مسته‌ر كورد
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، رێكه‌وتی ٥ی مای ٢٠٢٠، جۆن کوپەر، سەرۆک شارەوانیی شاری ناشڤیڵ، پێته‌ختی ولایهتهتی تێنسی، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانی دا بە ماسكێكه‌وه هاته به‌رده‌م مایكرۆفۆن و ده‌ستی به قسه كرد كه ماسكه‌كه بە ئاڵای کوردستان نەخشێنراوە.
سەرۆکی شارەوانی شاری ناشڤیڵ، وه‌كوو هاوسۆزی بۆ ره‌وه‌ندی كوردستانی شاره‌كه ئه‌و ماسكه‌ی به‌كار هێناوه، چوونكه له نه‌شڤیل ئه‌و شوێنانه‌ی زۆرتر كورده‌كان تێیدا نیشته‌جێن، رێژه‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرتر لێی بڵاوبۆته‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی له مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩دا، وه‌كوو پشتیوانی و هاوخەمی له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی كوردستانی شاره‌كه، پردێك و هه‌روه‌ها باڵەخانەی دادگای شاره‌كه‌ی بە رەنگەکانی ئاڵای کوردستان نەخشاندبوو. ئه‌مه‌ش وه‌كوو ناره‌زایه‌تییه‌ك له به‌رانبه‌ر سه‌رۆك تره‌مپ كه له‌و كاتدا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان دابوو.
ولایه‌تی تێنێسی، حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی ٦.٨٢٩ كه‌سه، له‌م رێژه‌یه‌ش ٦٩٢,٥٨٧ كه‌سیان له شاری نه‌شڤیل نیشته‌جێن. له ولایه‌ته‌كه پتر كۆمارییه‌كان باڵا ده‌ستن، به‌ڵام شاره‌وانی شاری ناشڤیل به ده‌ست دێموكراتهكانهوهیه.
شاری ناشڤیل، به كوردستانی بچووكی ئه‌مریكا ناسراوه‌و به گوێره‌ی داتا نافه‌رمیه‌كان پتر له ١٠ هه‌زار كوردستانی له‌و ولایه‌ته ده‌ژین.
شیاوی به بیر هێنانه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه گشتییه‌كانی میترۆی سه‌ر به شاری ناشڤیڵ، بڕیاریدا، به فه‌رمیی زمانی كوردی بخاته په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌كانیانه‌وه.
تاكوو ئێستا له ولایه‌تی تێنێسی، نزیك به ١٤ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ٢١٩ كه‌سیش مردوون. هه‌روه‌ها لە شاری ناشڤیڵ، نزیك به ٣ هه‌زار كه‌س گیرۆده بوون و ٣٥ كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
#مسته‌ر_كورد
No comments:
Post a Comment