پاش ئه‌وه‌ی هاوڕێیانی به‌رێزی رێبه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی چوار، داوایان لێکردم بۆ ئه‌م ژوماره‌یه‌ی گۆڤاری "لاوان" بابه‌تێک بنوووسم، ئه‌م داوایه‌م قبوڵ کرد‌و بڕیام‌دا قۆڵی لێهه‌ڵکه‌م‌و له‌مه به‌دواوه بۆ هه‌ر ژوماره‌یه‌کی لاوان به گوێره‌ی ده‌رفه‌ت هه‌وڵ بده‌م بابه‌تێک بنووسم.
له ڕاستی‌دا پاش ئالۆگۆری بیروڕا له‌م باره‌وه پێشنیارم کرد له‌مه‌و پاش ستونێک له گۆڤاری "لاوان"دا به ناوی "لاوانه" بکرێته‌وه. ئاشکرایه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه به روانگه‌و رۆحێکی لاوانه بۆ ئه‌م ستوونه بنوسرێت‌و زۆرتر هه‌وڵ بدرێ بابه‌تگه‌لێک له‌م ستوونه‌دا جێبگرن که سه‌باره‌ت به کار‌و تێکۆشانی رێکخراوه‌که‌مانه؛ یان پتر ئه‌و باس‌و بابه‌تانه بدرێته به‌ر سه‌رنج که تایبه‌ت به تێکۆشانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌و پرس‌و بابه‌تگه‌لی پێوه‌ندی‌دار به‌م رێکخراوه پان‌و به‌رینه‌وه سه‌رنجی بدرێتێ.
چ باش ده‌بێ هه‌مووان له چوارچێوه‌ی نۆڕم‌و یاسا‌و خاڵه په‌سه‌ندکراوه‌کانی ڕیکخراوه‌که‌مان‌دا که به‌رهه‌می ئیراده‌ی گشتیی‌یه، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م رێکخراوه تێبکۆشین‌و به هه‌ست کردن به‌و به‌رپرسایه‌تی‌یه که له قۆناخی ئێستا‌دا که‌وتۆته سه‌رشانمان له توانای هه‌مووان که‌ڵک وه‌ربگرین‌و هه‌ر هیچ نه‌بێت به دلفراوانی‌یه‌وه نه‌ختاڵیک واوه‌تر بڕوانیین.
وا بیر ده‌که‌مه‌وه گۆڤاری "لاوان" تاکوو هه‌نووکه شوێنه‌وارێکی زۆری له‌سه‌ر بیر‌و ڕوانگه‌کانی لاوان دانا‌وه‌و ده‌کرێ به سه‌رنج دانی پتر به خواست‌و ئاواته‌کانی لاوان خۆدیتنه‌وه‌ی وان له نووسراوه‌و بابه‌ته‌کانی ئه‌م گۆڤاره‌دا، هه‌رکه‌س به گوێره‌ی توانا‌و لێهاتوویی خۆی، خۆی تێدا ببینێته‌وه‌و له‌م به‌ستێنه‌دا ئێمه هاوکار‌ی‌و یارمه‌تی پێویست پێشکه‌ش بکه‌ین.
ئاشکرایه بۆ به‌دی هاتنی وه‌ها ئامانجێک پێویسته ڕێبه‌رایه‌تی به‌گشتیی‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گۆڤاری "لاوان" به‌تایبه‌تی به‌ڕوانگه‌یه‌کی کراوه‌تر بۆ پرسه پێوه‌ندی‌داره‌کانی لاوان بڕوانن‌و به‌جیددی ئاوڕ له‌و کێشه‌و ئاسته‌نگانه بده‌نه‌وه که له دۆخی ئێستای ژیانی لاوان‌دا به‌رۆکی لاوانی گرتۆته‌وه.
پێم وایه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه وه‌ها ئامانجێک گه‌ره‌که له ئاوات، خواست، ڕوانگه‌و حه‌زه‌کانی ئه‌وان تێبگه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ته‌نها تێگه‌یشتن له وه‌ها بارودۆخێک ناتوانێ کارساز بێت، کارسازی کاتێک ده‌توانێ به ته‌واوه‌تی به‌هره به‌ده‌سته‌وه بدات‌و وه‌کوو ده‌ست مایه له ژیانی ڕۆژانه‌دا که‌ڵکی لێوه‌رگرین که نه ته‌نیا رێز له جیاوازی‌یه‌کان بگرین، به‌ڵکوو پاراستنی جیاوازی‌یه‌کان به مه‌رجێک له چوارچێوه‌ی بڕیاره گشتیی‌یه‌کان‌دا بێ‌و له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی نه‌ترازێن، ده‌روه‌ست به به‌رینترکردنه‌وه‌و پاراستنیان بین.
پێویسته باوه‌ڕ به‌و راسته‌قینه‌یه بێنیین که له هه‌لومه‌رجی ئێستای تێکۆشانی یه‌کیه‌تیی‌یه‌کامان‌دا، به له‌به‌ر چاو گرتنی تێکۆشانی به‌ربڵاوی ئه‌م رێکخراوه‌یه که به‌هه‌زاران لاوی نیشتمان په‌روه‌ری کوردی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی له ده‌وری به‌رنامه‌و دروشمه‌کانی کۆکردۆته‌وه، ئیدی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی "لاوان" ته‌نیا له‌سه‌ر ژیان‌و ڕوانگه‌ی لاوانی نیشته‌جێ له ئۆردوگاکان کاریگه‌ری نییه‌و ئه‌م کاریگه‌رییه به هۆی چووکتر بوونه‌وه‌ی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهان‌و خێراتر بوون‌و پێشکه‌وتووتر بوونی ڕایه‌ڵه‌کانی پێوه‌ندی، له بواری وه‌رگرتن‌و به‌رێکردنه‌وه، هه‌ر زۆر زوو له‌م سه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری دونیا ده‌گوازرێته‌وه‌و کاریگه‌ری داده‌نێت‌و له هه‌مان حاڵ‌دا باندۆڕ وه‌رده‌گرێت.
که‌وایه ئێمه ده‌بێ به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه نوێ‌یه، نوێ بۆ پرس‌و بابه‌ته پێوه‌ندی‌داره‌کانی لاوان بڕوانین‌و له قۆناخی تازه‌ی تێکۆشانی خۆمان‌دا به کرده‌وه نوێکاری پێویست بێنینه ئاراوه‌و به ڕۆحی سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ دیارده‌کان‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین.
تێبێنی:
ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌که‌مین جار له ژماره27ی گۆڤاری "لاوان" ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه.
Monday, October 1, 2007
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment