Archive

Wednesday, July 12, 2017

دیدار لەگەڵ سەرۆکی نەتەوەیەکگرتوەکان






خۆشحاڵم و شانازی دەکەم کە توانیم راستەوخۆ باسی گیراوانی سیاسیی رامین حوسێن پەناهی و کەماڵ شەریفی و کوشتاری کۆڵبەران لە لایەن رژیمی تارانەوە، بگەیەنمە سەرۆکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، هەروەها داوام لە جەنابیان کرد کە پێویستە پشتیوانی رێفراندمی باشوری وڵات بۆ سەربەخۆیی بکات...
رەحیم رەشیدی
Honored to briefly meet with the United Nations secretary general, Antony Guerres. We were able to discuss the forthcoming Kurdistan Independence Referendum and the human rights violations and political prisoners in Iran... 
Rahim Rashidi

داوای پشتیوانی ئەنتەر ناسیۆناڵ سۆسیالیست لە سەربەخۆیی کوردستان

لوئیس ئەیالا سکرتێری ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست:



لێرە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ٢٦هەمین کۆنگرەی ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست بەرێوەدەچێ، لوئیس ئەیالا سکرتێری ئەو رێکخراوەو دۆستی دوکتۆر قاسملوو، لە کاتی گرتنی ئەو وێنەدا، کە باسمان لە دەورو رۆڵی بەرزی دوکتۆر قاسملوو بۆ دۆزی کورد دەکرد وتی: "... کورد بۆ داکۆكی لە خۆی و تێکشکاندنی تیرۆر پێویستی بە چەک هەیە".
ئەمنیش ئەو قسەیەی د. قاسملووم بە بیر هێنایەوە کە هەموو کات دەیووت: "منداڵەکانتان فێری شەر مەکەن، بەڵام فێریان بکەن چۆن بەرگری لە خۆیان بکەن.
رەحیم رەشیدی

کۆنگرەی ئنتەرناسیۆنال سۆسیالیست لە نیویۆرک

Monday, July 3, 2017

وەبیر هێنانەوەیک دەرباری کاک خالید عەزیزی


وێنە: کاک خالید عەزیزی

رەحیم رەشیدی
مخابن ئەم رۆژانە دەبینین کە هەوڵێکی بێرەحمانە دژ بە کاک خالید عەزیزی دەستی پێکردەوەو زۆر تۆمەتی نەشیاوی وەپاڵ خراوە کە جێگای مخابنە. ئەو پیاوە شیاوی ئەو بێرێزی پێکردنە نیە.
تەنیا ئەوە وەبیر دێنمەوە کە کاک خالید لە دەورانی سکرتێری خۆی‌دا، هەنگاوی باش‌و شێلگیرانەی بۆ وەسەریەک خستنەوەی دێموکرات نا. کاک خالید تاکوو ئەو جێگایە چوەپێش کە ئامادە بوو ھەمووان لە ژێر ناوی حدکاو ئاڕمەکەی، بە سکرتێری بەرێز کاک مستەفا هیجری دەست بە تێکۆشان بکاتەوە. ئەمن خۆم ئەمەم لە کاک خالید بیستوە!. 
ئەگەر ئەمڕۆ لە ئاست ئەو تۆمەت وەپاڵدان و بێ رێزیانە بە کاک خالیدو کەسایەتییەکانی دیکەی گەلەکەمان بێدەنگ بین، نەک کەسمان قازانجی لێناکات، بەڵکوو ئەوە یارمەتی بە جێگر کردنی کولتوورێکی خراپ دەکەین کە لە ئاکامدا هەموومان پێوەی دەستووتێین.
رەخنەگرتن‌، زۆر جیاوازە لە جنێوفرۆشی‌و لۆمپێنیزم، ئەوەی ئێستا هەیە ئەگەر کۆماری پەتو سێدارەش رێینەخستبێ، بێ گومان ئاکامەکەی بە زیانی ئێمەو قازانجی ئەو دەسەڵاتە دەوزەخیەیە. هەر بۆیە پێویستە کە هەر کەسێکی نیشتمانپەروەر لە لای خۆیەوە هەوڵ بدات بەرپەرچی ئەو جنێوفۆرشی و تۆمەت وەپاڵدانانە بداتەوە بۆ ئەوەی ئاستی کاری سیاسیی و حیزبی لەوە پتر ژەهراوی نەکرێ.

کارو ئەرکی ئێمە یەکتر شکاندن نیە، بەڵکوو دوژمن شکاندنە!

Jim Hoagland to Bahman Ghobadi