Archive

Wednesday, December 31, 2014

ئێوارەخوانێک لەگەڵ نوسەری ئەمریکایی ستێفان مانیسفێڵد



رەحیم رەشیدی

زۆر بەختەورەرم کە نووسەری ناسراوی ئەمریکایی ستیفان مانیسفێڵد و بێڤێرلی خێزانی بۆ خواردنی نانی ئێوارێ لە ماڵی خۆمان میوانمان بوون. بێ گومان ئەم نووسەرە ئەمریکایە کە پتر لە ٢٠ پەرتووکی نوسیوە و نوێترین بەرهەمی بە ناوی “موعجیزەی کوردەکان” کەوتۆتە بازارەوەو لە ئەمریکادا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆی دا هێناوە، دۆست و پشتیوانێکی دەگمەنی کوردە لەم سەردەمەدا. ئەگەر لە رابردوودا کەسانی وەکوو ئەم جوامێرە لە ئەمریکا دۆستی و پشتیوانی دۆزی رەوای کوردبان، بێ گومان نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی نێوەراست چارەنووسێکی باشتری دەبوو. جارێکی دیکە دەست خۆشی لە هەوڵ و ماندوو بوونی ئەم نووسەرە بەرێزە دەکەم و هیوام وایە کە هەر دەم سەرکەوتوو بێ و کورد نموونەی دۆستی لەم چەشنەی زۆرتر بن.

No comments: