رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 21ی جۆزه‌ردانی 1389ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 11ی ژوئه‌نی 2010ی زایینی، به ده‌سپێشخه‌ری "برنارد هانری لوی" فیلسووفو نووسه‌ری به ناوبانگی فه‌رانسه‌ویی که داکۆکیکاری مافی گه‌لانی بن دهستو لایه‌نگری شێلگیری جوڵانه‌وه دێموکراتیکه‌کانی دونیایه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش له شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه بۆ نوێنه‌ری به‌شێک له رێکخراوه سیاسیی‌و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهات.
وه‌ڤدێکی حدکا که بێکهاتوو له به‌رێزان، شاهۆ حوسێنی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوهندیو نوینه‌ری حدکا له ده‌ره‌وه، دوکتۆر خوسره‌و عه‌بدوڵاهی ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌روه‌ها ئه‌بوو کهریمیو هه‌مزه بایه‌زیدی کادری حیزب به سه‌رۆکایه‌تی به‌رێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی وتهبێژو جێگری سکرتێری گشتیی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بوون‌و له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا چاویان به نوێنه‌ری چه‌ند رێکخراو هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سایه‌تی که‌وت.
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 14:30 خوله‌کی پاشنیوه‌ڕۆ له پاریسی هه‌شت ده‌ستی پێ‌کرد، به ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسیی ئێرانی، کوردستانی‌و فه‌رانسه‌وی تێیدا به‌شدار بوون‌و چه‌ند کاناڵو ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئێرانی‌و فهرانسهوهیی به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی دهنگو باسی پێوه‌ندیدار به‌و کۆبوونه‌وه، ئاماده بوون.
له‌و دانیشتنه‌دا سه‌ره‌تا "برنارد هانری لوی" سه‌باره‌ت به ماف‌و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران‌و گه‌لانی بن ده‌ستی ئه‌و وڵاته که که‌وتنه‌ته به‌ر هێرشو داپڵۆسینی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، قسه‌وباسێکی پێشکه‌ش کرد.
پاشان ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه قسه‌و لێدوانایان پێشکه‌ش کرد‌و هه‌ر که‌س له ڕوانگه‌ی خۆی، یان رێکخراوه‌که‌یه‌وه ڕووداوه‌کانی ئێرانیان به گشتیی‌و ئاڵوگۆڕه‌کانی یه‌ک ساڵی ڕابردوویان به تایبه‌تی تاوتوێ کرد‌و ئاوڕیان وه‌سه‌ر لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات له ئێران دایه‌وه‌و پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که له ئێرانی داهاتوودا پێویسته سیسته‌مێکی دێموکڕاتیکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر کار بێ که ماف‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رجه‌م ئێرانییه‌کان دابین بکات.
له‌و دانیشتنه‌دا، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حدکا، عه‌بدوڵلا موهته‌دی سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، دوکتۆر عه‌لیره‌زا نوریزاده رۆژنامهوانو شرۆڤه‌کاری سیاسیی، موحسن مه‌خمه‌ڵباف سینه‌ماکار، مێهرداد خوانساری دیپلۆمات، دوکتۆر حوسین بۆڕ به نوێنه‌رایه‌تی حیزبێکی بهلووچو مو‌سا شه‌ریفی وه‌کوو نوێنه‌ری رێکخراوێکی عه‌ره‌به‌کانی ئه‌هواز هه‌روه‌ها ئه‌میر حوسێن جهانشاهی وه‌کوو که‌سایه‌تی وتار‌و لێدوانیان پێشکه‌ش کرد.
شایانی باسه، چالاکی سیاسیی دوکتۆر موحسێن سازگاراو مافناس مێهره‌نگیز کار په‌یامیان بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ناردبوو که په‌یامه‌کانیان خوێندرانه‌وه.
پاشان به‌شداران به خوێندنه‌وه‌ی سروودی 'ئه‌ی ئێران" کۆتایان به کۆبوونه‌وه‌که هێنا.
ئامانج له‌و کۆبوونه‌وه، وێرای باس‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به ئێران‌و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌و وڵاته، لێک‌نزیک کردنه‌وه‌و پێکهێنانی کۆ ده‌نگی له نێوان هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بو.

No comments:
Post a Comment