Archive

Saturday, December 24, 2016

سعودیەو کوردەکانی رۆژهەڵات

وێنە: رەحیم رەشیدی و تورکی بن فەیسەڵ

تورکی بن فەیسەڵ ئەل سعوود سەرۆکی بەرێی دەزگای هەوڵگەری سعوودیە و باڵوێزی ئەو وڵاتە لە واشنگتن بۆ رەحیم رەشیدی:
ئاگادار نیم کە سعودیە هاوکاری و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و هیچ هێزێکی دژبەری تاران بکات. شۆرشی خومەینی و جێگرەکەی ئاغای خامنەای هەر دوو عەمامەی ڕەشیان لەسەردایەو شێعەن و باوەڕیان وایە کە ئەو عەمامە رەشە لە حەزرەتی موحەممەدە بۆیان بە میرات ماوەتەوە. هەر بۆیە ئێران دژی وڵاتانی عەرەبی کار دەکات و ئەمەش مایەی قبووڵ کردن نیە...

ئەمرۆ راپۆرتێک لەم بارەوە بڵاودەبێتەوە.

Tuesday, December 13, 2016

ئەمریکا گرینگی بە راسان دەدات؟

ئەمریکا گرینگی بە راسان دەدات؟



وێنە: ئاڵای ئەمریکاو کوردستان و لۆگۆی حدکا


رەحیم رەشیدی
بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندێک لە ئەمریکاوە سەردانی خەباتگێرانی شاخ دەکەن و هەروەها هەوڵدەدەن لەگەڵ سەرجەم حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆببنەوە بۆ ئەوەی داوایان لێبکەن یەکبگرن و راسانی رۆژهەڵات بەهێز بکەن و پەرەی پێبدەن...
لە پاڵ ئەمانەدا شاندەکە راپۆرتێک لە ژێر ناوی "هاوپەیمانەکانمان" ئامادە دەکەن و دەیخەنە بەردەم بەرێوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپ بۆ ئەوەی دڵنیایان بکەنەوە کە هاوچەشنی باشووری وڵات، رۆژهەڵاتیش دەشی و مەیلی لێیە هاوپەیمانی رۆژئاوا بێ لە پێناو تێکشکاندنی مەزنترین پشتیوانی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی نێوەراست دا...
هەڵبەت پێشتریش، مێدیاو رۆژنامەوان و لێکۆڵەری ئەمریکی گرینگیان بەم بابەتە داوەو سەرەرای بەین و بەستی بەرێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما لەگەڵ تاران، چەند جارێک شاندی فەرمیی ئەمریکا و حدکا و کۆمەڵە لە کوردستان و واشنگتن کۆبوونەتەوەو ئاڵوگۆری بیرورایان کردوە...