Monday, November 25, 2019
برای به‌رێزو خۆشه‌ویست جه‌نابی كاك هۆمه‌ر شێخمووس
پاش سڵاو‌و
به‌داخێكی گرانه‌وه، ئاگادارم بووم خاتوو ئاگنێتا هاورێ و هاوژینی تێكۆشهرتان كۆچی دوایی كردوه.
به‌م بۆنه تاڵه‌وه له ناخی دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م، خۆم به به‌شداری ئه‌م خه‌مه قورسه‌تان ده‌زانم.
دۆستی قه‌درگران، جیا له دۆستان و كه‌سانی نزیكتان، ئه‌وانه‌ی په‌رتووكی "پشكۆیه‌ك له خۆلهمێشدا"، خوێندبێته‌وه باش له‌و راستییه تێده‌گه‌ن كه ئاگنێتا بۆ ئازادی كورد‌و كوردستان شانبه‌شانی ئێوه چ مرۆڤێكی ئازا، له‌خۆبردوو، جهسوورو پشوو درێژ بوه.
گومانم نیه كه به‌سه‌رهاتی ژیانی سهربهرزانهتان هه‌موو كات له مێژووی خه‌باتی كوردهواری دا به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م خه‌مه به بیرمان دێنێته‌وه كه كوردێك و سوێدیهك، جیا له ئەڤینداری مرۆڤ ته‌وه‌رانه، خۆشه‌ویستی خۆیان كردۆته تێشووی خه‌بات بۆ ئازادی، له رۆژگاره تاڵ و تفته‌كان دا، ستوكهۆلم به‌ره‌و چیاكانی كوردستان به‌جێ دهێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی له پێناوی رزگاری كوردستان دا تێبكۆشن، له‌م رێگادا چه‌رمه‌سه‌ری، ژان و ده‌رد هه‌نگاویان پێ شل ناكات.
چیرۆکی ئەڤینی ھۆمەری کورد‌و ئاگنێتای سوێدی، بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دەبێتە سه‌رچاوه‌ی ده‌روه‌ست بوونی مرۆڤ له پێناوی ئازادی دا.
به باشی له‌وه تێده‌گه‌م له ده‌ستدانی هاوژینێكی وه‌فادار و هاوبیر كه نیو سه‌ده پێكه‌وه شۆره‌سواری رێگای دادپه‌روه‌ری، سه‌ربه‌ستی و شكۆمه‌ندی مرۆڤی كورد بوون، زۆر قورس و گرانه، لێ دڵنیام سەرەڕای قورسی و تاقەت‌پرووکێنی ئه‌م كۆسته مه‌زنه، جه‌نابتان توانای بەرەنگاریی ئەم غه‌مه قورس و بهژانهتان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ. ئه‌م كۆسته ئی هه‌موومانه!.
یادی ئاگنێتای خۆشه‌ویست به‌رزو به‌رێز بێ و ئێوه‌ش هه‌موو كات ساخ و سڵامه‌ت بن.
براو دۆستی هه‌میشه‌یتان
ره‌حیم ره‌شیدی (مسته‌ر كورد)
واشنگتن
٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩
Saturday, November 23, 2019
Thursday, November 21, 2019
Tuesday, November 19, 2019
پرسی خۆنیشاندانه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه:
پرسی خۆنیشاندانه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه:
له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رێز بالوێز بریان هووك نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێڕان و راوێژكاری پله‌به‌رزی وه‌زیری ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها هێژا مورگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، دواین ره‌وه‌شی خۆنیشاندانه‌كانی ئێران و كوردستان‌م باس كرد‌و به پشت به‌ستن به داتاكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو باسم له كۆی شه‌هیده‌كانی رۆژهه‌ڵات و راده‌ی به‌ربڵاوی سه‌ركوتی هێزه‌كانی رێژیم له كورستان كرد.
هه‌روه‌ها داوام لێ‌كردن كه كار بكه‌ن بۆ داخستنی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌رپرسانی ئێران به گشتیی، عه‌لی خامنه‌یی به تایبه‌تی.
پاشان ئه‌و باسه‌شم هێنایه گۆرێ كه دابین كردنی ئه‌نترنێت بۆ خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو ده‌توانێ هه‌نگاوێكی كرده‌یی ئه‌مریكا بێ بۆ پشتیوانی له خۆنیشاندانی رهواو ماف ویستانه‌ی خه‌ڵك و پووچڵكردنهوهی پیلانی سپای پاسداران بۆ پچراندنی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك...

Monday, November 18, 2019
Sunday, November 17, 2019
For all protesters: easy way to cover your face.
Thursday, November 14, 2019
Tuesday, November 12, 2019
Monday, November 11, 2019
Subscribe to:
Posts (Atom)