Archive

Monday, February 27, 2012

رۆژنامه‌نووسێكی سه‌قزی سه‌رنجی میدیا جیهانیه‌كان راده‌كێشێت


ره‌حیم ره‌شیدی و پۆل برێمێر (حاكمی پێشووی عێراق)

ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
روانگه‌ جیاوازه‌كانی رۆژنامه‌وان و ته‌حلیلگه‌رێكی توانای سه‌قزی، سه‌رنجی به‌شێكی به‌رچاو له گۆڤار و رادیۆ و تلویزیۆنه‌ جیهانیه‌كانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
چاودێرێكی سیاسی به‌ناوبانگی سه‌قزی به ناوی "ره‌حیم ره‌شیدی" كه هاوكات ئه‌ندامی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌نووسانه، سه‌رنجی میدیا و راگه‌ێنه گشتتیه‌كانی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوه و هه‌نووكه به‌شێكی به‌رچاو له تلویزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌كانی دونیا وه‌ك: رادیۆ و تلویزیۆنی بی‌بی‌سی، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئامریكا، رادیۆ ئیسرائیل، رادیۆ فه‌ڕانسه، رادیۆ ئاڵمان و....، له به‌رنامه‌كانیاندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن راوبۆچوون و سه‌رنج و روانگه‌كانی ناوبراو سه‌باره‌ت به پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتیی و ئێران و كوردستان به تایبه‌تی، وه‌ربگرن و بڵاوی بكه‌نه‌وه.
شایانی باسه كه ته‌حلیله‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌وان و چاودێره‌ به‌ناوبانگه‌ی كورد جگه له‌وه‌ی كه توانیویه‌تی له زۆربه‌ی میدیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت، هاوكات سه‌رنجی به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی جیهانیشی بۆ لای خۆی راكێشاوه و تا ئێستا چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی له‌گه‌ڵ ناوبراو چاوپێكه‌وتن و دیداریان كردووه و له روانگه‌ و ته‌حلیله‌كانی سوودمه‌ند بوون.

تاڵۆکەی بابەتەکە.

No comments: