رەحیم رەشیدی رێنمایى گه‌شتیاریى كوردستانى به‌سه‌ر به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا دابه‌ش كرد.
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێوره‌سمێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌وانه بیانیانه پێكهێنابوو كه له واشنگتن چالاكن و له رێگای پیشه‌كه‌یانه‌وه سیاسه‌تی ئه‌مریكا روو به وڵاته‌كانی خۆیان ڕووماڵ ده‌كه‌ن و بوونه‌ته پردی پێوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی خۆیان.
له رێوره‌سه‌مه‌دا ده‌یان رۆژنامه‌وان و چه‌ند دیپلۆماتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وته‌بێژی فه‌رمیی ئه‌و وه‌زاره‌ته جۆن كێربی و جێگره‌كه‌ی مارك تونه‌ر به‌شدار بوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و جێگركه‌ی سه‌باره‌ت به گرینگی كاره‌كه‌یان و بوونی مێدیای وڵاتانی جۆربه‌جۆر له واشنگتن قسه‌یان بۆ به‌شداران كرد‌و هیوایان خواست كه وه‌رزی نوێی كاری رۆژنامه‌وانی له واشنگتن چالاتر له پێشوو به‌ر ده‌وام بێ.
ره‌حیم ره‌شیدی تاكه رۆژنامه‌وانی كورد بوو كه به فه‌رمیی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بانگهێشت كرابوو. ناوبراو وێرای باس و بیروڕا گۆرینه‌وه سه‌باره‌ت به كوردستان و پێگه‌ی كورد‌و شه‌ڕی دژى داعش و پێویستیی پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رۆژئاوا له كوردستان، هاوكات كتێبێكی به ناوی كوردستان پێشكه‌ش به وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد‌و ئه‌وانیش له به‌رانبه‌ردا، وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌و دیارییه به‌نرخه، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ كوردستان خواست.
یڕیارە کە کتێبی رێنوێنی گه‌شتیاری كوردستان، رۆژى شازده‌ى سێپتامبه‌ر به فه‌رمیی له میانه‌ی رێوره‌سمێكدا و له نێو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كورستان له واشنگتن، راسته‌وخۆ پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران كراوە.
شیاوی باسە،کتێبی ئەزموونی گەشتیاری کوردستان لەلایەن دوو هاوڵاتی ئەمریکایی ئامادەکراوە کە ناوەرۆکەکەی ڕێنمایی بەرفراوانی گەشتیارییە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠ شوێنەواری مێژوویی و ٦٠٠ وێنەی کەلتووری و خواردن و نەریتی کوردستانی لە خۆ گرتوە. کتێبەکە لە لایەن
دۆگلاس لایتون و هاری ش‌وت، دو هاووڵاتی ئەمریکایی ئامادە کراوە کە ئەزمونی ٢٥ ساڵەیان هەیە لە کوردستان و لە ڕێگای ئەم کتێبەوە بە بەنیازن ڕاو بۆچوونی خەڵكی ئەمریکا دەربارەی کوردستان بگۆڕن کە لە نێوان تورکیا، ئێران، سوریە و عێراق هەڵکەوتوە. ئاشکراشە کە ئەم هەنگاوە بە ئاشکراتر ویستی کورد بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەی نیشان دەدات.
No comments:
Post a Comment