Friday, September 21, 2018
Thursday, September 20, 2018
واشنتن: دەمانهه‌وێت له‌گه‌ل تاران پەیماننامەیەک مۆر بكه‌ین
ره‌حیم ره‌شیدی_واشنگتن
رۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی ١٩ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٨، برایان هوك به‌رپـرسی تایبەتی تیمی كاروباری ئێران له سیمینارێكی ئه‌نستیتوتی هۆدسۆن، رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به ئامانجی مۆركردنی په‌یماننامه‌یه‌ك خوازیاری دانوستاندن لەگەڵ ئێرانه‌و ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌كانی موشەکی بالیست و كێشه‌ی ناو‌کی تاران ده‌گرێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ روونكردنه‌وه‌ی پتری مه‌به‌سته‌كی وتی: " ئەو ڕێکەوتنە نوێـیەی كه گه‌ره‌كه‌مانه لەگەڵ ئێران مۆری بکەین ڕێکەوتنی نێوان دوو حكوومه‌ت نابێ، وه‌كوو ئه‌وه‌ی پێشوو، بەڵکو پەیماننامەیەک ده‌بێت."
برایان هوک، ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکی پـێشوو باراک ئۆباما نەیتوانی دەنگی پـێویست بۆ پەسەند کردنی ڕێکەوتننامەکە لە ئەنجومەنی پیران بەدەست بهێنێت، بەڵام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو دەنگی پێویستی به ده‌ست هێناو په‌سه‌ند كرا. ناوبراو له‌م باره‌وه وتی كه ئەمە لە سیسته‌مه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئەمریکادا بەس نیـیە، ئەگەر بتەوێت شتێک بەردەوامی هەبێت، ئه‌وه ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگی له‌سه‌ر بدات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌یماننامه‌یه‌ك.
هوك ڕێبەرانی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وتووێژ‌و رێكه‌وتنیان به‌لاوه گیرنگ نیه. چوونكه سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ سەرۆک تره‌مپ و مایک پەمپـێۆ وەزیری دەرەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران، لێ ئه‌وان بێده‌نگه‌یان له‌م پرسه كردوه. هوك هه‌روه‌ها وتی كه ره‌فتاره‌كانی تاران نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پـلانەکانمان دژی ئێران بگۆرین، ، بەرنامەی سەپاندنی سزاكانمان به‌سه‌ر ئێران دا جێبەجێ دەکرێت و هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی توندتر له‌م باره‌وه ده‌گرینه به‌ر."
هوك وتی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران مه‌تریسداره‌و باره‌وه هێرشی مووشه‌كی ئێرانی بۆسه‌ر كۆیه به نموونه هێناوه‌یه كه ده‌كرێ تاران ئه‌و جۆره چه‌كانه بۆ گواستنه‌ی ئه‌تۆم به‌كار بهێنێت و ته‌نانه‌ت راده‌ستی میلیشاكانی هاوپه‌یمانی له نێوچه‌كه و له نێویان دا عێراق بكات.
شیاوی باسه كه له كاتی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكادا دژبه‌رانی شه‌ر ناره‌زایاتیان نیشان دا و خوازیار بوون كه سه‌زاكانی ئه‌مریكا دژی ئێران كۆتایی پێبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "ئیران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "ئیران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە".
ره‌حیم ره‌شیدی_واشنگتن
له راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتوه: "ئیران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە".
راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا كه له ساڵی ٢٠١٧دا، ئاماده كراوه، ئاشكرای كردوه كه تاران له ساڵی ٢٠٠٩دا، ئاسانکاریی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیدە كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده بشێ پاره‌و چەکدار بۆ باشووری ئاسیا و سووریا بگوازێتەوە.
ڕاپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به ئێران، ئه‌و وڵاته وه‌كوو "گەورەترین داكۆكیكارو پشتیوانی تیرۆر" دەناسێنێته‌وه. هه‌روها راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئێران، هۆكارو به‌رپرسیاری ناسەقامگیرییەکانی وڵاتانی ئەفغانستان، بەحرەین، عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەنه.
له راپۆرتەکەدا به روونی باس له‌وه كراوه كه تاران هەوڵی زیان گەیاندن بە حکومەتەکانی نێوچەکە دەدات و هاوکات گرژییەکانی نێو وڵاتان تووندترو به‌ربڵاوتریش ده‌كاته‌وه. ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگای سوپای قودس؛ سەر بە سوپای پاسداران، وەزارەتی هەواڵگری و ئاسایش، حیزبوڵای لوبنان و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌وه، كار‌و كرده‌وه‌كانی خۆی ئەنجام دەدات و "بۆتە گەورەترین پشتیوانی تیرۆر لە هه‌موو جیهان دا".
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له ساڵی ١٩٨٤وه، ئێرانی وه‌كوو پشتیوان و داكۆكیكاری سه‌ره‌كی تیرۆر ناساندوه.
هه‌روه‌ها، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه "ئێران لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک پشتیوانی تیرۆر ماوەتەوە و یارمه‌تی حیزبوڵڵای لوبنان، گرووپە تیرۆریستییەکانی فەلەستین، گرووپە تیرۆریستییە شێعەکانی له عێراق داوه. هاوكات چەند گرووپ لە سووریا و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست له یارمه‌تی و پشتیوانی به‌رده‌وامی ئێران به‌هره‌مه‌ند بوون كه ئه‌و رێكخراوانه‌ش به تێكرا هه‌وڵیان بۆ سازكردنی په‌شێوی و ناسەقامگیریی داوه".
Wednesday, September 19, 2018
Tuesday, September 18, 2018
Monday, September 17, 2018
Saturday, September 15, 2018
خۆپیشاندانەکان بە دژی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی
له‌سه‌ر داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی لە خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان بەرێوە چوو.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨، به‌رانبه‌ر به ٢١ی خه‌رمانان، لەسەر داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا بۆ پشتیوانی لە خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان بەرێوە چوو كه تێیدا وێڕای بێزاری ده‌ربڕین له مووشه‌كباران كردنی بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات له شاری كۆیه، کە تێیدا ١٧ تێکۆشەری دێموکرات و لە نێویان دا ئـەندامانی ڕێبەری شەھید بوون و پتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
ھاوکات خۆپیشانده‌ران له داردانی سێ به‌ندكراوی بێتاوانی كورد كه رۆژی ١٧ی خه‌رمانان له لایەن رێژیمی په‌ت و سێداره‌وه له دار دران، مه‌حكووم كرد.
خۆپیشاندەران، بە وتنەوه‌ی دروشم و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدانی مووشه‌كبارانی بنكه‌كانی دێموكرات لە کۆیە و گیراوه سیاسی و پێشمه‌رگه ئێعدام كراوه‌كانی ١٧ خەرمانان، تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان مەحکووم کرد.
هاوکات رێزیان لە یاد و بیرەوەری شەهیدان به گشتیی و نوێترین شه‌هیدانی كورد و كوردستان گرت و پەیمانیان نوێ کردەوە کە تاکوو وەدیهاتنی ئامانجی ئەو شەهیدانە، درێژەدەری رێگا و رێبازیان دەبن.
خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی ئینگلیسی، فارسی و کوردی و هەروەها سرودی شۆڕشگێڕی پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی پێشمەرگە دووپات کردەوە و تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامیان مەحکووم کرد.
خۆپیشاندەران، داواکاری هاوکاری ئامریکا بوون بۆ گۆڕینی رێژیم لە ئێران و پێیان وابوو تاکوو کۆماری ئیسلامی هەبێ ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نایەتە دی.
لە درێژەی ئەو بەرنامەدا، کامران باڵنور بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بڕیارنامەی خۆپیشاندەرانی خوێندەوە کە تێیدا داوا لە ئامریکا کرابوو لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوچەکە کاردانەوەی جیددتری هەبێ؛ دواتر ئەو بڕیارنامەیە رادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا، رە‌حیم رەشیدی لەسەر مانگرتنی سەرانسەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان قسەی کرد و وێڕای سپاس و پێزانینی خۆپیشاندەران بۆ ئەوان، وتی کە پەیام و داوای خەڵکی کوردستان یەکڕیزی و یەکگرتوویی پتری حیزبە سیاسییەکان و کاری ھاوبەشی ئـەوانە چوونکە دوژمن بە یەک چاو ھەموومان دەبینێ.
بڕیارە ناوەندی ھاوکاری ڕۆژی یەکشەممەش کۆڕیادی شه‌هیدانی هه‌شتی سێپته‌مبه‌ر بەڕێوەببات و لەسەر لە قاودانی تیرۆریزمی ئـ‌ێران بەردەوام بێ.
شیاوی باسە کە، وێڕای نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان، کۆمەڵێک لە ئازادیخوازانی نەتەوەکانی ئێران و چالاکانی مافی مرۆڤ و راگەیەنەرە کوردی و بیانییەکان ئامادەی خۆپیشاندانەكه بوون.
Friday, September 14, 2018
Thursday, September 13, 2018
Wednesday, September 12, 2018
Subscribe to:
Posts (Atom)



