له کاتێکدا که شه‌پۆلی خۆنیشاندان و ڕاپه‌رین ژماره‌یه‌ک وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه، زۆرێک له شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که ئۆپۆزسیۆنی ئێران نه‌یتوانیوه به هه‌مان گوڕ و تینه‌وه بێته سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئێران.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، رۆژنامه‌وان ره‌حیمی ره‌شیدی له ویلاته‌تی ڤێرجینیا باس له هۆکاره‌کانی دووباره‌نه‌بوونی ڕاپه‌رینه‌کانی تونس و میسر له ئێران‌دا ده‌کات.
به‌ڕێز ره‌شیدی ده‌ڵێت، چین و توێژی جۆراوجۆر به بۆچوونی جیاواز له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئۆپۆزسیۆن به‌شدارن، که به‌شێکیان خوازیاری ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و به‌شێکی تریان ده‌خوازن چاکسازی له رژێمدا بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره کوردیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڕێز ره‌شیدی ده‌ڵێت، له دوای خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئێران‌دا هێزه کوردیه‌کان " توشی شه‌قبونێک هاتن" و به‌شێک له ئۆپۆسزیۆنی کوردی "چوونه به‌ره‌یه‌که‌وه که به قازانجی ماف و ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نیـیه."
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رێز ره‌شیدی ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژنامه‌وانان، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه وه‌یا لای چه‌پی سه‌ره‌وه کلیک بکه...
Archive
-
▼
2011
(178)
-
▼
March
(9)
- برنامه 27 مارچ "سروش دوست "
- په‌یامی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئامریکا به بۆنه‌ی جێژ...
- رۆژنامه‌نووسێكی سه‌قزی نه‌ورۆزی كوردستان ئه‌باته ت...
- کردها و جنبش سبز ایران
- سشنبه، شرکت در برنامه "افق" صدای امریکا
- Happy Nowrouz:
- ره‌حیمی ره‌شیدی ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی دووباره نه...
- رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان پیرۆز بێ!
- United States Congress
-
▼
March
(9)
No comments:
Post a Comment