Archive

Monday, March 30, 2020

فۆرمی سەرژمێریی گەیشت، کاتی ئەوەیە فەرهەنگیی کوردستانیی بوونی خۆت دیاری بکەیت


هەموو دە ساڵ جارێک حکومەتی ويلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمريكا، سەرژمێرییەك دەکات بۆ ئەو کەسانەی لە ويلایەتە یەكگرتووەکان دەژین. لە ئامارەکەی ئەمساڵدا خەڵك دەتوانێت ڕەگەزی خۆی بنووسێت. ئەمەش مانای ئەوەیە بۆ تۆی کوردستانیی، دەتوانیت لە فۆرمەکەدا ئەوە دیاری بکەیت کە کوردستانییت
کاتی ئەوە هاتووە خۆت تۆمار بکەیت
لە ئێستادا دەبێت هەموو ماڵێك بە پۆستە ئەم فۆرمی سەرژمێرییەی پێگەیشتبێت. ئەم سەرژمێرییە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بزانین چەند کوردستانیی لە ويلایەتە یەكگرتووەکان دەژین، و هاوکار دەبێت بۆ حسابکردنی ڕەوەندەکەمان کاتێک پێویست بێت. ئەنجامەکانی سەرژمێرەکە هاوکاریی حکومەتی ويلایەتە یەكگرتووەکان دەکات بۆ تەرخانکردنی دارایی بۆ بوارەکانی تەندروستی، خەستەخانە، دەرفەتی کار، خوێندن، و سەرچاوە و بواری تر.
لە فۆرمەکە، لەسەر لاپەڕەی رەگەز، رەیس Race، خانەی سپی-وایت WHITE نیشانە بکە. و ئنجا لە خانە بەتاڵەکەی خوارەوەی بنووسە کە کوردستانییت: کورد Kurdish، یان کلدان، ئاسوری، سریانی، ئیزیدی، کوردی ئێزیدی، تورکمان، و هتد. 
لە هەمان لاپەڕەی ڕەگەز، ئەو خانەیەش نیشانە بکە کە نووسراوە هەندێك ڕەگەزی تر SOME OTHER RACE ، و لەوێدا بنووسە کورد Kurdish، یان كلدان، ئاسوری، سریانی، ئێزیدی، کوردی ئێزیدی، توركمان، و هتد

No comments: