کاک عەلی سەرەتا بە بۆنەی تەواو کردنی خوێندنەکەتو وەشانی کتێبی"دێموکراسی لە ڕوانگەی دوکتۆر قاسملوو" بە زمانی ئینگلیزی، پیرۆزبایت پێدەڵێم.
با لەوە دەست پێبکەین کە ئەو کتێبە لە چەند بەش پێکهاتوە؟
کتێبه‌که له حەوت به‌ش پێکهاتووه که بریتین لە: پێشه‌کی، مێتۆد یان شێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه، کورته‌یه‌ک له مێژووی نەتەوەی کورد له پاش دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هێز له ئێران‌و دابه‌شبوونی کوردستان لە خولی یەکەمدا، سیستمی سیاسیی ئه‌مرۆی ئێران، قاسملوو رێبه‌رێکی کاریزما، بیر‌و باوه‌ڕی دوکتۆر قاسملوو له سه‌ر دێموکراسی که گرینگ‌ترین به‌شی ئه‌و کتێبه‌یه؛ به کورتی ده‌توانم بلێم باس له په‌روه‌رده کردنی که‌سایه‌تی دێموکرات، دێموکراسی نێوخۆیی، دێموکراسی له هه‌رێمی کوردستانی خودمختار یان فیدراڵ کە مەبەست کوردستانی ئێرانە، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجانه جێبه‌جێ بن ده‌توانین بڵێین که دێموکراسی لە بەرزرتیین پلەی خۆیدا جێبەجێ کراوە، دوایین بەشی پەڕتووکەکە بۆ ئاکامی باسەکانەو لێرەدا نووسه‌ر ئەو مافەی هەیە تا رادەیەک بیر‌و ڕوانینەکانی خۆشی باس بکات.
چۆن بوو کە بۆ تێزەکەت وەها بیرۆکەیەکت بە بیردا هات؟
با لەوە دەست پێبکەین کە ئەو کتێبە لە چەند بەش پێکهاتوە؟
کتێبه‌که له حەوت به‌ش پێکهاتووه که بریتین لە: پێشه‌کی، مێتۆد یان شێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه، کورته‌یه‌ک له مێژووی نەتەوەی کورد له پاش دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هێز له ئێران‌و دابه‌شبوونی کوردستان لە خولی یەکەمدا، سیستمی سیاسیی ئه‌مرۆی ئێران، قاسملوو رێبه‌رێکی کاریزما، بیر‌و باوه‌ڕی دوکتۆر قاسملوو له سه‌ر دێموکراسی که گرینگ‌ترین به‌شی ئه‌و کتێبه‌یه؛ به کورتی ده‌توانم بلێم باس له په‌روه‌رده کردنی که‌سایه‌تی دێموکرات، دێموکراسی نێوخۆیی، دێموکراسی له هه‌رێمی کوردستانی خودمختار یان فیدراڵ کە مەبەست کوردستانی ئێرانە، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجانه جێبه‌جێ بن ده‌توانین بڵێین که دێموکراسی لە بەرزرتیین پلەی خۆیدا جێبەجێ کراوە، دوایین بەشی پەڕتووکەکە بۆ ئاکامی باسەکانەو لێرەدا نووسه‌ر ئەو مافەی هەیە تا رادەیەک بیر‌و ڕوانینەکانی خۆشی باس بکات.
وێنە: بەرێز عەلی مونەزەمی
چۆن بوو کە بۆ تێزەکەت وەها بیرۆکەیەکت بە بیردا هات؟
کاتێک که هێشتا خوێندکاری ده‌وره‌ی لیسانس بووم، شیرین عبادی سه‌ردانی دانشگای ترومسۆی کرد‌و ده‌یه‌ویست باسێک له سه‌ر ئاستەنگەکانی رۆژهه‌لاتی ناوین بکا، بۆ گۆرینی رێژیمی ئێرانیش باسی له دێموکراتیزه کردنی ئیسلام ده‌کرد. به باوه‌ری من هاتنە ئارای وەها پرۆسەیەک زۆر دژوارە. ئه‌و خاتوونە کە براوەی خەڵاتی نوبێل بۆ ئاشتی بوو بیرێکی وا ساویلکانه‌ی ده‌هێنا به‌ر باس، بۆ من سه‌رسوورهێنه‌ر بوو. دوای ساڵێک بۆ خوێندنی ماستێر له زانستهکانی ئاشتی‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌کان له زانکۆی شاری ترۆمسۆ وەرگیرام.
سەرەتا حهولمدا که په‌روه‌نده‌ی شه‌هید دوکتۆر قاسملوو له کۆمیته‌ی نوبێلی ئاشتی بۆ لێکۆلینه‌وه وه‌ربگرم‌و دواتر بریار بده‌م که له سه‌ر چ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی دوکتۆر پایاننامه‌که‌م بنووسم. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و کۆمیته‌یه یاسایەکی هه‌یه که ته‌نیا دوای تێپه‌ربوونی 50 ساڵ بەسەر پاڵێوراوانی ئەو خەڵاتەدا، دەتوانن کۆمەڵێک بەڵگەنامە لەسەر پاڵێوراوەکان به لێکۆڵه‌ران بدەن.
بۆیه دوای بیر‌و ڕاگۆرینه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایەک به ناوی "ویدار نیلس وامبههیم"، هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که سەبارەت بە دێموکراسی له روانگه‌ی دوکتۆر قاسملووه توێژینەوە بکه‌م. شتێکی دیکه‌ش که هانده‌ر بوو، ئه‌وه بوو که بە داخەوە، هێندێک لایەنو که‌سایه‌تی کورد له کۆی قسه‌کانی دوکتۆر لەسەر بابەتێک ته‌نیا یه‌ک رسته دووپات دەکەنەوە به بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ئه‌وه‌ی که ناوبراو له پێش یان پاش ئه‌و قسه‌یه چ ئاخڤتنێکی دیکه‌ی کردووه، هەر بۆیە ئەو جۆرە کەسو لایەنانە بەو جۆرەو بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە خۆشەویستی دوکتۆر قاسملوو هەوڵ دەدەن تەنیا بۆ دەستەبەر کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان ئەو رەستانە دووپات دەکەنەوە. ئه‌و تشته ده‌توانێ ببێته سه‌به‌بی چه‌واشه‌کردنی نه‌سله‌کانی دوای قاسملوو. بۆیه پێم وابوو پێم وایه ده‌بێ لێکۆلینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیانه بکرێ. ئەمەش به قازانجی گه‌لی کورده‌و بەم چەشنە پێش له چه‌واشه‌کاری ئەو جۆرە کەسو لایەنانە ده‌گیردرێت.
پتر چ کەسایەتی گەلێکت بۆ تەواو کردنی پرۆژەکەت بەسەر کردۆتەوە؟
له به‌ر نه‌بوونی ئیمکانات‌و که‌می کات نه‌متوانی سه‌فه‌ری زۆر شوێن بکه‌م. له باشووری کوردستان توانیم له گه‌ل دوو ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزب، یه‌کێک له رێبه‌رانی کورد له کوردستانی باكوور، دوو مامۆستای زانکۆ له کوردستانی باشوور که یه‌کێکیان خوالێخوشبوو دوکتۆر مارف خه‌زنه‌دار بوو ئه‌و شانازیه‌م به نه‌سیب بوو که له دوا ساته‌کانی ژیانیدا له‌گه‌لی ههودیتن بکه‌م، به ره‌حمه‌ت بێ، رێبه‌رێکی کورد له کوردستانی باشووری رۆژئاوا.
ئەدی باشتر نەبوو کە ڕای نەیارانی سیاسیی دوکتۆر قاسملووش وەرگریت؟
زۆرتر حه‌ولم داوه که له نووسینه‌کانی شه‌هید دوکتۆر قاسملوو بۆ لێکۆلینهوهکەم که‌ڵک وه‌ربگرم. یان له نووسینی ئەو که‌سایه‌تییه کورد‌و بیانیانەی کە پێشتر له‌گه‌ڵ دوکتۆر دیتن‌و چاوپێکەوتنیان بوە.
هەڵبەت نووسین لەسەر دوکتۆر قاسملوو لە لایەن نووسه‌رانی دیکه‌وه نووسراوه. له‌و باره‌وه من به ته‌واوی بێلایه‌نانه نووسیومه‌و سه‌ره‌ڕای خۆشه‌ویستیم به‌رامبه‌ر به دوکتۆر قاسملوو، قه‌ت لایەنی قاسملووم نه‌گرتووه. له‌و کتێبه‌دا له زۆر تئوری که‌ڵک وه‌رگیراوه که ئەوانە تئۆریسیهنی بیانی بوونه‌و بۆ شرۆڤەی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی قاسملوو پێویست بووه که له‌و تئۆریانه که‌ڵک وه‌ربگرم.
کەسایەتی دوکتۆر قاسملوو بەر لە نووسینی ئەو کتێبە، لە زەینی ئیوەدا چۆن بوو؟
من ناوی دوکتۆر قاسملووم هه‌ر له منداڵیه‌وه گوێ لێبوە؛ هەر وەکوو چۆن زۆربه‌ی کوردەکان خۆشیان ده‌وێ، ئەمنیش وه‌کوو رێبه‌رێکی گه‌وره‌ی کورد خۆشم ده‌ویست. کاتێک که بوومه پێشمه‌رگه، کهسایهتیو بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی دوکتۆر قاسملووم تا راده‌یه‌ک له نێو حیزبی دێموکرات‌دا ناسی. کاتێک که له تورکیه په‌نابه‌ر بووم، جارێک له که‌سێکی سه‌ر به کۆمه‌له‌م پرسی که ئه‌ندامی کام حیزبه، ئه‌ویش وڵامی دامه‌وه که کۆمونیسته. به‌و وڵامه زۆر تووڕەو عاجز بووم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من لێم نه‌پرسی بوو که چ ئیدئلۆژیەکی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و ئایدالۆژیای کردبووه جەوهەری پێناسه‌ی خۆی. که بیرم لێ ده‌کرده‌وه، ده‌مبینی که هیچ یه‌ک له‌و ئایدالۆژیانه به قه‌ده‌ر بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی قاسملوو ئینسانی نین. بۆیه به کاک مه‌نسوور عه‌زیزیم وت: پێیویسته که ئێمه‌ش قاسملووئیست بین. ئێستاش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بۆچوونە سوورم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به لێکۆلینه‌وه‌ش بۆم ده‌رکه‌وتووه که ئینسانیترین ئه‌ندیشه ئی قاسملووە.
ئەو پەڕتووکە تاکوو چ ڕادەیەک چالاکانی بیانی لەگەڵ بیر‌و رێبازی قاسملوو ئاشنا دەکات؟
زۆبه‌ی هاوپۆلەکانم که له گه‌ڵم بوون، هه‌ر وه‌ها ئه‌و مامۆستایانه‌ی که له‌گه‌ڵیان له‌و باره‌وه باسمان کردووه، بیر‌و باوه‌رو ئامانجه‌کانی دوکتۆر قاسملوویان زۆر به گرینگ داده‌نا بۆ قوتار بوونی ئێران له ده‌ست دیکتاتۆری. وه‌ک که‌سایه‌تیش پێان زۆر که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره بوو له به‌ر خاتری ئه‌و نه‌زه‌رانه‌ی که هه‌یبووه. دوکتۆر کارۆل پروونهابێریش چاوی به‌و نووسینه که‌وتووه، زۆری پێ باش بوو له باری نێوهرۆکهوهو بۆ خۆی له نامەیەکدا بۆی نووسیوبووم که ئه‌و کتێبە هۆکارێک بوە کە دوکتۆر قاسملوو له باری فکریه‌وه باشتر بناسێ.
ئەو کتێبە چی نوێمان لەسەر ڕوانگەکانی دوکتۆر قاسملوو سەبارەت بە پرسی دێموکراسی پێشکەش دەکات؟
ئه‌وکتێبه له باری دێموکراسی‌دا ئێمه فێر ده‌کا که کاتێک مه‌سه‌له‌ن دوکتۆر باس له سیمای دێموکرات ده‌کات، ده‌یه‌وێ که‌سایه‌تی دێموکرات په‌روه‌رده بکا. له به‌ر نه‌بوون یان که‌می که‌سایه‌تی دێموکراته که رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست به ده‌ست دیکتاتۆرییەوە ده‌ناڵێنێ. باس له گرینگی دێموکراسی نێوخۆیی حیزب‌و له کوردستانێکدا کورد مافی خۆی به ده‌سته‌وه‌یه‌و له ئێران‌دا بۆ چی گرینگه. باس له دادپه‌روه‌ری ده‌کات. نه‌زه‌ری دوکتۆر قاسملوو له‌گه‌ڵ تئۆریسیهنهکانی دیکه به‌راورد ده‌کاو پاشان شی دەکاتەوە. ئه‌وه‌مان فێر ده‌کات که قاسملوو باش دەیزانی له تاکه‌کان را تا حیزب‌و کۆمه‌لی کورده‌واری‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌و دونیا بۆ ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا زاڵ بن‌و به ئاشتی بژین، ده‌بێ هه‌موویان ته‌مرینی دێموکراسی بکەنو هەروەها بۆ دێموکراتیزه کردنی کومه‌ڵ ده‌بێ له تاکه‌کان را ده‌ست پێ بکرێ.
دێموکراسی کلیلی نه‌هێشتنی ته‌په‌سه‌ری کۆمه‌لایه‌تی، ئابووری، سیاسیی، کولتووری‌و هه‌ر چه‌شنه توند‌و تیژیه‌که.
بە باوەڕی ئێوە وەکوو نووسەری ئەو پەڕتووکە ئایا ئەندیشەکانی دوکتۆر قاسملوو لە کرداری درێژەدەرانی رێبازەکەیدا بوونی بەرچاوی هەیە؟
دوایین پرسیار زۆر زه‌حمه‌ته که وه‌ڵام بدرێتەوە. به کورتی‌و به کوردی جوابم بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه که به داخه‌وه هێندێک له‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به رێبواری دوکتۆر قاسملوو دادهنێنو پێان وایه که له هه‌موو که‌س زیاتر له دوکتۆ فێر بوون، بە هێنانه خواره‌وه‌ی حیزب له قه‌ندیل، سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی بڕیاردانی حیزبیان وا کرده فیدای خۆیان که هه‌موو رێبوارانی رێگای دوکتۆر قاسملوو پێوەی سووتان. که سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی‌و بریاردان نه‌ما، به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌ندیشه‌ی دوکتۆر قاسملوو بێ نێوه‌رۆک ده‌بێ. هەڵبەت کۆمەڵێک له رێبوارانی رێگای قاسملوو هەمیشە حه‌ولیان داوە کە سەربەخۆیی سیاسیی‌و بڕیاردانی حیزب بپارێزن، هیوادارم که سه‌رکه‌وتوو بن.
وێنە: بەرگی کتێوی "دێموکراسی لە روانگەی دوکتۆر قاسملوو"
عەلی مونەزەمی لە چەند دێڕێک‌دا:
ساڵی ١٩٧٨ له ناوچه‌ی برادۆستی شاری ورمێ چاوی بە ژیان هەڵێناوە. دواتر تاکوو پۆلی سێی دواناوه‌ندی خوێندووه. پاشان دەبێتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و ساڵی ٢٠٠١ وەکوو پەنابەری سیاسیی لە وڵاتی نوروێژ دەگیرسێتەوەو وێرای ژیان لەو وڵاتە پلەکانی خوێندن یەک لە دوای یەک بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات.
1 comment:
destekanit xosh û her serkevtû bî kak Rehîm.
Post a Comment