له دیدارمدا له‌گه‌ڵ سه‌ناتۆر كه‌ڤین كره‌یمه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان، هه‌روه‌ها سه‌ناتۆر كریس ڤان هۆڵن، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، باسمان له پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئه‌مریكاو دووره دیمه‌نی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له پانتایی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا كرد.
سه‌ناتۆر كه‌ڤین به پێداگرییه‌وه باسی له‌وه كرد به‌ده‌وام هه‌وڵ بۆ پته‌وتر كردنی پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئه‌مریكا ده‌دات و له‌م به‌ستێنه‌دا دووپاتی كرده‌وه نابێ ئه‌مریكا باشترین و به‌وه‌فاترین دۆستی خۆی واته كورد له ناوچه‌كه به ته‌نیا بێڵێته‌وه‌و هاوكات ده‌بێ واشنگتن له‌سه‌ر پشتیوانی و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه وه‌كوو هێزه‌كی ئازا‌و دژه تیرۆر به‌رده‌وام بێ و له‌م باره‌وه ئه‌مریكاده‌شێ یارمه‌تییه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانی خۆی بۆ پێشمه‌رگه په‌ره پێبدات.
داوام له سه‌ناتۆر كرد سه‌ردانی كوردستان بكات و له نزیكه‌وه له پێویستییه‌كانی پێشمه‌رگه بكۆڵێته‌وه، جه‌نابیان له‌م به‌ستێنه‌دا د اوای كرد ئه‌گه‌ر هه‌له‌كه بۆ سه‌فه‌ر كردن ره‌خسا ئه‌وا پێكه‌وه سه‌فه‌ری كوردستان بكه‌ین...
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌ناتۆر ڤان باسمان له له‌شكركێشیه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد. سه‌ناتۆر ڤان له قسه‌كانی دا په‌رژایه سه‌ر ئه‌و راستییه كه نابێ جارێكی دیكه پشت له هاوپه‌یمانه كورده‌كان له ناوچه‌كه بكرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ واشنگتن رێگری بكات له‌وه‌ی جارێكی دیكه توركیا په‌لاماری كورده‌كانی رۆژئاڤا بدات...
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانماندا باسمان له داخستنی ئۆفیسه‌كانی كوردستان ٢٤ له كۆبانی و قامیشلۆ كرد، هه‌ر دوو سه‌ناتۆری كۆماری و دێموكرات له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون دێموكراسی به بێ رێزگرتن له رۆژنامه‌ڤانان و ده‌ستبه‌ر كردنی ئازادی راگه‌یاندن مسۆگه‌ر نابێ و پێشناكه‌وێ.
داوام له سه‌ناتۆره‌كان كرد گوشار بخه‌نه سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاڤای كوردستان بۆ ئه‌وی رێز له ئازادی كاری راگه‌یاندن بگرێ و هه‌روه‌ها به زووترین كات نووسینگه‌كانی كوردستان ٢٤ له رۆژئاڤا بكرێنه‌وه. پێم وتن كوردستان ٢٤ تریبونی خه‌ڵك و گشت لایه‌نه‌كان بوه‌و هاواری خه‌ڵكی رۆژئاڤاوو رووداوه‌كانی شه‌ری دژه تیرۆر یله ناوچه بۆ جیهان گواستۆته‌وه و مێدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆو جێگای باوه‌ڕی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه...
No comments:
Post a Comment