
له‌و دیداره‌دا باس له هه‌لومه‌رجی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست به شێوه‌یه‌کی گشتیی کراو تیشک خرایه سه‌ر بارودۆخی خراپی مافی مرۆڤ له ئێران‌و سووریه‌و له‌و باره‌وه تیمی رێکخراوی مافی مرۆڤ داوایان له‌و ئه‌ندامه‌ی کۆنگره‌ی ئامریکا کرد که بۆ جێبه‌جێ کردنی کاروباری په‌نابه‌ران له ئازه‌ربایجان، که‌مپه‌کانی کوردی ئێرانی له کوردستانی عێراق، تورکیه‌و ئورووپا یارمه‌تی‌و پشتیوانیان بکات‌و هه‌وڵ بدرێ که له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاسانکاریه‌کی پتر بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئامریکا بکرێ، تاکوو ئه‌وانیش بتوانن له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌کانی په‌نا‌خوازو په‌نابه‌ران‌دا کاره‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن
جێری کۆنڵی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا، وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌و چاوپێکه‌وتنه بڕیاری‌دا که له لایه‌ن خۆیه‌وه کار بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه بکات‌و زانیارییه‌کانی وه‌ڤدی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌کان به گرینگ‌و پڕبایه‌خ هه‌ڵسه‌نگاند.
ڕاپۆرت:
رێکخراوی ماڤی مرۆڤی کورد له ئامریکا
No comments:
Post a Comment