رەحیم رەشیدی یان مستەر کورد ساڵی ١٩٧٨، به‌رانبه‌ر به ١٣٥٧، لە ئاوایی مەرخوز سەر بە ناوچه‌ی گه‌وركی شاری سەقز لە دایک بوە، تاکوو قۆناخی دیپلۆم خوێندویەتی. ساڵی ٩٦ بۆتە پێشمەرگە.
شاره‌زای زمانەکانی، کوردی، فارسی، سوئێدی، ئینگلیزییە.
ساڵی ١٩٩٦، لە "ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان‌و رۆژنامه‌ی کوردستان"، رۆژنامەوانی دەست پێکردوە.
ساڵی ٢٠٠٤ لە وڵاتی سوئید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری "رێژوان" بوە کە به زمانه‌کانی سوئێدیو کوردی بڵاو ده‌کرایه‌وه.
وێرای ده‌یان وتاری ئه‌ده‌بی، سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، چوار په‌ڕتووکی به ناوه‌کانی "له ئافریقا هه‌میشه نێوه‌ڕاست مانگی هاوینه، بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌وڵه‌تی دێموکراتیک، خه‌باتی مهدهنیو ئاشتی خوازانه، مافی ژن مافی مرۆڤ"، وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
سالی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠١٠، له ته‌له‌ویزیۆنی "تیشک"دا، که ناوه‌نده‌که‌ی له پاریس هه‌ڵکه‌وتوه، وێرای وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌دان، که‌سایه‌تی کوردستانی، ئێرانی‌و بیانی، وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رنووسه‌ری ناوه‌ندی دهنگو باس تێکۆشانی هه‌بوه.
لە ساڵی ٢٠١٠ به دواوه، له‌گه‌ڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد له ئامریکا‌و شۆڕای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ که رێکخراوێکی ئامریکاییه، تێکۆشانی هه‌بوە. بەشداری نووسینی به‌شی کتێبێکی کردوە به ناوی "گوتاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سه‌رده‌م" له ژێر ناوی، "کورده‌کان چیان دهوێو بۆ سه‌رکوت ده‌کرێن" کە به زمانه‌کانی فارسی‌و ئینگلیزی لە ئەمریکا چاپ‌و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
تاکوو ئێستا، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی چاپه‌مه‌نی، ڕادیۆو ته‌له‌ویزیۆنه نێوخۆیی، نێوچهییو نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سه‌باره‌ت به پرس‌و بابه‌تی سیاسیی، مێژوویی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، نێوخۆیی، نێوچهییو نێونه‌ته‌وه‌یی دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی کردوه.
ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی رۆژنامه‌وانانی وڵاتی سوئێد، هاوکات له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامهوانانو له پله‌ی ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه‌دا، تێکۆشانی بوەو ئێستاش ئەندامی ناوەندی دەروەی رۆژنامەوانانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە.
مسته‌ر كورد ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە نازناوی مستەر کوردی پێبەخشراوەو دواتر لەبەر کاریگەری ئەم نازناوە، رۆژنامەوای بەناوبانگی واشنگتن فریبەیکون ناوبراوی وەکوو کەسایەتی ساڵی ٢٠١٨ هەڵبژارد.
دەزگای چاپەمەنی باس لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٩ دا لە بارەی رەحیم رەشیدی نوسیویەتی:
"ڕەحیم ڕەشیدی، یەک لەو ڕۆژنامەنووسە کارا و دڵسۆزانەی کوردە کە پەروەردەی ناو جەرگەی بزووتنەوەی میللی دیموکراتیکی کوردە و چەند ساڵێکە لە ئەمریکا نیشتەجێیە. دەکرێ ڕەشیدی وەک نموونەی کوردێکی دڵسۆز لەقەڵەم بدەین و لەبەرچاوی بگرین کە لەم چەند ساڵەدا لە ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا، کۆنگرێس و ناوەند نێودەوڵەتییەکان و میدیا جیهانییەکان بە دەیان کەسایەتیی سیاسی، مافناس و کۆنگرێسمانی کردووەتە دۆستی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی و پرسی کورد و کوردستان و بەتایبەتی سەربەخۆیی باشووری کوردستانی لە کۆڕ و کۆمەڵەکانی ئەمریکا و میدیاکانی ئەو وڵاتە ورووژاندووە و هەموو شوێنێک وەک پێداگرێکی پشوودرێژی مافی ڕەوای نەتەوەکەی دەردەکەوێت و دیمانەی لەگەڵ دەیان کەسایەتیی نێودەوڵەتی لەبارەی کورد و کوردستان ساز کردووە و بووەتە کەسێکی خۆشەویست لەناو نەتەوەکەی. ئەم جۆرە کەسانە لەناو نەتەوە و نیشتمانی خۆیان سەربەرز و ڕووسوورن و مێژوو و ڕابردوو بە باشی لەسەریان دەنووسێت و قەزاوەت دەکات".
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment