Wednesday, May 27, 2020
Thursday, May 21, 2020
Sunday, May 17, 2020
Saturday, May 16, 2020
ئاگاداری:
به ئاگاداری ئێوه‌ی به‌رێز ده‌گه‌یه‌نیین، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی ١٧ی مای ٢٠٢٠، له رێگای تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستگرام، به به‌شداری كه‌سانی ئاگادار له ڕووداوه‌كانی كوردستان، وڵامی كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاری و بوختانی دوژمنكارانه له سه‌نگه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌وه دژ به شه‌هید د. قاسملوو، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان ده‌درێته‌وه.
به‌رنامه‌كه كاتژمێر ١ی پاشنیوه‌رۆ به كاتی واشنگتن، ٧ی ئێوارێ به كاتی ئورووپای ناوه‌ندی، ٨:٣٠ به وه‌ختی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ٨ی ئێوارێ به كاتی هه‌ولێر بڵاوده‌بێته‌وه.
تكایه ئه‌م ئاگادارییه بڵاوبكه‌نه‌وه، هاوكات راسته‌وخۆش بینه‌رو بیسه‌ری قسه‌وباسمان له‌م باره‌وه بن.
سپاس له هاوكاریتان.
Thursday, May 14, 2020
دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پاڕڵمانی ئورووپا
له دیدارمان دا له‌گه‌ڵ، به‌رێزان دێرك جان ئپینك و رۆبێرت رۆوس، ئه‌ندامانی پاڕڵمانی ئورووپا‌و كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، به چروپڕی باسمان له پێگه‌ی داهاتووی یه‌كیه‌تیی ئورووپا پاش نه‌مانی له‌نده‌ن له‌م هاوپه‌یمانییه‌دا كرد.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی قسه‌كانمان دا باسمان له سیاسه‌تی نێوده‌وله‌تی ئهمریكاو پرسی په‌نابه‌ران و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كرد. له‌م به‌ستێنه‌دا هاوڕا بووین كه پێویسته ئهمریكاو ئورووپا بایه‌خ و گرینگی پتر به پرسی كورد له كۆی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست بده‌ن.
بڕگه‌ی سه‌ره‌كی دیداره‌كه‌مان، باس و بیروڕا گۆرینه‌وه بوو ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ئێران و پشتیوانی ئاشكرای ئه‌و وڵاته له تیرۆر. بۆچوونمان وابوو كه پێویسته داكۆكی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران به گشتیی، نه‌ته‌وه‌ی كورد به تایبه‌تی بكرێ.
هه‌روه‌ها باسمان له‌سه‌ر لابیگه‌ری حیزبه چه‌په‌كان به گشتیی، سه‌وزه‌كانی ئا‌ڵمانیا به تایبه‌ت بۆ پشتیوانی له كۆماری ئیسلامی كرد‌و هاورا بووین ده‌بێ ئه‌و سیاسه‌ته زیانباره له قاوبدرێ و كۆتایی پێبهێدرێ و گشت لایه‌ك باوه‌ر به‌وه بێنن كه سیاسه‌ته‌كانی تاران بۆ ئاشتی و ته‌ناهی جیهانی زیانباره...
Monday, May 11, 2020
Saturday, May 9, 2020
دانیشتنێكی دۆستانه
له دیدارێكی دۆستانه‌و پڕ له رێزدا، له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، له بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه، له بروكسێل، هاورێ له‌گه‌ڵ به‌رێزان، زوبیر ئایدار، حاجی ئه‌حمه‌دی و تاهیر كهمالیزاده ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره، له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا بۆ ماوه‌ی پتر له سێ كاتژمێر دواین پێشهات و بارودۆخی سیاسیی، سه‌ربازی و ئابوری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست به گشتیی و پێگه‌و داهاتووی كوردستان به تایبه‌تی شرۆڤه كرا.
له‌م دانیشتنه‌دا، به وردی باس له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر كوردستان كرا. هاوكات به وردی پێویستی ته‌بایی و یه‌كرزی نێو ماڵی كوردستان به گشتیی قسه‌ی له‌سه‌ر كرا.
هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و ته‌با بووین كه به‌رپرسایه‌تی مێژوویی له‌سه‌ر شانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانه تاكوو یه‌كریزی خۆیان بپارێزن بۆ ده‌رباز كردنی مه‌ترسییه‌كان و گواستنه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان به قازانجی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م دۆخه دژواره‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌و باسهكهكان دا، به وردی دیدو روانگه‌ی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر كۆماری ئسیلامی باسی له‌سه‌ر كرا...
له‌م دانیشتنه‌دا، هاوكات كۆمه‌ڵێك په‌یام و راسپارده ئالوگۆر كران و باس له‌وه‌ش كرا كه پێویست و گرینگه كورد له واشنگتن پێگه‌ی دیپلۆماسی خۆی هه‌رچی باشتر به‌هێز بكات.
#مسته‌ر_كورد
Thursday, May 7, 2020
Wednesday, May 6, 2020
Tuesday, May 5, 2020
Subscribe to:
Posts (Atom)
