Archive

Saturday, November 3, 2018

له‌ نێوان ره‌حیم ره‌شیدی و سه‌رۆكی ئه‌مریكادا

مسته‌ر كورد

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نیویۆرك
چوارشه‌ممه‌، ٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٨


دۆناڵد تره‌مپ (ڕوو به‌ ڕەحیم ڕەشیدی) بەڵێ فەرموو به‌رێز، میسته‌ر کورد!
خه‌ڵكی كورد خه‌ڵكێكی مه‌زنن، جه‌نگاوه‌ری ئازان و زۆرم خۆش ده‌وێن.

ڕەحیم ڕەشیدی: زۆر سپاس جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌من كوردێكی ئه‌مریكیم. جه‌نابی سه‌رۆك سپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌، دوو پرسیاری زۆر خێرا.
له‌ داهاتوودا، پێوەندی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمرێکا لەگەڵ کوردەکان چۆن دەبێ؟

دۆناڵد تره‌مپ: ئێستا وڵامی ئەو پرسیارەم دایه‌وە.

ڕەحیم ڕەشیدی: مەبەستم پاش نەمانی داعشە، پاش نه‌مانی داعش؟
دۆناڵد تڕه‌مپ: 
ئێمە هەول دەدەین له‌گه‌ڵ كورددا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێ. هه‌ماهه‌نگیشمان هه‌یه، ێستا نێوانمان لە گەڵ کوردەکان زۆر باشە. حەول دەدەین زۆریان یارمەتی بدەین. لە بیرت نەچێ ئەوێ مه‌مله‌كه‌تی ئەوانە. ئێمە دەبێ یارمەتییان بدەین. ئەمن دەمەوێ یارمەتییان بدەم. فه‌رموو بەردەوام بە پرسیارەکەی دیکەت چ بوو؟. ئەوان شان بە شانی ئێمە شەڕی داعشیان ده‌كرد. له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی ئێمه‌دا لێیان ده‌كوژرا. ده‌یانهه‌زار كورد له‌ شه‌ری داعش دا كوژران، له‌ پێناو ئێمه‌دا مردن، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ مردن، له‌ پێناو خۆشیان دا كوژران، به‌ڵام خه‌ڵكێكی مه‌زنن. ئێمه‌ ئه‌مه‌ له ‌بیر ناكه‌ین و له‌بیرمان نه‌چۆته‌وه‌. ئەمن لە بیری ناکەم، ئەوەی کە دواتر ڕۆژێک چ ڕوو بدا، بەڵام ده‌مهه‌وێ پێت بڵێم كه‌ ئەمن ئەوە لە بیر ناکەم. ئەوان گەلێکی گەورەو مه‌زنن. باشە.

ڕەحیم ڕەشیدی : ڕێزدار سەرۆک کۆمار، پرسیارێک سەبارەت بە ئێران، پلانی روون و ئاشكرای جه‌نابت چیه‌ بۆ نه‌هێشتنی ده‌ستێورردانی ئێران لە عێڕاق، لە سووریا و بە تایبەتی لە هه‌رێمی كوردستانی عێراق؟.

دۆناڵد تڕه‌مپ: ڕەنگە ئەوەت دیتبێ

دۆناڵد تڕه‌مپ: ئێران جێگایەکی تایبەتییە. بەڵام ئەمن پێم وایە هیچ وڵاتێک نەبووە کە ئەوەندە بە قەد ئێران گۆڕدرابێ لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا، لە وەتا ئەمن ئەو پەیمانە قێزەوەنەی ئەوەی کە ناویان نابوو "رێكه‌وتنی ناوکی"و هەڵموەشاندوه‌. ئەوه‌ گه‌مژانه‌ترین رێكه‌وتنێك بوو کە تا ئێستا کرا بێ. وەکوو نموونەیەک بۆچی لەو رێكه‌وتن دا هیچ لایان لە یەمەن نەکردەوە، بۆچی لەو رێكه‌وتنه‌دا هیچ باسی سووریای تێیدا نەبوو. دەزانی جۆن کێری (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆك ئۆباما)، لەو دواییانەدا چی گوتووە، گوتوویە ئەوە زۆر ئالۆز بوو ، ١١٥ میلیارد دۆڵارمان دا، میلیاردێک پارەی نه‌ختینه‌، تەواوی ئەو ژورە بە ئەسکینساس و به‌رگی سەد دۆڵاری پڕ دەکاتەوە. ڕەنگە ٥ ژووری وه‌کوو ئەمەش. ئێمە یەک میلیارد و هەشت سەد هەزار دۆڵاری نەغدمان دانێ، لە جیاتی ئەوە ئێمە بۆ لامان لە یەمەن نەکردەوە؟ بۆچی لامان لە سووریا و جێی دی نەکردەوە؟.
ئەو گوتویه‌تی (مەبەست جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئۆباما) چونکە ئەوە زۆر ئاڵۆز بوو. ئەتۆ هەموو کارتەکانی خۆت ئاشكرا كرد، ١١٥ میلیارد دۆڵارت دا و ئێستا ئەوە یەمەن سەروژێر بووە، بارودۆخی ئه‌وێ باشتر نابێ، سووریاش ژێره‌وژوور بووە، ئەمن بەرپرسیارم و هیوادارم بەو شێوەیە بیڵێ ئەو کاتەی من چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌وپێش لە مێدیایاكان دا لە سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای ئیدلیب نووسیم. ئەمن گوتم ئەوە مەکە. با پێت بڵێم چ بوو، لە کاتێک دا ئەمن لە میتینگێک بووم لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگران، لە نێو خەڵکەکە دا ژنێک هەستا و گوتی لە سووریا پارێزگایه‌ك هەیە کە ٣ میلیۆن خەڵکی تێدا دەژی و هه‌نووكه‌ ئێرانییەکان و ڕووسەکان و سووریایەکان ئەو شوێنەیان گەمارۆ داوە، ئەگەر هێرش بکەن خوشکەکەم دەکووژن و بە میلیۆنان خەڵک دەکووژن بۆ ئەوەی ٢٥ هەزار یان ٣٥ هەزار تێڕۆریست لە نێو بەرن. ئەوانە دوژمنی ئەو سێ لایەنانەن و ئەمن پێم وایە دەکرێ پێیان بلێین تێرۆریست و ئەمن گوتم شتی وا نابێ ڕوو بدا. ئەمن ناوی پارێزگای ئیدلیبم نەبیستووە، کە گەڕامەوە نیویۆرک و چاوم بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دا خشاند – باشە بلێم نەم دەزانی نیویۆرک تایمزە. لە لاپەڕەی یەکەم دا نا، بەڵام ڕاپۆرتێکی زۆر گەورە هەبوو و ئەوە هەمان ئەو چیرۆکە بوو کە ژنەکە بە منی گوتبوو ، بۆ من دژوار بوو باوەر بکەم کە چون ئەوە لەگەڵ ٣ میلیۆن خەڵک دەکرێ؟ لەوێدا هاتبوو کە ئیدلیب گەمارۆ دراوە و ڕۆژی دواتر بۆمباران دەست پێ دەکا، ڕەنگە ئەوە ببێتە هۆی کوشتاری بە میلیۆنان خەڵک بۆ ئەوەی دەست بە ٣٥ هەزار تێڕۆریست ڕابگا.
ئەمن لە میدیای گشتی دا ئەوەم نووسی و لە جی دیکەش فەرمانم دا بە مایک پومپێئۆ (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌)، جان بۆڵتن (ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی)، هه‌روه‌ها هەموو ئەوانه‌دیی دیكه‌س كه‌ مەهێڵن ئەوە بقەومێ. ئەوە بە مانای ئەوە نییە کە عەمەلیاتی بە دانستە نەکرێ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوانەی بە تێڕۆریست دادەندرێن. بەڵام بە میلیۆنان خەڵک مەکوژن. ئەوە ڕاوەستا، وەک دیتت. ئەوە ڕەنگە لە سایەی سه‌ری منەوە نەزاندرێ، بەڵام كێشه‌ نییە. زۆر لە خەڵکی سووریا لەو بارەیەوە سپاسیان کردووم. ئەوە نزیکی چوار حەوتوو لەوەی پێش بوو ئەوەم نووسی.
ئەمن گوتم گەمارۆ دانی شارێک کە ٣ میلیۆن کەسی تێدایە، دەستپێکردنی بۆمباران کردنی شارەکە، مەیەڵن ئەوە بقەومێ. ئەوە بە جیدی مەبەستی من بوو. بە میلیۆنان خەڵک ژیانیان ڕزگار کراوە و ئەوە ئعتبارێکی گەورەیە بۆ ئێران، نازانم ئێوە ئەوەتان بیستووە. ئەمن ئیعتبارێکی گەورەش دەدم بە ڕووسیاو بە سووریا کە ئەوەیان نەکرد. هیوا دارم ئێستا ئیدی عەمەلیاتی بە دانستە ببێ و دەکرێ ئەوە بکرێ و ئەگەر ئەوە ڕانەگیرابا بە میلیۆنان خەڵک دەکووژران و ئەوە شەرێکی گەورە دەبوو. هیوادارم، ئەوەشتان پێ بڵێم تورکیاش یارمەتیدەرێکی گەورە بووە. تورکیاش گەورەیە و لە سەر گشت ئەو بارودۆخە یارمەتی ئێمەی کردوه‌و به‌ڵێینی داوه‌ له‌م باره‌وه‌ هاوكاریمان بكات...

No comments: