.
ڕەحیم ڕەشیدی، یەک لەو ڕۆژنامەنووسە کارا و دڵسۆزانەی کوردە کە پەروەردەی ناو جەرگەی بزووتنەوەی میللی دیموکراتیکی کوردە و چەند ساڵێکە لە ئەمریکا نیشتەجێیە. دەکرێ ڕەشیدی وەک نموونەی کوردێکی دڵسۆز لەقەڵەم بدەین و لەبەرچاوی بگرین کە لەم چەند ساڵەدا لە ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا، کۆنگرێس و ناوەند نێودەوڵەتییەکان و میدیا جیهانییەکان بە دەیان کەسایەتیی سیاسی، مافناس و کۆنگرێسمانی کردووەتە دۆستی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی و پرسی کورد و کوردستان و بەتایبەتی سەربەخۆیی باشووری کوردستانی لە کۆڕ و کۆمەڵەکانی ئەمریکا و میدیاکانی ئەو وڵاتە ورووژاندووە و هەموو شوێنێک وەک پێداگرێکی پشوودرێژی مافی ڕەوای نەتەوەکەی دەردەکەوێت و دیمانەی لەگەڵ دەیان کەسایەتیی نێودەوڵەتی لەبارەی کورد و کوردستان ساز کردووە و بووەتە کەسێکی خۆشەویست لەناو نەتەوەکەی. ئەم جۆرە کەسانە لەناو نەتەوە و نیشتمانی خۆیان سەربەرز و ڕووسوورن و مێژوو و ڕابردوو بە باشی لەسەریان دەنووسێت و قەزاوەت دەکات.
لە بەرانبەردا کەسێکی وەک "عیرفان قانیعیفەرد"یش هەڵکەوتووە کە وێڕای ئەوەی خوێندەواریی هەتا ئاستی باڵا خوێندووە و هەوڵی خۆپێگەیاندنی داوە، بەڵام ڕێگەی هەتڵە و چەواشەی گرتووەتە پێش و لەباتی ئەوەی ببێتە خزمەتکاری نیشتمان و نەتەوەکەی، بووەتە دارەدەست و بەکرێگیراو و چاوساغی دوژمنانی کورد و کوردستان و ئەوانیش و بەتایبەت دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران وەک ئامرازێک بۆ نووسینەوەی چەواشەکارانەی مێژووی بزووتنەوەی کورد و بەڵاڕێدابردنی بیروڕای گشتی کەڵکی نابەجێیان لێ وەرگرتووە. ئەم مرۆڤە کە ئێستا وەک کەسێکی دزێو و دژبەری نەتەوەی خۆی و "نیشتمانفرۆش" ناوبانگی دەرکردووە، کۆی کەسایەتی و کەرامەتی خۆی دۆڕاندووە و لای کۆمەڵگەی کوردستان بە خائین و خۆفرۆش دەناسرێت و مێژوو تووکی لێ دەکات. کەسێک پشت لە نیشتمانی خۆی بکات، کەسێک هەواڵی شێواندنی مێژووی ڕاست و ڕەوای نەتەوەکەی بدات و ئاو بکاتە جۆگەی دوژمنانی خاک و وەتەن، خاوەن چ هزر و ئەقڵیەتێکە؟ ئاخۆ دوژمنانی کورد کە ئێستا "قانعیفەرد" وەک "قارەمان" و دڵسۆزی خۆیان لەقەڵەم دەدەن، بڵێی لە خەڵوەتی خۆیاندا چۆن پێناسەی بکەن؟ کەسێک بەقای بۆ خاک و نیشتمان و نەتەوەکەی خۆی نەبێت، ئاخۆ چۆن بەقای بۆ نەتەوەی دیکە دەبێت و ئەوان چۆن متمانەی پێ دەکەن؟
قانعیفەرد کە لە ١٥ ساڵی رابردوودا لەناکاو وەک قارچکێک هەڵتۆقی، لەلایەن دامودەزگا هەواڵگرییەکانەوە هەموو ئیمکاناتێکی پێدرا و لە ئاستی نیودەوڵەتیدا ئاسانکارییەکی بۆ کرا و دەستی کرد بە سازدانی زنجیرەیەک دیمانە و وتووێژ لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکانی کورد و کوردستان لە بوار و ئاستی جیاجیا و پاشان بە زامنی فارسی و لە بەرژەوەندیی دەسەڵاتی زاڵی ئێران و حکوومەتی ئەو وڵاتە داڕشتەوە و سەدان قسە و لێدوان و گوتەی ناشیرین و ناڕەوای بە زمانیانەوە هەڵبەست. بە بڵاوکردنەوەی بەڵگە و دیکیۆمێنتی ساختەی پڕ لە چەواشە چەندین کتێبی پێچەوانەی مێژووی کورد و کوردستان بڵاو کردەوە کە ئامانجدارن و دەستی ڕەشی دەوڵەتان و دەزگا هەواڵگرییەکانی تێدایە. وتارە پڕ لە درۆ و پڕ لە شەرمەکانی بۆ ڕەتکردنەوەی قۆناغە جیاجیاکانی مێژوو و هەوڵەکانی بۆ سووکایەتی و خەوشدارکردنی سیمبۆل و هێماکان و ڕێبەرانی بزووتەنوەی کورد بەتایبەت "پێشەوا قازی محەمەد و مەلا مستەفا بارزانی" و ڕێبەرانی دیکەی شۆڕشەکانی کورد، چەند نموونەیەکن لە هەوڵەکانی بۆ فرۆشتنی نیشتمان و تەنیا ئەوانە بەسە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە کەسێک دژی نەتەوە و نیشتمانی خۆی بجووڵێتەوە لەناو کۆمەڵگە و مێژووی خۆیدا دزێو و خائین و خۆفرۆشە و جێگەی نییە.
قانعیفەرد کە هەموو ژیانی بۆ دژایەتیکردنی کورد و کوردستان تەرخان کردووە لە ساڵانی ڕابردوودا بە یارمەتیی دەزگای هەواڵگریی ئێران بە چەندان ناوەی جۆراوجۆری خوازراو و ساختەوە سەردانی ئەورووپا و بەریتانیا و ئەمریکای کرد، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپۆل و هەواڵگریی ناوخۆی ئەمریکا (FBI)ەوە داوا کراوە، تاوانەکانیشی ئەوەیە کە لەگەڵ دامودەزگا سیخوڕی و هەواڵگرییەکانی ئێران هاوکاریی کردووە و بەپێی دوایین زانیارییەکان لە مەکزیک دەستگیر کراوە و ئێستا لە ئەمریکا دەستبەسەرە.
عیرفان قانعیفهرد ئهوهی قارهمانی دژایهتی بارزانی بوو له كوێیه؟
عیرفان قانعیفهرد، كه هێندێك كهس وهك نووسهری كورد ناویان دهبرد و ههموو توانای خۆی دابووه بهر دژایهتی مێژووی کورد و کەسایەتییەکانی کورد و بەتایبەتی سەرۆک بارزانی، ماوهی 3 ساڵه لهلایهن پۆلیسی FBI ئهمریكا له كالیفۆرنیا به تاوانی هاوكاریكردنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران گیراوه.
عیرفان قانعیفهرد ئهوهی قارهمانی دژایهتی بارزانی بوو له كوێیه؟
عیرفان قانعیفهرد، كه هێندێك كهس وهك نووسهری كورد ناویان دهبرد و ههموو توانای خۆی دابووه بهر دژایهتی مێژووی کورد و کەسایەتییەکانی کورد و بەتایبەتی سەرۆک بارزانی، ماوهی 3 ساڵه لهلایهن پۆلیسی FBI ئهمریكا له كالیفۆرنیا به تاوانی هاوكاریكردنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران گیراوه.
كاتێك قانعیفهرد ههوڵی داوە له ڕێگای مهكسیكهوه دزه بكاته ناو خاکی ئهمریكاوە، FBI بۆی دهركهوتووە قانعیفهرد پهنابهرێكی ئاسایی نییه و به مهئمورییهتی تایبهت ویستوویهتی دزه بكاته ناو ئهمریكاوە. ههربۆیهش دهستگیر كراوە و كهوته بهر لێكۆلینهوه. دواتر دهركهوت قانعیفهرد لهلایهن بەرپرسێکی هەواڵگری و سەربازیی ئێرانەوە بهرپرسایهتی ڕاكێشانی هێندێك ئێرانیی ئهمریكای بۆ هاوكاریكردنی تاران له ئهستۆ بووه.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، مهسعوود دهریاپهیما، ناسراو به مایكل دهریا پهیما دانیشتووی ویلایەتی "تهکساس" وهك پارێزەری قانعیفهرد ههوڵێكی زۆری داوه تا ڕزگاری بكات، بهڵام دادگای ئهمریكا قبووڵی نهكردووە و 5 ساڵ بهندکرانی بۆ قانعیفهرد بڕیوەتهوه. سهیر ئهوهیه پارهی پارێزەرەکەی قانعیفهرد لهلایهن (پهرویز سابتی- بهرپرسی ساواكی حكوومهتی پاشایاتی)یەوە دابین كراوه.
ئهو كهس و لایهنانهی كه ههموو كات وتارهكانی "عیرفان قانعیفهرد" لهدژی سهرۆك بارزانی بڵاو دهكردهوه، ئێستا ههمو بێدهنگن و باسی گیرانی قانعیفهرد ناكهن. ئێستا بۆ كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان دهركهوتووه كه وتار و لێدوانهكانی قانعیفهرد له دژی ههرێمی كوردستان و به تایبهت سهرۆك بارزانی، سهری به كوێوه بهند بووه؟!
بێگومان مێژوو درۆ ناکات و داهاتوو دەیسلمێنێت ئەوەی لەپێناو نیشتمان و نەتەوەی خۆیدا تێبکۆشی جێگە و پێگەی لە کوێیە و چۆن پێناسە دەکرێت و لە بەرانبەریشدا قانعیفەرد و هاوپیاڵە و هاوڕێبازەکان کە دژی نیشتمان و نەتەوەی خۆیان جووڵاونەتەوە و بوونەتە چاوساغ و دارەدەستی دوژمنانی کوردستان، چارەنووسیان چۆنە و پاداشتی ئەو هەموو نیشتمانفرۆشییانەیان بە چی دەدرێتەوە.
No comments:
Post a Comment