Archive

Sunday, August 11, 2019

ئه‌لیزابه‌ت ئه‌ستیكنی وته‌بێژی فارسی زانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وە

هاورێ لەگەڵ ڕێزدار ئه‌لیزابه‌ت ئه‌ستیكنی؛ وته‌بێژی فارسی زانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئه‌مریكا، قسه‌و باسێكمان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ كۆی سیاسه‌ته‌كانی واشنگتن له‌ هه‌مبه‌ر ئێران، جه‌نابیان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكا سوورو پێداگره‌ له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر تاران و هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ تاكوو گۆڕینی ره‌فتاری ئێرانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ.
خاتوو ئه‌ستیكنی پێشی وابوو كه‌ پروپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بۆ به‌لارێدا بردنی بیرورای جیهانی كه‌ گۆیا گه‌مارۆكان زیان به‌ خه‌ڵك و بواری ده‌واو ده‌رمان ده‌گه‌یه‌نن، كارساز نیه‌.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك باس و بابه‌تی دیكه‌شمان پێكه‌وه‌ تاوتوێ كرد...

#مسته‌ر_كورد

No comments: