رەحیم رەشیدی
لەم رۆژانەداو لە رێگای دۆستی خۆشەویستم بەرێز شۆڕش سوڵتانی، ئاگادار کرام کە کاک حامید درودی ڤیدئۆیەکی بڵاوکردۆتەوەو ئەمەش بۆتە هۆکاری رەنجاندنی ئەو دۆستەمانو لەم بارەوە زۆر بە دڵگرانیو خەفەتبارییەوە قسەی دەکرد، لە ئاخاڤتنەکەیدا تێگەیشتم کە ئەم کردەوەی کاک حامید درودی زۆری رەنجاندوە.
بنەماڵەی "روکسانا" وەکوو هەزاران بنەماڵەی دیکەی کورد بە هۆی زوڵمو زۆری نەیارانی کوردەوە، پەڕیوەی هەندەران بوونو لە ئاکامدا لە وڵاتی سوئێد گیرساونەوە. ئەو خانمەش وێڕای تەواو کردنی خوێندن لە سوئێد، بە هۆی پەروەردەی دورستو کوردپەروەرانەوە، هەستی کوردایەتی تێدا ماوەوەو زمانی کوردیشی لە بیر نەچۆتەوە، بە باوەڕی من هەر ئاکامی ئەو پەروەردەش بو کە کچێکی وەکو روکسانا رووی لە تیشک تی وی کرد بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە خۆی پتر بە ڕابردوەوە گرێ بداتەوەو لە ئاکامدا خزمەتێک پێشکەش بکات کە بۆ ئێستاو داهاتووی نەتەوەکەی پێویستو بەنرخە.
روکسانا خانم کاری پێشکەشکاری بەرنامەی "هەنگاو"ی دەکردو کاک حامید بۆ بڵاوکردنەوە ئامادەی دەکرد، هەر چەندە لەم دوایانەدا هەر ئەو خانمە چەند بەرنامەی راستەوخۆی بە باشی بەرێوە بردو ئەوەش ئەو راستییەی نیشان دەدا کە بە باشی لە کارەکەیدا چۆتە پێشو ئەگەر درێژەی بەو کارە بدایە ئەوە یەکێک لە پێشکەشکارە سەرکەوتوکان دەبو، چوونکە هەم سیمایەکی تەلەویزیۆنی هەبو، هەم زەینێکی ڕوون بۆ گەشەو فێر بوون، هەر وەک لەو ماوە کورتەدا ئەو ئەزموونەمان لێبەدی کرد.
لەم رۆژانەداو لە رێگای دۆستی خۆشەویستم بەرێز شۆڕش سوڵتانی، ئاگادار کرام کە کاک حامید درودی ڤیدئۆیەکی بڵاوکردۆتەوەو ئەمەش بۆتە هۆکاری رەنجاندنی ئەو دۆستەمانو لەم بارەوە زۆر بە دڵگرانیو خەفەتبارییەوە قسەی دەکرد، لە ئاخاڤتنەکەیدا تێگەیشتم کە ئەم کردەوەی کاک حامید درودی زۆری رەنجاندوە.
داوام لە کاک شۆڕش کرد کە تاڵۆکەی ئەو ویدئۆیەم بۆ بنێرێ، دواتر هاوڕێو هاوپیشەی هێژام کاک جەماڵ پوورکەریم زەحمەتی کێشاو لینکەکەی بۆ بەرێ کردم. بەڕاستی پاش دیتنی منیش وەکوو کاک شۆرش سوڵتانی، بەرپرسی بەشی فەنیو تەکنیکی تیشک لە پاریس، پەشۆکامو ئەو کارەم بە هەنگاوێکی نەشیاو سەبارەت بە بەرنامەی "هەنگاو" لێکدایەوەو بڕیارمدا ئەگەر بە کورتیش بێ ئەوە لەم بارەوە شتێک بنووسم، بۆ ئەوەی بەرێز "درودی" بە هەڵەکەی خۆی بزانێو بەڵکو شتی وا دووپات نەکاتەوە کە هاوڕێ، دۆستو هاوکارانی چەند ساڵەی خۆی بەو شێوەیە ئازار بدات.
سەرەتا با ئەوە بێژم کە دادە "روکسانا شێخ ئاغایی" جیا لەوەی کە کچی بنەماڵەیەکی تێکۆشەرو کوردپەروەرە، هاوکات بۆ خۆی لە کاتی منداڵیداو لەگەڵ باوکو دایکێکی رووناکبیرو تێگەیشتوو واتە بەرێزان سیامەند شێخ ئاغاییو تەهمینە جەوانمەرد، لە نێو حیزبی دێموکراتدا بوەو لەو بارەوە زۆر بیرەوەری خۆشو ناخۆشی هەن.
بنەماڵەی "روکسانا" وەکوو هەزاران بنەماڵەی دیکەی کورد بە هۆی زوڵمو زۆری نەیارانی کوردەوە، پەڕیوەی هەندەران بوونو لە ئاکامدا لە وڵاتی سوئێد گیرساونەوە. ئەو خانمەش وێڕای تەواو کردنی خوێندن لە سوئێد، بە هۆی پەروەردەی دورستو کوردپەروەرانەوە، هەستی کوردایەتی تێدا ماوەوەو زمانی کوردیشی لە بیر نەچۆتەوە، بە باوەڕی من هەر ئاکامی ئەو پەروەردەش بو کە کچێکی وەکو روکسانا رووی لە تیشک تی وی کرد بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە خۆی پتر بە ڕابردوەوە گرێ بداتەوەو لە ئاکامدا خزمەتێک پێشکەش بکات کە بۆ ئێستاو داهاتووی نەتەوەکەی پێویستو بەنرخە.
خاتوو روکسانا لە چاو دەیانو بگرە سەدان هاوتەمەنی خۆی کە هاوکات هاتونەتە دەرەوەی وڵات، پلەیەک لەسەروترەو ئەوەش جێگای شادیو خۆشحاڵییەو بەش بە حاڵی خۆم هیوا دەخوازم کە نموونەی وەکوو ئەو خانمەمان زۆر بن.
هەموو ئەو دۆستانەی کە لەو دەورەیەدا لە تیشک کاریان دەکرد، باش ئەو راستییە دەزانن کە دادە روکسانا نزیکتریین کەس لە کاک حامید بو، ئەو جەنابە بەرنامەکانی "هەنگاو"ی مونتاژو رێکوپێک دەکردو هەر ئەوەش هۆکارێکی گرینگ بو کە ئەو خانمە پتر لە ٩٠ لە سەدی کاتەکەی کە دەهاتە تیشک لەگەڵ کاک حامید تێپەڕ دەکرد. (دادە روکسانا کە لە سوئێد دەژیا تەنیا دەهات بەرنامەی ماوەیەکی ئامادە دەکردو دەگەڕایەوە، بەڵام ئێستا لەگەڵ مێردەکەی لە ئالمان دەژیو منداڵێکی چاو گەشیان هەیەو هەر ئەمەش بوە هۆی ئەوەی کە نەتوانێ درێژە بە ئەرکە پیرۆزەکەی لە تیشک بدات، ئێستا ژنە تێکۆشەرو خوێندەواری کورد بەرێز فاتمە عوسمانی لە کوردستان، ئەم بەرنامە بە سەرکەوتووییەوە بەڕێوە دەبات).
وێنە: نەمر مامە قالە دەباغی
روکسانا خانم کاری پێشکەشکاری بەرنامەی "هەنگاو"ی دەکردو کاک حامید بۆ بڵاوکردنەوە ئامادەی دەکرد، هەر چەندە لەم دوایانەدا هەر ئەو خانمە چەند بەرنامەی راستەوخۆی بە باشی بەرێوە بردو ئەوەش ئەو راستییەی نیشان دەدا کە بە باشی لە کارەکەیدا چۆتە پێشو ئەگەر درێژەی بەو کارە بدایە ئەوە یەکێک لە پێشکەشکارە سەرکەوتوکان دەبو، چوونکە هەم سیمایەکی تەلەویزیۆنی هەبو، هەم زەینێکی ڕوون بۆ گەشەو فێر بوون، هەر وەک لەو ماوە کورتەدا ئەو ئەزموونەمان لێبەدی کرد.
لێرەدا بۆ منو هەر مرۆڤێکی خودان ویژادان جێگای پرسیارە کە کاک حامید درودی کە لە نێو هاوکارەکانیدا نزیکترین کەس بوە لە دادە روکسانا، زۆربەی کاتەکان وێکڕا نانیان دەخواردو تەنانەت بۆ گەڕانیش لە شاری پاریسدا، هەر پێکەوە دەرۆیشتنە دەرەوەو ئەو خانمە نەک وەکوو برا بەڵکو بە چاوی باوک تەماشای کاک حامیدی دەکرد، جا چۆن کاک حامید ئیزنی بە خۆی داوە ئەو گرتە ڤیدیئۆیەی لەسەر بڵاو بکاتەوەو مەبەستو ئامانجی لەو کارە چ بوە؟.
هەر چەندە ڕەنگە تەنیا بۆ خۆشی ئەو کارەی کردبێ، بەڵام بەداخەوە چوونکە لە نێو چەند بڕگەیەکی دیکەدا نەبوە کە هەموو تەلەویزیۆنە کراوەکان بۆ ئەوەی بزە بخەنە سەر لێوی بینەرانی خۆیان لە بۆنەی جۆراوجۆردا ئەو کارە دەکەن، لە پاڵ ئەمەدا چوونکە بڵاوکردنەوەی ئەو کلیپە لە تیشکدا نەبوەو بە تاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوتەوە؛ رەنگدانەوەو دەنگدانەوەیەکی زۆر خراپی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە چاوەڕوان دەکرا بەرێزیان تاکوو ئێستا لەم بارەوە هەنگاوێکی بنایەو شیکردنەوەیەکی پێشکەش کردبا بۆ ئەوەی لانیکەم دۆستەکانی خۆی، لە نیەت پاکی ئەو سەبارەت بەو کارە دڵنیا بایەن. چوونکە ڕەنگە ئەو کارە تەنیا بۆ ئەوەی شادی بە خەڵک ببەخشێ کرابێ، لێ لە ئاکامداو بە چاو خشاندنێک بەسەر ئەو بۆچوونو نوسینانەی کە تاکوو ئیستا لەم بارەوە بڵاوبوونەوە، جیا لە بێرێزیو سووکایەتی تاکوو ئەو پەڕی خۆی، شتێکی ئەوتۆمان بەدی نەکردوە کە هەر ئەم بوارە ئەوەی هەڵدەگرت کە کاک حامید هەڵوێست بگرێ.
مرۆڤ لە خۆی دەپرسێ، بەراستی کاک حامید ئەو بەڵایە بەسەر نزیکترین هاوکاری خۆی دێنێ، ئەگەر بێتو لە کەسێک توڕەو رەنجابێ، یان قینی لە هاوکارێکی هەڵگرتبێ، دەبێ چی بەسەر بێنێ یان هێنابێ؟.
لە بن ئەو کلیپەدا کە کاک حامید سەبارەت بە پێشکەشکاری بەرنامەی "هەنگاو" بڵاوی کردۆتەوە، سەدان بۆچونی پڕ لە بێرێزی لە یوتوبو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوکو تویتردا نوسراوەو بە شێوەیەکی زۆر نزم باس لە تیشکو بەڕێوەبەرایەتییەکەی کراوەو دەکرێ، ئایا ئەمە باشە؟.
ئایا، یارمەتی دانی لاوانو هاوکاری کردنیانو هەوڵدان بۆ راستکردنەوەی هەڵەو پەڵەکانیان کە لە کاتو ساتی خۆیدا ئاساییو پێویستە، دەبێ شوێنی خۆی بدات بە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە شتانە کە ئینسان وردو خاش دەکاتو تەنانەت ئابڕوی بۆ ناهێڵێتەوە!
بۆیە ئەم بابەتە دەنووسم بۆ ئەوەی دەبێ هەموان هەست بە بەرپرسایەتی بکەینو لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە بابەتانە خۆ ببوێرین کە رەنگە هەر کەس بە هۆی شوێنی کارەکەی لە تیشک یان هەر راگەیاندنێکی دیکەدا، کۆمەڵێک نهێنی لە لا بێتو بڵاوکردنەوەی ئەو نهێنیانە نەک خزمەت بە مە ناکات، بەڵکو زیانێکی زۆر بە کەسایەتیو پرستیژی خۆمانو تەلەویزیۆنەکەش دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی کە لە ڕووی ویژدانیو پڕنسیپی کارییشەوە بە هیچ جۆرێک ئەو مافەمان نیەو ئەو بەرهەمانە بە چاکو خراپەوە موڵکی تیشکەو کەس بۆی نیە لەگەڵ خۆی بیانباتو هەر کات پێ خۆش بوو بە نیەتی خێر یان شەڕ بڵاویان بکاتەوە.
دیارە بەرێز "درودی" ماوەیەک پێشتریش لەگەڵ رادیۆ زایەڵە سەبارەت بە تیشک قسەی کردو کۆمەڵێک باسی هێنانە گۆڕێ کە بە هیچ جۆرێک بە قازانج نەبوەو نیە، بە هەر حاڵ بە پێچەوانەی زانیارییەکانی بەرێزیان بە خۆشیەوە تیشک هەر درێژە بە کارو ئەرکە پیرۆزەکەی دەداتو دانەخراوەو ئاواتم ئەوەیە کە هیچ کات چرای ئەم ناوەندە پڕ کارە بە هیچ هۆیەک لە کزی نەدات.
لە لایەکی دیکەوە، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە شتانە، هەم لە لایەن تیشکو ئەو کەسەی کارەکەی لە دژی کراوە، دەکرێ بەدوادا چوونی یاسایی بۆ بکردرێ، خۆ ئەمەش ئاکامەکەی بە زیانی کاک حامید دەبێ، بەڵام دیسان ئیمە پێمان ناخۆش دەبێ کە هاوڕێی ئەمڕۆو هاوکاری دوێنێمان لەم بارەوە زیانی مادییو مەعنەوی بەرکەوێتو بێ گومان ئەم شتە خۆشحاڵمان ناکات.
بەش بە حاڵی خۆم لەم بارەوە هیچ نیگەرانیەکم نیە، لەبەر ئەوەی زۆربەی نزیک بە تەواوی بەرنامەکانی من لە تیشک تیڤی خۆشەویستدا، بە شێوەی راستەوخۆ بڵاوبۆتەوە، بەڵام خۆ نابێ بەرنامەوانو بێژەرانی ئێستاو پێشوو لە تاوانا خەویان لێنکەوێت لەبەر ئەوەی کە موبادا لە کاتی تۆمار کردنی بەرنامەکاندا شتێکیان کردبێ یان وتبێ، کە کاک حامید یان کەسێکی دیکە رۆژێک لە رۆژان بە مەبەست یان بێ مەبەست، لە دژیان بڵاوی بکاتەوە؟!
ئەم ترسە، دەتوانێ دیواری بڕواو متمانەی هاوڕێیەتی لەرزۆک بکاتو بازنەی ژیانی تایبەتی مرۆڤەکان ببەزێنیت، لە لایەکی دیکەوە هەموشمان لەوە دڵنیاین کە خاتو رۆکسانا بە هیچ شێوەیەک مەبەستی بێرێزی کردن بە تێکۆشەری لەبیر نەکراوی کورد مامە قالە دەباغی نەبوەو نیەو تەنانەت ئەو خانمە بە ڕادەی بابی خۆی مامە قاڵەی خۆشدەویستو رێزی بۆی هەبو، بەڵام بڵاوکردنەوەی کلیپەکە کە تاکوو ئێستا بە هەزاران کەس دیتویانەو بە خراپی قسەیان لەسەر کردوە، دەکرێ جۆرێک بێرێزی بە تێکۆشەرێکی وەکوو مامە قالەش بێ. ئەو جۆرە شتانە لە تەلەویزیۆندا ئاساینو نابێ بکرێتە ئامرازێک بۆ شکاندنی کەسایەتی یەکتر، ئەرکی ئێمە شکاندنی دوژمنە نەک یەکتری.
بەڕاستی ئەگەر هەر هەموومان تاکوو کۆتایی ژیانمان خزمەتی تیشک بکەین، ئێستا هەر کەمەو ئەو ناوەندە ئێمەی بردە ماڵی زۆربەی هەرە زۆری کوردەکانی رۆژهەڵاتو بەوانی ناساندینو هەر جێگەو پێگەی ئەو تەلەویزیۆنەش بوە هۆی ئەوەی کە ئەو جەماوەرە بەرینە خۆشی بوێینو بەو شێوەیەو لە هەموو جێگایەک رێزی تایبەتیمان لێبگرن، نابێ ئەم دەریا بەرینە پڕ لە رێزە لەبەر چاو نەگریینو هەر کە دڵمان لە کەسێک رەنجا؛ یان نەفەرێک لەگەڵمان باش نەبو، بەو شێوەیە رەفتارو هەڵسوکەوت بکەین، هەموومان کە پێکەوە کارمان کردوە خاڵی لاوازو بەهێزمان هەبوەو هەیە، با کەموکوڕی خۆشمان ببینینو بزانیین کە ئێمەش کەمو زۆر هەڵەمان هەبوەو هەیە، خۆ دەبێ ئەوندەی تێدا بێڵینەوە کە سبەی ئەگەر دەرفەتێک رەخسا لە ڕومان هەڵبێت دیسان پێکەوە کار بکەین.
با وای دابنێین کە کەسێک هاتوچۆی ماڵیک دەکاتو ئەرکی پاکو خاوێن کردنەوەی ماڵەکەی لە ئەستۆیە، باشە رەوایە ئەگەر ئەو کەسە پاش ماوەیەک بە هەر هۆیەک لەو ماڵە نەما، بە کەیفی خۆی نهێنی ئەو بنەماڵەیە بڵاو بکاتەوە؟. خۆ کاک حامید ئەوە باش دەزانێ کە کاتێک مرۆڤ گرێبەست لەگەڵ ئیدارە یان کۆمپانیایەک بۆ کار کردن دەبەستێ، یەکێک لە سەرەکیتریین خاڵەکانی ئەو گرێبەستە لە نێوان دوو لایەندا، پاراستنی پێگەی شوێنەکەو نهێنیەکانی ئەو جێگایە.
بە هەر حاڵ، کاک حامید لە ئێمە زۆرتر دونیای دیوەو ئەزموونی زۆرترەو بەر لە ئێمەش هاتۆتە وڵاتێکی یاسامەندی وەکوو سوئێد، هەر بۆیە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێ کە دڵی لەوە گەورەتر بێ کە هەیە، من باش دەزانم کە سەرەڕای هەموو کەمو کوڕییەکانیشی زەحمەتێکی زۆری لە تیشکدا کێشاوە، جا کە وایە دەبێ لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە شتانە خۆ ببوێرێو لەوە دڵنیا بێ کە ئەم جۆرە رەفتارە هیچ چەشنە خزمەتێکی پێناکاتو تەنانەت دەکرێ ئاکامەکەشی زۆر بە زیانی بەرێزیان بێ وەکوو بوە.
ئەم بابەتە زۆرتر لەمە هەڵدەگرێو پێشم وایە کاک حامید داوای لێبوردنێک بە دادە روکساناو رۆحی بەرزی مامە قالە دەباغی قەرزدارە.
No comments:
Post a Comment