ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن كۆمیته‌ی حیزبی دێموكرات له ئه‌مریكا!

هاونیشتمانیانی به‌رێز
حیزب و رێكخراوه سیاسییه كوردستانییه‌كان
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموكڕات

هه‌ر وه‌كوو ئێوه‌ی به‌رێز ئاگادارن، ماوه‌ی چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا، ڕاگه‌یه‌ندرابوو، كۆمیته‌ی حیزب بڕیاری دابوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی ١٦ی سێپته‌مبه‌ر، كۆریادی شه‌هیدانی میكۆنۆس، به به‌شداری ئێوه‌و كۆڕگێری به‌رێزان ئاره‌ش ساڵح نوێنه‌ری حیزب له ئه‌مریكا، نووسه‌رو رۆژنامه‌وان ره‌حیم ره‌شیدی، به‌رێوه ببات. ئاشكرایه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردبوو.
كوردستانیانی هێژا!
به‌ڵام به‌داخه‌وه، رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی ٨ی مانگ، كۆماری تیرۆر‌و سێداره‌ی ئیسلامی ئێران، هێرشێكی به‌ربڵاوی تیرۆریستی كرده سه‌ر بنكه‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكرات، له شاری كۆیه، له باشووری كوردستان. له‌م هێرشه جنایه‌تكارانه‌دا، كۆمه‌ڵێك له باشترین تێكۆشه‌رانی دێموكرات، شه‌هیدو بریندار بوون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م تاوانه ره‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران دژی خه‌باتگێرانی دێموكرات، سێ رۆڵه‌ی بێتاوانی كورد له به‌ندیخانه‌كانی ئێران دا له دار دران.
ئێمه وێرای سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می قوڵی خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان به گشتیی، كه‌س و كاری قوربانییه‌كان به تایبه‌تی، به رێزه‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نیین، وه‌كوو هه‌نگاوێكی یهكریزیخوازانه؛ كۆریادی رۆژی ١٦ی مانگ به‌ڕێوه نابه‌ین. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان سه‌رجه‌م چالاكی و تواناكانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوانه رێوره‌سمی یادی نوێترین شه‌هیدانی رێگای رزگاری كورد‌و كوردستان، به‌رزو به‌رێز رابگرین.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌وڵ بده‌ین به چالاكی چڕوپرو هه‌نگاوی هاوبه‌ش، پێكه‌وه‌و ده‌ست له نێو ده‌ست، ئه‌م تاوانه سامناكه‌ی رێژیمی تیرۆریستی تاران، دژی خه‌باتگێرانی ئازادیخوازی كوردستان له قاو بده‌ین و په‌رده له‌سه‌ر سیما‌و نێوه‌رۆكی تیرۆریستی رێژیمی ئێران هه‌ڵده‌ینه‌وه.

سڵاو‌و له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی كوردستان
نه‌مان بۆ رژیمی دژه كوردی كۆماری ئیسلامی ئێران

له‌گه‌ڵ رێز‌و سپاسمان دا
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران _ ئه‌مریكا
١٠ی سێپتامبری ٢٠١٨

No comments:
Post a Comment