Archive

Monday, September 30, 2019

ئه‌نستیتوتی گۆڵد بۆ كاروباری ئیستراتیژی نێونه‌ته‌وه‌یی

به‌ خۆشحاڵی و شانازییه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم،‌ به‌ فه‌رمیی له‌گه‌ڵ ئه‌نستیتوتی گۆڵد بۆ كاروباری ئیستراتیژی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستم به‌ تێكۆشان كردوه. هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م ده‌رفه‌ته پتر له‌ جاران‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان درێژه‌ به‌ تێكۆشانی خۆم بده‌م.
ئه‌نستیتوتی گۆڵد، ناوه‌ندێكی گرینگی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسیی و بیر كردنه‌وه‌یه‌، له‌گه‌ڵ بنكه‌و بونیاده‌كانی بڕیاری ئه‌مریكا به‌ گشتی، كۆنگرێس و پاڕڵمانی یه‌كیه‌تی ئورووپا به‌ تایبه‌تی كار ده‌كات، كۆمه‌ڵێك پسپۆرو شاره‌زای ئه‌مریكی و ئورووپی تێیدا چالاكن. به‌نده‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كیم هێنانه‌ رۆژه‌ڤی زیاتری پرسی كوردستان و مافی چاره‌سه‌ری خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێ...

سڵاو له‌ شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان
بژی پێشمه‌رگه‌و ئاوه‌دان وڵاته‌كه‌مان
#مسته‌ر_كورد

https://goldiis.org/leadership

No comments: