پێم وایه ئه‌گه‌ر ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستان ئێران؛ ده‌خوازێ هه‌نگاوێكی به كرده‌وه بۆ پێشه‌وه بهاوێژێ، ئه‌وه با بێ یه‌ك و دوو لێ‌كردن، هه‌وڵ بدات كه حیزب و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌و ناوه‌نده نزیك بكاته‌وه؛ له ئاكام دا رێگا خۆشبكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ش ببنه ئه‌ندام و به‌م چه‌شنه چه‌تری هاوكاری سیاسیی و رێكخراوه‌یی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رینتر بكه‌نه‌وه؛ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه زۆر لێكنزیكن با بۆ یه‌كگرتنه‌وه تێبكۆشن كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆزه‌و راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ره‌وتی وه‌ربه‌خشین به خه‌باتی نێوخۆی وڵات كاریگه‌رو شوێندانه‌ر ده‌بێ.
یه‌كێك له لاوازییه‌كانی ناوه‌ندی هاوكاری، نه‌بوونی بنكه‌و نوێنه‌ری شیاو‌و بۆ كاروباری دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و كاریگه‌ر ده‌بێ كه ناوه‌ندی هاوكاری وته‌بێژ و ده‌مڕاستی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بێ تاكوو به نوێنه‌رایه‌تی زۆرایه‌تی كوردی رۆژهه‌ڵات، كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ و چالاكی چڕوپڕی دیپلۆماسی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست، ئورووپا‌و ئه‌مریكا ده‌ست پێبكرێ و له‌م بواره‌دا جێگه‌و پێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیار بێ، بۆ ئه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر ئاڵوگۆرێك دا بتوانرێ باشترین هه‌نگاو به قازانجی ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ پێشه‌وه بنرێ...
سه‌رده‌مه‌كه ئه‌مه ده‌خوازێ، هیوام وایه كه له ده‌ره‌وه‌ی به‌رچاوته‌نگی، به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و بازنه‌ی ته‌سكی حیزبچیه‌تی له‌م پێشنیاره بڕوانن.
No comments:
Post a Comment