ئه‌نستیتوتی كورد له واشنتۆن، له یه‌كه‌مین دانیشینی خۆی دا، له پاش سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای جیهانی كۆرۆناوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ باس له‌سه‌ر كوردستان و دووره دیمه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتیی و كوردستان به تایبه‌تی بۆ نوێنه‌رانی حزبه سیاسییه‌كان و لێكۆڵه‌ران و شاره‌زایانی پرسی كورد پێكهێنا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌ر، كاربه‌ده‌ستی پێشووی ئه‌مریكایی دۆستی كورد و لێكۆڵه‌ری به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه به‌شدار بوون و پێكه‌وه له دۆخێكی دۆستانه‌دا، ده‌رباره‌ی كوردستان و چۆنیه‌تی پێكه‌وه كار كردن بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له‌و دانیشتنه‌دا جگە له نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، سه‌رجه‌م حزب و رێكخراوه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، كه كۆمیته و نوێنه‌رایه‌تیان له واشنتۆن هه‌یه، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك باشتر به كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه ئاشنا بن، له ده‌سیپێكدا، سیروان نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئه‌نستیتوتی كورد له واشنتۆن، باسی له بایه‌خی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و داوای كرد نوێنەرانی ھەر یه‌ك له به‌شه‌كانی كوردستان، سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسیی، سه‌ربازی ئابووری و كولتووری پارچه‌كانی خۆیان قسه بكه‌ن و دواین زانیاری و ئالوگۆڕه‌كان بهێنه‌به‌ر باس.
نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا، وێرای پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نستیتوتی كورد له واشنتۆن، باسی له‌وه كرد كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك رێز له یاسا و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی كوردستان بگرن و بیانوو به ده‌ست هیچ لایه‌ك نه‌ده‌ن كه سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكه‌ن و له‌مبارەیەوەش داوای هاوكاری له گشت لایه‌ك كرد.
دواتر ئه‌مریكاییه‌كانی دۆستی كورد كه به‌شداری ئه‌و کۆبوونەوەیە بوون، دیدو روانگه‌ی خۆیان بۆ ده‌ربازبوونی كورد له‌م قۆناغه هێنایه به‌ر باس و هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگربوون كه پێویسته كورد له‌م دۆخه هه‌ستاره‌دا یه‌كریزی خۆیان بپارێزن و به وریاییه‌وه رووبه‌رووی پیلانگێری نه‌یارانی پێشكه‌وتنی دۆزی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا ببنه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته وێرای هاوكاری و پشتیوانی كردنی یه‌كتر، ده‌ست له كاروباری یه‌كتر وه‌رنه‌ده‌ن.
كۆی به‌شدار بووان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوون پێویسته كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن و هه‌موو لایه‌ك بۆ تێپه‌ربوون له‌م دۆخه، هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و له‌م بازنه‌دا گیانی كوردستانی و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بكرێ.
No comments:
Post a Comment