ئاوایی زه‌رده، له باکووری شاری سه‌رپێلی زه‌هاو، له ناوچه‌ی کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه. ده‌ستپێکی به‌رزایه‌کانی چیای سهرکهشو به ئاسمان داچووی داڵاهۆ، که ناوچه‌یه‌کی سه‌رسه‌وزو دڵڕفێنه، گوندی زه‌رده‌ی له باوشێ سروشتی سێحراوی خۆیدا جێکردۆته‌وه.
خه‌ڵکی گوندی زه‌رده، وه‌کوو زۆربه‌ی خه‌ڵکی گونده‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که، زۆرتر له کشتوکاڵی به پیت‌و به‌ره‌که‌تی خۆماڵی، وه‌رزێری، ئاژه‌ڵداری، به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌م خه‌ڵکه ماندوویی نه‌ناسه به هێزی بازوو، به تێکۆشان‌و زه‌حمه‌تی به‌رده‌وام نان‌ونه‌وای خۆیان وه‌چه‌نگ ده‌خه‌ن‌و سه‌ربه‌رزانه ژیان‌و رۆژگار تێپه‌ر ده‌که‌ن.
له‌م گونده‌دا باغه‌کانی میوه وه‌کوو، هه‌نجیر، قۆخ، هه‌نار، قه‌یسی، سێو‌و، گوێز، ره‌زه‌کانی ترێ، به‌رچاوو ده‌که‌ون. ئه‌م به‌رهه‌مانه حاسڵی ره‌نج‌وئاره‌قه‌ی هه‌وڵدانی خه‌ڵکی گوندی زه‌رده‌ن. له راستیدا ئه‌م سروشته ڕه‌نگینه، ئاکامی تێکۆشانی هه‌ژارانی ناوچه‌که‌یه، له هه‌مان حاڵ‌دا حه‌زوخولیای قوڵی ئه‌وان، به ژیانوگوزهرانی ئینسانی‌و هێمنایه‌تی نیشان ده‌دات.
گۆڕی پیرۆزی "داود که‌وسوار، بابا یادگار، شا ئیبراهیم"، چه‌ند کهسایهتیو پێشه‌وای دیکه‌ی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق یان، یارسان، له بانزهرده هه‌ڵکه‌وتوون.
ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرینگه که ده‌وروو ڕۆڵی ناوچه‌که به‌ره‌و ژوور هه‌ڵکشێت، له ئاکامدا مه‌کۆی خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی ئه‌م رێبازه ئایینییه بێ، به چه‌شنێک ساڵانه به‌هه‌زاران که‌س له ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره جۆراوجۆره‌کانه‌وه ڕووی تێده‌که‌ن‌و ڕازونیازی ئایینی خۆیان دێنه گوڕێ‌و کوڵی دڵیان داده‌مرکێنن.
له لایه‌کی دیکه‌وه دارستان، لێڕه‌واره چڕه‌کان، تاڤگه پڕ هاژه‌کان، دیمهنو سروشتی دڵرفێن، ئه‌م ناوچه‌یان کردۆته تابلۆیه‌کی ڕه‌نگین‌و هۆکاری هاتنی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی بێگانه‌و خۆیین بۆ دۆڵی بابا یادگارو بانزهرده.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه وای کردووه ئاوایی زه‌رده به به‌رده‌وامی باوشی بۆ ئاپۆڕای گهشتیارانو سه‌یاحه‌تکاران بکاته‌وه. به چه‌شنێک ساڵانه به دهیانو بگره سه‌دان گه‌شتیاری خۆیی‌و بێگانه بۆ حه‌سانه‌وه‌و پشوودان، به‌سه‌ر بردنی ساتوکاتێکی خۆش ڕووی تێده‌که‌ن‌و تێیدا ده‌گیرسێنه‌وه‌و خه‌می دڵ به‌با ده‌ده‌ن.
شیاوی باسه سه‌رچاوه‌ی ئاوی قه‌سڵان که بۆ په‌یره‌وانی ئایینی یارسان پیرۆز‌و موقه‌ده‌سه، له بابه یادگاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به دۆڵ‌وده‌وه‌نه چڕه‌کاندا گوزه‌ر دهکاتو له دڵی زه‌رده‌دا ده‌گیرسێته‌وه. ئاوێک که ئاره‌قه‌ی سه‌رته‌وێڵی رێبوارانی ماندوو لاده‌دات، دڵی ئه‌وینداران‌و ئۆگرانی ژیان‌و جوانی فێنک ده‌کاته‌وه.
گوندی زه‌رده، له رێکه‌وتی 31ی پووشپه‌ری ساڵی 1367ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی ژوئییه‌ی 1988ی زایینی ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی چه‌کی شیمیایی، له ئاکامدا 275 که‌س گیانیان له ده‌ست دهدهنو 1146 که‌سی دیکه‌ش بریندار ده‌بن.
تاکوو ئێستاش، که ساڵانێک به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دژی ئینسانییهدا تێپه‌ر ده‌بێت، زۆربه‌ی برینداره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته به هۆی نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویست‌و گوێ نه‌دانی کاربه‌ده‌ستان، به ده‌ست ئازار‌و نه‌خۆشی جۆراوجۆر، که ئاکامی به‌کار هاتنی چه‌کی شیمیاییه، ده‌ناڵێنن.
ئاکامی ئه‌و لێکۆلینه‌وانه‌ی پاش هاتنه ئارای کاره‌ساته‌که، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا کراوان، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن که نزیک به 40% رێژه‌ی، له‌بارچوون، نه‌شوونما نه‌کردنی پێویستی گژوگیاو به‌روبوومی کشتوکاڵ، هاوکات چوونه سه‌ری ئاستی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی، مێشک، سه‌ره‌تان...هتد، ئاکامی به‌کارهێنانی چه‌کی شیمیایی‌و بی موبالاتی کاربهدهستانو ده‌روه‌ست نه‌بوونی ئه‌وان، له ئاست ژیان‌و چاره‌نووسی خه‌ڵکی بێ دهرهتانو هه‌ژاری ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به باشی ده‌سه‌لمێنن.
هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی سه‌ره‌رۆی حکومه‌تی عێراق، له کردارێکی نائینسانی‌دا که دژ به هه‌موو پێوانه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌کانی مرۆڤه، ئه‌م تاوانه‌یان خولقاندو خاڵیکی نامرۆڤانه‌ی دیکه‌یان له کارنامه‌ی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی خۆیاندا تۆمار کرد، خۆ بهرپرسانو به‌رێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران به گوێ نه‌دان به پێداویستی ئه‌م خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته، بوونه‌ته برا به‌شی خولقێنه‌رانی ئه‌م جنایه‌ته سامناکه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره ساڵی پار نووسراوه، به هێندێک ده‌ستکاری که‌مه‌وه دیسان بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.
Archive
-
▼
2007
(52)
-
▼
July
(8)
- هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌سرین قاسملوو.
- یادی قوربانیانی چه‌کی شیمیایی ئاوایی زه‌رده، به‌رز...
- به‌یاننامه!
- یادی نووسه‌ری په‌رتووکی "سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه" ...
- دوکتۆر قاسملوو گه‌وره رێبه‌ری قۆناغه ئاسته‌مه‌کان!
- فیدراڵیزم‌و خواستی کورد.
- وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاستی ماڵپه‌ری "بۆ رۆژ...
- سووکایه‌تی به په‌یره‌وانی ئایینی یارسان سیاسه‌تی ه...
-
▼
July
(8)
Saturday, July 21, 2007
یادی قوربانیانی چه‌کی شیمیایی ئاوایی زه‌رده، به‌رزو به‌رێز بێت.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment