مسته‌ر كورد\ واشنگتن
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی ٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٨، خولی دووهه‌می سه‌زا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، كه سه‌رۆك واژۆی له‌سه‌ر كردوه، به كرده‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. ئه‌م رێكه‌وته هاوكاته له‌گه‌ڵ ٣٩ه‌مین ساڵیادی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران، ٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٧٩ په‌یره‌وانی هێڵی خومه‌ینی، په‌لاماری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایان دا له تاران و بۆ ماوه‌ی ٤٤٤ رۆژ، ٥٢ كارمهندو دیپلۆماتی ئه‌مریكایان به بارمه‌ته گرت.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مه‌ریكا، ئاشكراشی كردوه، نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌س و كۆمپانیا ده‌خرێنه ناو لیستی سزاكانی سه‌ر ئێران، كه په‌یوه‌ندی بازرگانییان به‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی له ٨ی مای ٢٠١٨‌دا، سه‌رۆك تره‌مپ به فه‌رمیی له رێكه‌وتنی ناوكی وڵاتانی ٥ زێده یه‌ك، كاشایهوه كه رێكه‌وتی ١٤ی جولای ٢٠١٥ له ڤییه‌ن واژۆ كرابوو.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێكه‌وتی ٢١ی مای ٢٠١٨، كۆی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكای له ١٢ خاڵ دا راگه‌یاند كه پێویسته كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێیان بكات، ده‌نا گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان هه‌ڵناگیرێن.
١. رێگا بە ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزەی ئەتۆمی بدرێت سه‌رجه‌م زانیارییەکان لەسەر چالاکی سەربازیی پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی پێشوو بزانێت و دەبێت ئێران بە تەواوی دەست لەو جۆرە چالاکییانە هەڵبگرێت.
٢. واز لە پیتاندنی ئۆران‌یۆم بهێنێت و هەرگیز هەوڵی دووبارە بەکارهێنانی پلوتۆنیۆم نەدات، هه‌روه‌ها تیشکدەرەوە ئاوییەکانی دابخات.
٣. رێگا بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی بدرێت له ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بچێتە سەرانسەری پێگە ئەتۆمییەکان.
٤. کۆتایی بە ووشەکە به‌رنامه‌ی مووشه‌كه دوورهاوێژەکانی بهێنێت و گەشەدان بە سیستمی مووشەکی ئەتۆمیی رابگرێت.
٥. هەموو هاووڵاتیانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ئەمەریکا ئازاد بکرێن كه له لایه‌ن ئێران، به‌ند كراون.
٦. کۆتایی بە پشتگیری گروپە تیرۆرستییەکانی وەک حزبوڵڵا، حەماس و گروپە جیهادییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بهێنێت.
٧. هەموو هێزەکانی لە سووریه بکشێنێتەوە.
٨. واز لە پشتگیریکردنی تاڵیبان و گروپە تیرۆرستییەکانی ئەفغانستان و ئەلقاعیدە بهێنێت.
٩. کۆتایی بە هەڕەشەکانی بەرامبەر بە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا بهێنێت کە وڵاتانی سعودییە، ئیمارات و ئیسرائیلیش دەگرێتەوە، هەروەها لە رێگای پۆستی گەیاندن و ئینتەرنێته‌وه په‌لامار ئه‌نجام نه‌دات.
١٠. رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و رێگا بدات میلیشیا شیعەکان هەڵبوەشێندرێنەوە.
١١. دەبێت سوپای قودس دەسبهرداری پاڵپشتی کردنی گشت لق و باڵەکانی لە تەواوی جیهان بهێنێت.
١٢. پشتگیری حوسییە یاخییەکانی یەمەن نەکات و هەوڵی هاتنه ئارای ئاشتی و سەقامگیری لە یەمەن بدات.
No comments:
Post a Comment