رەحیم رەشیدی
دیدارێکی خۆمانە لەگەڵ هیزهر نۆوهرت وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاو ماڵئاوایی لە مارک تونەر دواین وتەبێژی ئەو وەزارەتە. ئەم خانمە پێشتر رۆژنامەوانی دیاری فۆکس نیوز بوەو سەردانی کوردستانی کردوەو بە قسەکانی دا دیار بوو کە کوردو پێشمەرگەی خۆش دەوێ.
تاکە رۆژنامەوانی کوردبووم کە لەو رێورەسمەدا بەشدار بووم. وێرای پیرۆبایی لە دەست بە کار بوونی خاتوو هیزەر، هاوکات سپاسی خۆم و هاوکارانم پێشکەش بە مارک تونەرو هەڤاڵەکانی کرد کە لە ماوەی رابردوودا بەردەوام هاوکارو یارمەتیدەری رۆژنامەوانانی کوردستان بوون. لە پاڵ ئەمانەدا هیوام خواست کە بە زوویی ئەوان لە کوردستانی سەربەخۆ ببینم و ئەوانیش بە خۆشحالیەوە باسیان لەوە کرد کە ئاواتەخوازن سەردانی کوردستان بکەن.
No comments:
Post a Comment