نادیه موراد: ده‌توانم چه‌ند قسه‌یه‌ك بكه‌م:
سه‌رۆك تره‌مپ: به‌ڵێ فه‌رموو.
باڵوێز، سام براون باك، نوێنەری نێونەتەوەیی ئـەمریکا بۆ ئازادی ئایینەكان لە جیھان، ئه‌وه نادیه موراده وه‌رگری خه‌ڵاتی. ئاشتی نوبێل
نادیه موراد: من له عێراقه‌وه هاتووم و پاش ٢٠٠٣ ئێمه له شوێنی خۆمان هه‌ڵكه‌ندراین، ساڵی ٢٠١٤ داعش په‌لاماری ئێمه‌ی دا كه‌س پارێزگاری لێنه‌كردین، له‌و ساڵه‌دا شه‌ش براو دایكیان كوشتم و پاشان من و براژنه‌كه‌م و ١١ كه‌سی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و هه‌ورها خوشكه‌زاكه‌شم. هه‌نووكه ٣٠٠٠ هه‌زار كچ و ژنی یه‌زیدی بێسه‌روشوێنن، باس له‌وه ده‌كرێ كه داعش تێكشكاوه، ئه‌دی ئه‌و سێ هه‌زار كچ و ژنه ئه‌زیدیه له كوێن؟. ئێمه دێینه ئێره، ده‌چینه ئورووپا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی به هۆی ئه‌وه‌ی داعش كردی، جێگری سه‌رۆك مایك پێنس یارمه‌تیه‌كی زۆری ئێمه‌ی كردوه، هه‌نووكه ده‌ڵێن داعش نه‌ماوه به‌ڵام ئێمه ناتوانین بگه‌ره‌ینه‌وه، ئه‌تۆ ده‌توانی كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ده‌وڵه‌تی عێراق شه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئیدی كێ نێوچه‌كه‌ی ئێمه كونترۆڵ بكات، ئێمه ناتوانین بگه‌ریینه‌وه چوونكه ناتوانین خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان بپارێزین، هه‌موو كه‌س ئه‌مه ده‌زانێ، سه‌رۆك ماركۆن یارمه‌تی ئێمه‌ی زۆر كردوه‌و هه‌وڵی داوه كه یارمه‌تی حكوومه‌تی كوردستان و عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان بپارێزن، به‌ڵام هه‌نووكه یه‌زدییه‌كان له شوێنێكی ئه‌من ده‌گرێن كه پارێزراو بن، هیوام وایه كه ئێوه حكوومه‌تی كورستان و عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه،
سه‌رۆك تره‌مپ: به‌ڵام داعش تێكشكاوه، ئێستا كورد یان كێ كێشه‌یه:
نادیه موراد: عێراق، ده‌وڵه‌تی عێراق، ئێمه كه نه‌توانین بگه‌رینه‌وه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به داعش نیه، كاتێك خه‌ڵكی ئێمه نه‌توانێ بگه‌رێته‌وه، ئێمه به میلیۆنان كه‌س نین، ته‌نیا نیو میلیۆنین، پاش ٢٠١٤، ٩٥٠٠ یه‌زیزیدی به رێگایه‌كی پڕ مه‌ترسی دا، چوونه‌ته ئا‌ڵمانیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ناتوانین شوێنێك بۆ ژیان ببینینه‌وه كه پارێزراو بین. ئه‌وان شه‌ش براو دایكمیان كوشت. ئێمه ناخواین په‌نابه‌ر بین و كۆچ بكه‌ین.
سه‌رۆك تره‌مپ: هه‌نووكه له كوێین ئه‌وان:
نادیه موراد: ئه‌وان كوژراون و گۆره‌كانیان له شنگاله. من تێده‌كۆشم بۆ ژیان و ئاسایش، تكایه شتێك بكه، چوونكه ئه‌مه ته‌نیا پرسی بنه‌ماڵه‌یه‌ك نیه‌و باسی نیو میلین كه‌سه.
سه‌رۆك تره‌مپ: ئه‌من به باشی ده‌زانم تۆ باسی كوێ و چی ده‌كه‌ی و به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانی.
نادیه موراد: ئه‌مه باسی هه‌موو پێكهاته‌كه‌یه.
سه‌رۆك ته‌ره‌مپ: ئه‌تۆ خه‌ڵاتی نوبێلت وه‌رگرتوه، ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی به‌نرخه، ده‌توانێ بێژی بۆچی ئه‌و خه‌ڵاته‌ت وه‌رگرت؟.
نادیه موراد: ئه‌و خڵاته‌یان دامێ، چوونكه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌م به‌سه‌ر هات، من به روونی بۆ هه‌موو لایه‌كم ئاشكرا كرد كه داعش ده‌سدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر هه‌زاران ژنی یه‌زیدی و ئه‌وش یه‌كم جار بوو ژنێك له عێراقه‌وه بێ و به ئاشكرا ئه‌م باسه بهروژێنێ. بۆ یه‌كه‌مین جار!
سه‌رۆك تره‌مپ: ئه‌تۆ هه‌ڵاتی!
نادیه موراد: به‌ڵێ هه‌ڵاتم، لێ ئازادیم نیه، چوونكه داعشه‌كان دادگایی نه‌كراون، نازانین لێ كوێن، گیراون یان ئازادن، لێ ٣٠٠٠ هه‌زار ژن و كچی یه‌زیدی بێسه‌روشوێنن و له نێویان دا، براژنه‌كه‌م و برازازاكانم و خوشكه‌زاكانم كه یه‌كیان سێ ساڵ به‌ر له ئێستا ته‌له‌فوونی كرد كه له سوریایه، به‌ڵام هه‌نووكه نازانین له كوێن.
سه‌رۆك تره‌مپ: سپاس. ئێمه له پێداچوونه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین.
No comments:
Post a Comment