Archive

Tuesday, July 2, 2013

بەرێوەچوونی کۆرێک سەبارەت بە مێژوو لە دەڤەری واشینگتۆن

رەحیم رەشیدی

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩ی ژوئەنی ٢٠١٣ی زایینی، لە دەڤەری واشینگتۆن کۆڕیک سەبارەت بە باس لە سەر مێژووی کوردو کوردستان بە گشتیی و بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کورد بە تایبەتی بەرێوە چوو.
کۆڕەکە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ دەستی پێکردو پاش بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان، چالاکڤانی سەربەخۆ "ئەسعەد گۆزە" باسێکی دوورو درێژی سەبارەت بە دیرۆکی کوردو کوردستان دەست پێکرد.
پێویستە بگوترێ کە بەشدارانی ئەو کۆڕە، باسەکەیان بە لاوە گرینگ و پێیان وابوو کە دەبێ ئەم جۆرە کۆڕو کۆبوونەوانە بۆ شارەزابوونی پتری کوردانی تاراوگە سەبارەت بە مێژووی وڵاتەکەیان، پەرە پێبدرێ.
کۆڕگێر بڕگە جیاجیاکانی مێژووی وڵاتەکەمانی شی کردەوەو ئەو هۆکارانەشی دەست نیشان کرد کە بۆچی کورد نەیتوانیوە یان نەیانهێشتوە لەسەر خاکی خۆی دەوڵەتی نەتەوەیی پێکبێنێ.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، کۆڕگێر وڵامی تێبینی و پرسیاری ئامادەبووانی دایەوەو کاتژمێر ٢:٣٠ پاشنیوەڕۆ کۆڕەکە کۆتایی پێهات.

No comments: