هاونیشتمانانی به‌رێز! کوردستانیانی خۆشه‌ویست! ئاماده‌بووانی هێژا!
له لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ڕه‌وه‌ندی کوردی دانیشتووی ئامریکاوه، به بۆنه‌ی هاتنی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی نوێی کوردییه‌وه، گه‌رم‌و گه‌شترین پیرۆزباییتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین‌و ئاواته‌خوازین که هه‌ر ده‌م له خۆشی‌و شادی‌دا بژیین. بێ گومان نه‌ورۆز له دیرۆکی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ماف خوازی کورددا؛ جێگا‌و شوێنی تایبه‌تی‌و به‌رچاوی هه‌یه، له رووی سروشتییه‌وه، نه‌ورۆز سه‌ره‌تای ساڵ‌و ده‌ستپێکی به‌هارو بووژانه‌وه‌ی سروشته، کاتی ئاوس بوونی زه‌وی‌و کرانه‌وه‌ی تاڤگه‌و ڕووباره‌کان‌و بووژانه‌وه‌ی کانیاوو سه‌رده‌رهێنانی گیاوگوڵ له دڵی خاک دایه. هه‌ر له‌و کاته‌دا ڕه‌وینه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما‌وسۆڵ، توانه‌وه‌ی به‌فری چیا‌و دۆڵه، خۆر تیشکی به تین‌و تاوی خۆی به‌سه‌ر شان‌و پیلی ده‌شت‌و ده‌ردا شۆر ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵکی کوردستان که تا ئێستاش سه‌رچاوه‌ی داهات‌و بژێویان پتر له رێگای پیشه‌کانی ئاژه‌ڵداری‌و وه‌رزێرییه‌وه به‌رێوه ده‌چێ، دیارده‌یه‌کی دڵخۆشکه‌رو هیوا خولقێنه. خه‌ڵکی کورد به گشتیی چ بۆ تێر کردنی زگی خۆیان، چ بۆ سه‌یران‌و گه‌شت‌و گوزار ڕوو له سروشتی دڵگیر، به پیت‌و زه‌نوێرو ته‌ژی له گوڵزاری کوردستان ده‌که‌ن‌و له دڵی چیا‌و ده‌شت‌و دۆڵی ئه‌و نیشتمانه ره‌نگیانه‌دا تێکه‌ڵ به سروشتی دڵڕفێن ده‌بن، که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن‌و سپاسی ده‌که‌ن، بۆ پاراستن‌و پاک‌وخاوێنی کار ده‌که‌ن‌و به هه‌وڵ‌و ماندوو بوون سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن که سه‌رسه‌وزو ئاوه‌دان رایبگرن. له‌م وه‌رزه‌دا، ڕوو له هه‌ر لایه‌ک ده‌که‌یت بزه‌و شادییه، قاقای پێکه‌نینی ئه‌ویندارانی دڵ پڕ له هیوایه که تێکه‌ڵ به جوانی‌و ڕازاوه‌یی سروشتی دڵڕفێنی کوردستان ده‌بێ‌و تابڵۆیه‌کی ره‌نگین له مرۆڤ‌و سروشت، له ژین‌و ژیان، له خه‌بات‌و تێکۆشان به‌رچاو ده‌که‌وێت‌و له یه‌ک قسه‌دا مرۆڤ به ڕه‌وینه‌وه‌ی سته‌م‌و بێدادی هیوادارو دڵگه‌ش ده‌بێت، که له ئاکام‌دا جوانی‌و دلۆڤانی شوێنی چه‌توونی‌و ناحه‌زی ده‌گرنه‌وه. له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، بۆ ئێمه‌ی کورد، نه‌ورۆز له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی‌و به‌رخۆدانه‌وه بۆ رزگاری‌و قوتاربوون له ژێر ده‌سته‌یی‌و چه‌وسانه‌وه، هێمایه‌کی دیاروو به‌رچاوی تێکۆشه‌رانی نه‌سره‌وتوی کورد بوه که بۆ دابین بوونی ژیان‌و ئازادیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، له چیا‌و ده‌وه‌ن‌و ئه‌شکه‌وته‌کان‌دا په‌نایان گرتوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌ش خوراوی کورد به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی بگات. چیا‌و سروشتی کوردستان هه‌میشه په‌ناگاو داڵده‌ده‌ری خه‌باتگێرانی کورد بوون‌و هه‌ن.هه‌ر بۆیه نه‌ورۆز، له هه‌موو روویه‌که‌وه سه‌ره‌تای ره‌فعانه به سه‌ر ته‌نگانه‌و زاڵ بوونی رووناکایی به‌سه‌ر تاریکی دایه. کورده‌کان له ژێر کاریگه‌ری چیرۆکی پڕ له په‌ندو ئه‌زموونی نه‌ورۆزدا، به‌ردوام هه‌نگاویان بۆ گۆڕینی بارودۆخی تاقه‌ت پڕووکێنی داسه‌پاو داوه‌و ده‌یده‌ن، تاکوو ژیانێکی شایانی مرۆڤی سه‌رده‌م بۆ خۆیان دابین بکه‌ن‌و زۆرداری‌و بێدادی له گۆڕ بنێن، هه‌روه‌کوو دیتمان له به‌هارو سه‌ره‌تای ساڵی 1991دا به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان له ئاکامی ڕاپه‌رینێکی به‌شکۆدا له‌سه‌ر بینای داڕماوی دیکتاتۆر گۆڤه‌ندی سه‌رکه‌وتنیان گێڕا‌و ئاوێته‌ی به‌هارو نه‌ورۆز بوون، هه‌ر بۆیه شادی له دڵمان‌دا گه‌ڕاو خۆشی شوێنی به نه‌هامه‌تی چۆڵ کرد... کوردستانیانی خۆشه‌ویست!ئێمه له هه‌لومه‌رجێک‌دا له ده‌ڤه‌ری واشینگتۆن یادی نه‌ورۆزو نوێ بوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی کورده‌واری ده‌که‌ینه‌وه که نێوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست له‌گه‌ڵ گۆڕانێکی قووڵ‌و بنه‌ره‌تی رووبه‌روویه، ئاڵوگۆڕه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و به‌شێک له ئافریقا، ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌رۆیانه له میسر‌و تونس‌و...هتد، هیوایه‌کی زۆری له دڵی جه‌ماوه‌ی به‌ش مه‌ینه‌تی نێوچه‌که‌دا به گشتیی‌و نه‌ته‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد به تایبه‌تی پێکهیناوه. چوونکه سه‌رتاپای مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد خه‌بات بۆ دابین بوونی ئازادی‌و پێکهێنانی سیسته‌مێک بوه که له‌ودا دێموکراسی، ئازادئ، مافی مرۆڤ، یه‌کسانی‌و دادپه‌روه‌ری چه‌سپاوو پارێزراو بێت. پێداگری کورده‌کان له‌سه‌ر وه‌دیهێنانی ئه‌م داخوازییه ڕه‌واو جیهانیانه‌ش وای کردوه که له لایه‌ن دوژمن‌و نه‌یاره‌کانیانه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی سه‌رکوت‌و داپڵۆسینیان بدرێ‌و هاوکات کێڵگه، باغ‌و ره‌زه‌و لێره‌واره‌کانی نیشتمانه‌که‌مان بسووتێنن‌و گونده‌کانی وێران بکه‌ن‌و زۆر جاران بۆمب‌و ژهر به‌سه‌ر شاره‌کانی‌دا ببارێنن‌و له ئاکام‌دا به کۆ قڕمان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له داواوو ویسته ڕه‌واکانمان هه‌ڵگرین. به‌ڵام به‌خۆشییه‌وه ڕه‌وتی هه‌نووکه‌یی ڕووداوه‌کان ئه‌وه‌مان به باشی بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که داری هیواو خه‌بات‌و تێکۆشانی هه‌ژاران‌و بێ به‌شان به‌ر ده‌گرێ‌و له به‌رانبه‌ردا کۆشکی زۆرداری‌و ملهوری توونا ده‌بێ، که‌وایه ئێمه ره‌نج به خه‌سار نابین. به‌رێزان! به‌وپه‌ڕی هیواوه ده‌بینین که له سێبه‌ری گیانبازی‌و فیداکاری ڕۆڵه‌کانی کورد‌و پێشمه‌رگه وڵاتپارێزه‌کانی کوردستان‌دا، ئه‌مڕۆ جێژنی نه‌ورۆز له به‌شێکی نیشتمانه‌که‌مان‌دا، واته له کوردستانی عێراق یان به واتایه‌کی دیکه باشووری کوردستان، به خۆشی‌و ئازادی ده‌کرێته‌وه‌و مرۆڤ چاوی به‌و هه‌موو گه‌شه‌و پێشکه‌وتن‌و ئازادی‌و ڕازاوه‌ییه که به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هیدو ئاواره‌یی‌و کوێره‌وه‌ریی دوور‌و درێژی خه‌باتگێرانی میلله‌ته‌که‌مانه روون ده‌بێته‌وه، بێ گومان پاراستن‌و پشتیوانی کردنی ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌رکی هه‌ر تاکێکی دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌ری کورده‌و پێویسته وێرای ره‌خنه گرتن‌و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی که‌م‌و کوڕییه‌کان له رێگای دروست‌و یاساییه‌وه، له ئاست پاراستن‌و پێشخستنی‌دا خۆمان به به‌رپرسیارو لێپرسراوو بزانیین. به‌و په‌رێ خۆشحاڵییه‌وه‌و له سێبه‌ری تێکۆشانی ڕه‌وای ژنان‌و پیاوانی کورددا، ئه‌مرۆ له کوردستانی تورکیه یادی نه‌ورۆزو ئاهه‌نگی ئه‌و یاده نه‌ته‌وه‌ییه به به‌شداری جه‌ماوه‌ی میلیۆنی به‌رێوه ده‌چێت‌و ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی قڕ کردن‌و له نێو بردنی کوردی له‌و به‌شه‌ی نیشتمانه‌که‌مان‌دا بۆ هه‌میشه کردۆته بڵقی سه‌رئاوو سیاسه‌تی زۆردارانه‌ی سڕینه‌وه‌و قڕ کردن شکستی هێناوه. له‌گه‌ڵ بلێسه‌ی ئاگری به‌تین‌و تاوی نه‌ورۆزو به‌هاری کورده‌واری، ئه‌وا خه‌ریکه قامیشلۆش زامه‌کانی سارێژ ده‌بێ‌و دوور نیه تاجه گوڵینه‌ی سه‌رکه‌وتن له‌م به‌هاره‌دا له‌سه‌ر بنێت، هه‌مووان به حه‌زو خولیایه‌کی زۆره‌وه چاومان له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتی دورو درێژمان به ئاکام بگات‌و نه‌ته‌وه‌ی کورد به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی بگات. دۆخی کورده‌کانی ئێرانیش له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵ تێکۆشانێکیان بۆ ئازادی، ناخۆش‌و تاقه‌ت پڕوکێنه‌و سیاسه‌تی کوشتارو سێداره وه‌کوو دیارده‌یه‌کی ئاسایی به‌رده‌وام له ئارادایه، به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه تاکوو سه‌ر هه‌روا به قازانجی دیکتاتۆره‌کان درێژه‌ی نابێ.
خۆشه‌ویستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م سه‌رکه‌وتن‌و پێشکه‌وتنانه، نابێ له بریمان بچی که بارودۆخی کورده‌کان له تورکیه به گشتیی، له ئێران‌و سووریه به تایبه‌تی، له هه‌له‌ومه‌رجێکی دڵخوازدا نیه، ئه‌مه‌ش پتر به هۆی زاڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتی جه‌هنده‌می‌و سه‌ره‌رۆ له‌م وڵاتانه‌یه که کرده‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو پێوانه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو دێموکراتیکی سه‌رده‌م‌دا له ناته‌بایی‌دان، لێ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که خه‌باتی خوشک‌و براکانیشمان له به‌شه‌کانی دیکه کوردستان به ئاکام ده‌گات‌و داری ئازادی ئه‌وانیش به‌ر ده‌گرێ، رژیمه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان‌دا به هیچ چه‌شنێک ناتوانن خۆیان له‌و قه‌یرانانه ده‌رباز بکه‌ن که به هۆی سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌ری خراپ‌و وڵامنه‌ده‌ری خۆیان داوێنگیریان بوه، ئه‌وان مه‌حکووم به‌وه‌ن که جێگای خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی دێموکڕاتیک چۆڵ بکه‌ن، بێ گومان ئێمه بۆ وڵامدانه‌وه به وه‌ها دۆخێک پتر له هه‌موو کاتێک پێویستیمان به پاراستنی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و مێژوو نیشانی داوه به بێ هاوپێوه‌ندی‌و یه‌کیه‌تیی شوێندانه‌ر، سه‌رکه‌وتن دژوار‌و ئاسته‌مه। به خۆشییه‌وه تێکۆشانی بی پسانه‌وه‌ی کورده‌کان بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌و رزگاری یه‌کجاری، شێلگیرانه درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌موو ئاماژه‌کان ئه‌و ڕاستیه‌ی به باشی نیشان ده‌ده‌ن دره‌نگ یان زوو خۆری ئازدی له هه‌ولێره‌و به‌ره‌و دیاربه‌کرو قامیشلۆو مه‌هابادو کرماشان‌و ورمێ ده‌دره‌وشێ‌و نه‌ته‌وه‌ی کورد به ئازادی به دوور له ترس و دڵه ڕاوکه، یادی نه‌ورۆزو نوێ بوونه‌وه‌ی ساڵی نوێ له هه‌موو به‌شه‌کانی ده‌کاته‌وه. بژی یه‌کیه‌تیی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بژی ئازادی، دێموکراسی، ئاشتی‌و مافی مرۆڤ نه‌ورۆزتان پیرۆز‌و هه‌موو رۆژیکتان نه‌ورۆز بێت. ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئامریکا نه‌ورۆزی 2011ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 2711ی کوردی
No comments:
Post a Comment