بۆ جاری یەکەمه لە مێژووی سەرژمێری ئەمەریکادا، دەتوانی ناوی نەتەوەی خۆت بنووسی نه‌ك ئه‌و وڵاته‌ی كه لێوه‌ی هاتووی.
له ئه‌مریكا له ماوه‌ی ١٠ ساڵدا، جارێک سەرژمێری ده‌كرێ.
سه‌رژمێری ساڵی ٢٠٢٠ له ١٢ تاكوو ٢٠ی مانگی مارس، دەست پێدەکات.
تکایە لە وڵامی پرسیاری خانه‌ی ٩ دا بە ئینگلیزی بنووسە کورد، یان كوردستانی.(Kurdish or Kurdistani)
مەنووسە سپی، ڕەش، زه‌رد یان ئاسیایی...
بەس Kurdish یان Kurdistani بنوسە.
ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی زێرینه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین چه‌ند هه‌زار كه‌س كوردستانی له ئه‌مریكا ده‌ژین و له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵێكی له‌باره بۆ سه‌لماندنی ناسنامه‌ی كوردستانی بوونی خۆمان...
No comments:
Post a Comment