Archive

Monday, August 13, 2018

سەرلێشێواوی!

سەرلێشێواوی!
لەم کاتەدا ئێمە زامدارین، کوردستان بە ناڕەوا بە دەستی داگیرکەر خوێنی لێدەچۆرێ، گەرچی جەستەمان ئاژن ئاژن کراوە، بەڵام دیسان بە پێوەین، بە دڵنیایەوە ناکەوین.
مخابن، لەم دۆخە پڕ لە ئێش و زامەدا، کەسانێک لە ژێر ناوی دڵسۆزی و کوردایەتی دا، بوونەتە "وتەبێژی سپای تیرۆریستی پاسداران".
بەداخەوە، هاورێکانیشیان هەر ئەندامانی حیزبەکانن کە بەردەوام قسە بێ ناوەرۆک و بێسەروبەرەکانی ئەو مرۆڤە دەروون شێواوو گوماناویانە، بڵاو دەکەنەوە. گومانی تێدا نیە کە هاورێیەتی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە، یان بڵاوکردنەوەی ئاخافتنە ژەهر پرژێنەکانیان، ئەگەر گەمژەیی نەبێ، تاوانە!
روو بە روو بوونەوەی داگیرکەران، هەروەها ورەبەخشین بە قەڵافەتی خوێناوی کوردستان، ئەرکێکی بەردەوام و نەبڕاوەیە. ئێمە لە هەموو مەیدانەکانی خەبات دا لە مەتەرێزی پێشمەرگەداین، بەردەوام دەبین لە تیکۆشان و کۆڵنادەین!
سڵاو لە پێشمەرگە
نەمری بۆ شەهیدان
سەرکەوێ خەباتی ڕەواو دادخوازانەی کوردستان
رەحیم رەشیدی

No comments: