Archive

Friday, September 28, 2018

کار و چالاکی “بەڕێز کورد” جێگای ئەو پەڕێ رێز و پێزانینە

زۆرێک لە کوردەکان و بگرە هاوڕێیانیش لە تؤڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بانگ گردنی رۆژنامەوانێکی چالاکک وبوێری کورد، رەحیم رەشیدی لە لایەن سەرۆک ترامپەوە بە “بەڕێز کورد” هەڵچوونە و هەر یەکەو بەجۆرێک رەخنەی لێدەگرن. هێندێک بە دڵی خۆیان شرۆڤە بۆ وڵامەکەی ترامپ دەکەن، و شانەبشانی دوژمنانی کورد ئەو بانگ کردنە بە بێحورمەتی و فێلبازی دەزانن. من هیچ بێڕێزێک لەوەدا نابینم رۆژنامەوانێکی کورد کە لەوانەیە سەرۆکی گەورەترین وڵات ناوەکەی نەزانێ بەڵام دەزانێ کوردە بە “بەڕێز کورد” ناوی بەرێ بەڵکوو زۆریش جێگای شانازییە و ئەوە چالاکی و ماندوونەناسی هاوڕییەکی چالاکی حیزبی و کورد دەگەینێ کە لەوەتی گەیشتۆتە واشنگتۆن دەرگا نەماوە بۆ گەیاندنی دەنگی کورد بە تایبەتی لە رۆژهەڵات بیکوتێ و کێشەی ئێمە لەو پەڕێ بۆشایی دیپڵۆماسی لە ئەمریکا بە بەرپرسان و میدیاکان بگەیەنێ.
ئەوەی دەگەرێتەوە سەر دەقی وڵامەکەی ترامپ بۆ بەشێک لە پرسیارەکەی “بەڕێز کورد” تا ئەو جێگایەی من ئاگادرم زۆربەی وڵامەکانی ترامپ لە سەر کورد هەر لەو چوارچێوە دابوونە و بگرە ئەم جارە زۆر باشتریشی قسە کرد. ئەو شێوە و ستایلی قسە کردنی سەرۆک ترامپە کە تازە بە کەس ناگۆڕدرێ. بۆ بەرچاوروونی و بۆ ئەوانەی دەیانهەوێ لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن و چاویان بە رۆڵەیەکی سەرکەوتوو و چالاکی کورد هەڵنایە و بە بێ ئەوەی بۆخۆیان لە دەقی وڵامەکەی ترامپ حاڵی بن و تێبگەن لە جیاتی دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە بەڕێز رەحیم رشیدی هێرش دەکەنە سەر ناوبراو رەخنە لە وڵامەکەی ترامپ دەگرن، کە جێگای خۆیەتی بەڵام با ئەوەش بزانین جگە لە ترامپ چ بەرپرسێکی ئەمریکی و بگرە بیانیش لە سەر کورد ئاوە بە راشکاوی قسەی کردووە، جار کارم بە کردەوەکانیشیان نییە ترامپ بەم شێوەیە وڵامی “بەڕێز کورد”ی دایەوە. “ئێمە بەینمان لە گەل کورد باشە، دەمانهەوەێ زۆریان یارمەتی بکەین. ئەوە لە بیر مەکە، ئەوە مەوتەنی وانە. دەبێ یارمەتیان بکەین، دەمهەوێ یارمەتیان بکەم. شانبەشانی ئێمە شەڕیان کرد و لە گەڵ ئێمەش گیانیان بەخت کرد. بە دەیان هەزار کورد لە شەری داعشدا گیانیان لە دەست دا. بۆ ئێمە و لە گەڵ ئێمە مردن، لە راستیدا گیانیان بۆخۆیان بەخت کرد. بەڵام خەڵکانێکی باشن و ئێمە ئەو لەبیر ناکەین، ئەمن لەبیری ناکەم، ناتوانم بلێم لە داهاتوودا چ روو دەدات، بەڵام دەتوانم پێتان بڵێم کە من لەبیری ناکەم و ئەوانە خەڵکانێکی باشن.
بەداخەوە ئەوە کەلتوورێکی یەکجار زۆر خەراپی ناو کورد و بە تایبەتی ناو رۆژهەڵاتییەکانە بە تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە مادام بۆخۆیان هیچیان لە دەست نایە، چاویشیان بە سەرکەوتوویی و پێگەیشتوویی کەس هەڵنایەت و بەداخەوە زۆر جار بە شوێن شەپۆلی رەخنە و بێحورمەتێک دەکەون کە نازانین هەر سەرچاوەکەی لە کۆییە و کێ وەگەڕی دەخا.
داهێنان لە کارو پیشە کلیلی سەرکەوتنە. جا ئەو کارە حیزبایەتی بێت، بازرگانی و یا کاری میدیای. بەشداری و جێخۆکردنەوە کاک رەحیم لە ناوەندەکانی دەسەڵات لە ئەمریکا وەکوو رۆژنامەڤانێکی کورد داهێنانێک و سەرکەوتنێکی تایبەتی بەڕێزیانە کە بە کەمتر کەس و بگرە لایەنیش دەکرێ.
دەستخۆشی لە هاوڕێ بەڕێزم کاک رەحیم رەشیدی دەکەم و ماندوونەبوونی پێ دەڵێم و داوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەکەم. بە راشکاوی دەتوانم بڵێم ناوبراو یەکێک لەو دەگمەن کەسانەیە کە باوەری قووڵی بە خۆیی و بەنەتەوەکەی هەیە و خۆی و نەتەوەکەی پێ لە هیچ کەس و لایەنێک کەمتر نێ و ئەوەش وایکردووە کە لە کەمتر لە چەندین ساڵ شانبەشانی میدیاکارە هەرە بەدەسەڵات و گەورەکان رووبەڕووی گەورەترین بەرپرسی بەهێزترین وڵاتی دونیا بێتەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ فه‌یسبووكی كاك شه‌ریف بێهرووز وه‌رگیراوه‌.

No comments: