ره‌حیم ره‌شیدی
شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له به‌شی ڕاهێنانی سه‌گ، ناسراو به k-9، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه له شاری نه‌شڤیلی ولایه‌تی تێنێسیه، كه به كوردستانی بچووكی ئه‌مریكا ناسراوه.
ئه‌و شانده به مه‌به‌ستی به‌شداری لە کۆنفرانسی سالانەی K-9 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاتوونه‌ته نه‌شڤیل.
ساڵانه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، راستەوخۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و راهێنانه ده‌كات و کۆنفرانسی ساڵانه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ساز ده‌كات.
به‌شداران له بەشی K-9، بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌توو ڕاهێنانیان پێده‌كرێ. ئه‌و یەکە سەربازیانه له بواری K-9، سه‌ر به سپای وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، له ئاستی جیهان، بانگھێشتی ئه‌مریكا دەکرێن بۆ بەشداری کردن لە ده‌وره‌كانی ڕاهێنان و کۆنفرانسی ساڵانه.
ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، یەکێك له‌و لایەنە گرینگ و چالاکانەیه کە سپای ئه‌مریكاو له كه‌رتی تایبه‌ت به K-9، گرینگی زۆریان پێده‌دات، هه‌ر بۆیه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه کارمەندانی بەشی K-9، سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە، بانگھێشتی کۆنفرانسی ساڵانه ده‌كرێن.
کۆنفرانسەكه له بواری بەرەوپێشچونی کاروباری گرێ‌دراو به بەشی K-9، لەناو یەکە سەربازیەکان بۆ خۆگونجاندن و فێربوونی زانستی بواره‌كه بەشێوەیەکی سەردەمیانە بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه.
شانده‌كه‌ی كوردستان، جێگری ئەفسەر کارزان خالید گراوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به هاورێیه‌تی عه‌ریف موحه‌ممه‌د ره‌شید و عه‌ریف ھەردی مستەفا. ئه‌فسەر کارزان خالید گراوی، ساڵی ٢٠١٧ بە باشترین کەسایەتی ساڵ بۆ بوای K-9 هەلبژێردراوه.
شانده‌كه له لێدوانێكی تایبه‌تی دا وێرای به‌رزنرخاندنی به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌دا، هاوكات به گه‌رمی سپاسی دڵسۆزی و خه‌مخۆری و هاوكاری ره‌وه‌ندی كوردستانیان له شاری نه‌شڤیل كرد.
No comments:
Post a Comment