ئه‌م ڕۆژانه پایز خۆی له من پێچاوه. ئه‌م ڕۆژانه من یه‌کجار پایزاویم. ره‌نگه من خۆم له پایز پێچابێت‌و له کۆڵی نه‌بمه‌وه، هه‌رچۆنێک بێت من‌و پایز ئاشنا به‌یه‌کین.
لێره وه‌رزه‌کان مانای هه‌یه، بووژانه‌وه‌وه ئاوس بوونی سروشت‌و حه‌زو ئاواته‌کان، مانای هه‌یه. هه‌میشه خه‌زان نییه، که‌چی هێشتا بۆ من هه‌ر خه‌زانه‌و خه‌زانی من که‌نگێ کۆتایی دێت نازانم. ڕه‌نگه بیری کۆتایی هاتنی ئه‌م خه‌زانه ئاوا منی زرت‌و زیندوو ڕاگرتبێ.؟!
به بێ ئه‌وه‌ی هۆکارێکی تایبه‌تی شک به‌رم، له‌خۆڕا دڵم به‌وه خۆش کردووه پایزی ئه‌مساڵ زۆر جیاواز له پایزی ساڵانی پێشووه.
من تاکوو ئێستا قه‌ت نه‌بووه ئاوات بخوازم بڕۆم بۆ سه‌فه‌ری وڵاتێکی دیاری کراو. که‌چی سه‌ره‌تای پایزی ئه‌مساڵ چووم بۆ سه‌فه‌ر، سه‌فه‌ر بۆ وڵاتی ئیتالیا. سه‌فه‌ر له جیاتی که‌سی دیکه، سه‌یره!
بیستوومه خه‌ڵکی به جێگای یه‌کتر ده‌رۆن بۆ حه‌ج، به تایبه‌ت ژنان‌و پیاوانی پیر هێندێک که‌س راده‌سپێرن‌و خه‌رجیان ده‌ده‌ن به جێگای وان بڕۆن بۆ حه‌ج. به‌ڵام بۆ ئیتالیا نا.
به هۆی بارودۆخی تایبه‌تی ئیتالیا‌و ده‌وروو ڕۆڵی ئه‌م وڵاته له مێژوودا، ئێمه هه‌ر له منداڵی‌یه‌وه تاکوو ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ وڵاتی ناوبراو ئاشنا بووین.
دواتر که هێندێک گه‌وره بووین زۆرترمان له‌سه‌ر "ئیمپراتوریه‌تی ڕۆم" خوێنده‌وه. له‌سه‌ره‌تای لاویه‌تیم‌دا جیا له بابه‌ته گشتیی‌یه‌کانی پێوه‌ندی‌دار به وڵاتی ئیتالیاوه، نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته، واته "ئانتۆنی گرامشی"م له رێگای نووسینه‌کانی‌یه‌وه ناسی‌و زۆر خۆشم ویست...
به‌ڵام دواتر شه‌رابی به‌ناوبانگی ئیتالیام تام کرد‌و پێم وا نییه ئیدی قه‌ت واز له تام کردنی بێنم. که له ئیتالیا بووم‌و شه‌رابی سووری ئیتالیام ده‌نۆشی، له بیری وته به‌ناوبانگه‌که‌ی خه‌یام‌دا بووم که وتویه‌تی: "...شراب ده‌فرۆشی چی باشتر له شراب ده‌کڕی".
له بیرمه ساڵی 2000ی زایینی، له وڵاتی تورکیه بۆ یه‌که‌مین جار له‌گه‌ڵ نووسراوه‌ی ڕۆمان نووسێکی ئیتالیایی به ناوی "ئالبا دێسێس پێدس"، ئاشنا بووم. نازانم ڕۆمانی "از طرف او"، "له لایه‌ن ئه‌وه‌وه"، خوێندۆته‌وه یان نا؟
وای که ئه‌م خاتوونه له‌م ڕؤمانه‌دا ژنانه زۆر ژنانه پێنووس تاو ده‌دات، چێژی زۆم له‌م ڕۆمانه وه‌رگرت، هه‌وڵ بده‌ن بیخوێنه‌وه.
پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه قووڵتر له هه‌ست، ڕوانگه، بیر‌و بینیینی ژنان سه‌باره‌ت به پرس‌و بابه‌ته جیاوازه‌کان تێگه‌یشتم.
له سه‌فه‌ری ئیتالیا وه‌کوو هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانی دیکه ته‌نیا بووم، به‌ڵام هه‌ستێکی جیاوازم هه‌بوو، هه‌ستێک که ده‌بێ ڕۆژێک له ڕۆژان هه‌ر بێمه‌وه بۆ ئیتالیا.
دواتر له‌سه‌ر سه‌فه‌ری ئیتالیا زۆرتر‌و ورتر ده‌نووسم.
Sunday, October 14, 2007
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
1 comment:
کاکه نوشی جیانت بی ... پیکیکیش به سلامه تی ئه وانی که شه راب له ولاته کایان قاچاغه هه لاوی
Post a Comment