لێره، له نێو لێزمه‌ی بارانێكی به‌خوڕدا، هزرو بیری ئاڵۆزم له داوێنی گۆرانیه‌ك گرێ داوه كه یه‌كه‌مین جار تۆ بۆت ناردم. ئه‌وه‌تا وه‌كوو ملوانه‌كه‌ی كچێكی لادێیه‌كی دووره ده‌سته، كه هه‌موو چیرۆك و به‌سه‌رهاتی منداڵی خۆی له‌و ملوانكه‌دا هه‌ڵگرتوه. ئه‌وه ناڵه‌ی دڵی ده‌رده‌داری خۆمه كه سه‌دان په‌یامی خه‌مهێنه‌ری له ناخ دا حه‌شار داوه. ئه‌و ده‌یڵێ و من ده‌یڵێمه‌وه:`گیانه چۆنی`.؟.
هه‌نووكه ئاوه‌نگی باران، سه‌ر گۆنای ئه‌و هه‌موو گوڵ و گوڵزاره ئاو پڕژێن ده‌كات، هه‌ر وه‌كوو گۆرانیه‌كه‌ی تۆ خولیایه‌كی سه‌رشێت له هه‌ناوم دا زیندوو ده‌كاته‌وه...
ماوه‌یه‌كه ده‌مهه‌وێ خۆم له نیگا‌و هێزی ده‌نگت بشارمه‌وه، نامهه‌وێ بتبینم، كه‌چی بێ توانام له‌وه‌ی بزانم ئه‌مه چ سێحرێكه كه هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگێكی جوان، گشت دیمه‌نێكی دڵ ڕفێن به تۆوه‌م گرێ ده‌ده‌نه‌وه؟
ئه‌و پیاوه رۆح تۆقیوه‌م كه له نێو مان و نه‌مان دا، له نێوان نه‌جابه‌ت و سه‌رشێتی عه‌شق دا؛ ماوه‌ته‌وه. من هه‌رگیز ئاوێتەی هەناسەکانت نه‌بووم، هه‌رگیز بۆنی جه‌سته‌ی ماندووتم بۆ نێو سیه‌كانم هه‌ڵنه‌مژیوه، كه‌چی له نێو باغچه‌ی بێ گوڵی رۆحم دا؛ هه‌رده‌م چرۆ ده‌كه‌ی و ده‌بیته شاژنی به‌هاری من!
ئه‌زانم ژیان به بێ كه‌فووكوڵی ئه‌ڤین، وه‌كوو ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام په‌تی خنكانت له مل بێ، ئه‌زانم ئه‌و شه‌مانه‌ی تۆ هه‌ڵیان ده‌كه‌ی، دێوه‌زمه‌ی بێ رۆح فوویان لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی تاریكی دونیا داگرێ، من له دووره‌وه گوڵی نیگات ده‌بینم كه چلۆن له‌گه‌ڵ به‌هاری ئه‌ڤین پشكوتوه؛ گوێم له ترپه‌ی دڵته كه توند توند لێده‌دات.
له مێژه به سینگی ماندووته‌وه گرێیدراوم و جیانابمه‌وه، تۆ رێژنه‌ی بارانی عه‌شقی، كه له‌م سه‌رده‌می ڕاكه راكه‌دا، كڵپه‌ی گڕگرتووی ده‌روونم بڵێسه‌دارتر ده‌كه‌ی به چه‌شنێك كه هێزی نووسینم پێده‌به‌خشی...
ده‌زانم ده‌بێ رازی خۆشه‌ویستیت له‌گه‌ڵ خۆم به‌رمه گۆڕه‌وه، ده‌بێ له زه‌مین و زه‌مانت بشارمه‌وه، ده‌بێ لای كه‌س وانه‌نوێنم كه من ده‌زانم كه گه‌رمایی هه‌تاو ئی رووخسارته، شكۆڤه‌ی گوڵ خه‌نده‌كانی تۆیه ده‌ورنه سرووشته‌وه‌و نیگات مانگ ده‌رازێنێته‌وه.
گه‌ره‌كمه له دواین بۆنه‌دا، به كراسێكی سووره‌وه بتبینم؛ وه‌ره با پێكه‌وه سه‌ما بكه‌ین، ئاوا سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌ناومان ده‌توێنه‌وه، ئاوا ره‌نگه بڕیار بده‌ین كه ده‌بێ له نێوانی ئێمه‌دا شتێك بقه‌ومێ بۆ ئه‌وه‌ی ژیان ساناتر به‌رده‌وام بێ. تكایه شاژنی به‌هار، ئه‌و هێزه‌م پێببه‌خشه كه بتوانم چاو له چاوه‌كانت بكه‌م و پێت بڵێم خۆشم ئه‌و‌ێی!
گۆرانیه‌كم بۆ بنێره تاكوو سه‌رمه‌ستم بكات، تاكوو وره‌و هێزی ئه‌وه‌م تێیدا بێ دێر دێر بتنووسمه‌وه!
مسته‌ر كورد

No comments:
Post a Comment