Archive

Wednesday, June 1, 2016

ماڵئاوا تێکۆشەری بە ویقار!


ماڵئاوا تێکۆشەری بە ویقار!
بە داخێکی گەورەو گرانەوە، ئاگادار بووم کە کاک حەمە رەسووڵ حەسەنپوور، تێکۆشەری دێرینی رێبازی کوردایەتی و سەوداسەری تاکووسەری ئازادی، کۆچی دوایی کردوە.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە گشت لایەک دەکەم، خۆم لە خەمی لە دەستدانی ئەو مرۆڤە شۆڕشگێرو ڕووناکبیرەدا بە شەریک و هاوبەش دەزانم.
لەم رێگاوە هاوخەمی قوڵی خۆم لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکاری دەردەبڕم و هیوام وایە کە ئەمە دواخەمیان بێ.

رۆحی ئەو نەمرە شاد بێ.
رەحیم رەشیدی
واشنگتن

No comments: