له رێگای ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌وه، به‌ڕێزه‌وه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسرا، به مه‌به‌ست، یان بێ مه‌به‌ست، بێ پرس و ئاگادار كردنه‌وه، ناوی منیان له لیستێكدا بڵاوكرۆدته‌وه بۆ سازكردنی "ده‌وڵه‌تی كوردی له تاراوگه."
ئه‌م كه‌س یان كه‌سانه ناناسم. پێشم وایه له بنه‌ڕه‌تدا كاره‌كه‌یان هه‌وڵێكی زیانبارو خراپه‌و كۆده‌نگی و یه‌كریزی به‌م جۆره هه‌نگاوانه پێكنایه. به‌ڵكو هه‌نگاوی شاراوه‌ی له‌م چه‌شنه گومان و دوودڵی په‌ره پێده‌دات؛ له ئاكام دا بێ متمانه‌یی جێگای باوه‌رو متمانه ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "دامه‌زرادنی حكوومه‌تی كاتیی كوردستان له تاراوگه"، له‌م دۆخه ناسك و هه‌ستیاره‌دا، به بێ پێكهاتنی یه‌كریزی به‌رفراوانی پێشوه‌خته‌ی كوردستانی و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوی مادی و مه‌عنه‌وی پێویست و لانیكه‌می پشتیوانی نێوده‌ڵه‌تی، له درێژخایه‌ندا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی دڵساردی و بێ باوه‌ڕی خه‌ڵك به حیزب و بزوتنه‌وه ده‌روه‌سته‌كان و له ئاكام دا دوژمنانی كوردستان و له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه كۆماری په‌ت و سێداره‌ی ئێران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
مسته‌ر كورد
٣١ی مای ٢٠٢٠
واشنگتن
No comments:
Post a Comment