لایه‌نگرانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له خولی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران‌دا نه‌یانتوانی سه‌رکه‌وتن تۆماربکه‌ن.
هه‌روه‌ک له خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن ، کۆنه‌پارێزان و نه‌یارانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کار و به‌رنامه‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له په‌رله‌مانی نوێ دا ڕوبه‌ڕوی کۆسپ و ته‌گه‌ره ببنه‌وه.
به‌ڕێز ره‌شیدی، که ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌وانانه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له ئێستادا به‌ره‌ی کۆنه‌پارێز له ئێران‌دا بۆته چه‌ند به‌ش و كێشه‌ی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژ به ڕۆژ قوڵتر ده‌بێته‌وه.
No comments:
Post a Comment